بەیاندیر: دەبێت سیستەمی ئیمرالیە هەڵبوەشێنرێتەوە

199
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی دەبەپە بەیاندیر وتی: هەموو ئەوانەی داوای یاسا، دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئیمراڵی و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد تێۆشان بکەن.

هاوسەرۆکی دەبەپە، کەسکین بەیاندیر دەستنیشانی کرد کە بە مەبەستی بەهێزکردنی بەشداریکردن لە ‘رێپێوانی ئازادی’ بەرەو گەملیک، لە ١٢٢ شوێن کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێپێوانە بە ڕیپێوانێکی گرینگ دەزانن.

هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بەیاندیر بۆ ئاژانسی ئانەفە قسەی کرد و وتی: لە کۆبوونەوەکەنماندا کە لە تورکیا و کوردستان بەڕێوە چوو فکرە سەرەکیییەکان خراونەتە ڕوو، فکری سەرەکیمان ئەوە بوو کە بۆ چارەسەری دیمۆکراتیک و کێشەی کورد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پێگەیەکی یەکلاکەرەوەدایە و بۆ لابردنی گۆشەگیریەکان دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام بدرێت.

بەیاندیر دەستنیشانی کرد کە ئەوان لە ١٢٢ شوێن کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ بەهێزکردنی بەشداریکردن لە ‘رێپێوانی ئازادی’ بەرەو گەملیک و وتی: “ئەم ڕێپێوانە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریەکانی سەر بەڕێز ئۆجالان و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ئۆجالان، زۆر گرنگە. ئەمە تەنها کێشەی گەلی کورد نییە. ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر هەموو لایەک دروست دەکات. سیستەمی ئیمرالی ڕاستی یاسا، دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە تورکیا ڕوون دەکاتەوە. سەرچاوەی شەڕی ناو دامودەزگاکانی دەوڵەت، سەرچاوەی شێوانی دادگای دەستووری و دادگای باڵای ئیمرالییە. هەرکەسێک لە تورکیا داوای یاسا، دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات، دەبێت وەک هەنگاوی یەکەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئیمرالی و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان تێکۆشان بکات.

هێزی چارەسەری و ستراتیژییە

بەیاندیر ئاماژەی بە ئاستی مەترسیدار و مێژوویی پرسی کورد کرد و وتی: “ڕاستی دەوڵەت و دەسەلاتداراییە کە لە کوردستان و تورکیا شەڕی لە دژی کۆمەڵگایەک ڕاگەیاندووە کە داوای یەکسانی و ئازادی دەکەن، ڕژێمی دەیەوێت بە فشار، توندوتیژی و جینۆساید سەرلەنوێ خۆی بنیاد بنێت. شەڕ و چارەسەر نەکردنی کێشەکان بۆ خۆی دەکات بە بنەما. ئەمەش هۆکاری پێداگرییانە لەسەر گۆشەگیری، قەیرانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی. عەبدوڵڵا ئۆجالان هێزی چارەسەری ستراتیژییە. ڕێبەرێکی ستراتیژییە بۆ گەلان.

ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو گەمارۆیە بڵاو بکەینەوە

هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بەیاندیر ڕایگەیاند کە گەلی کورد لەگەڵ هەموو گەلانی ستەملێکراو بە تێکۆشان هەوڵی تێکشکاندنی گۆشەگیریەکان و گەمارۆکان دەدەن و وتی: “ئەو ڕێپێوانەی کە بەڕەو گەملیک ئەنجامی دەدەین تەنها ڕێپێوانی گەلی کورد نییە. ڕێپێوانی ئازادیی هەموو ئەو گەلانی ستەملێکراوە کە قوربانی کردەوەکانی ئەم دەسەڵاتەن. ئێمە ئەم ڕێپێوانە وەک سەرەتایەک دەبینین و داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە بەشدار ببن.

هاوبەشی :