لە سنوری بانە کۆڵبەرێک کوژرا

179
0
هاوبەشی :

بە گولەی ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوری بانە کۆڵبەرێک کوژرا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئەمە دوو کۆڵبەر لەو سنورەدا بکوژرێن.

مێدیاکان بڵاویان کردەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال حەیدەریان تەمەنی ٢٨ ساڵ، بە گولەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوری ھەنگەژاڵ لە بانە کوژرا، ، کۆڵبەرە کوژراوەکە خەڵکی گوندی “قاچیان”ە لە شاری دیواندەرە.

هاوبەشی :