فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕژێمی سوریا دەردەکات.

267
0
هاوبەشی :

ئاژانسی فرانس پرێس لە زەرای سەرچاوەیەکی فەرمیەوە بڵاویکردەوە فەرەنسا فەرمانێكی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی سووریا دەرکرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەت کە لە ساڵی ٢٠١٣ چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لە سوریا.

هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ماهیر ئەسەدی برای و دوو جەنراڵی سوپای ڕژێمی سوریا دەرچووە، کە بەهۆی هێرشە کیمیاکانی سەر ناوچەکانی نزیک دیمەشق زیاتر لە ١٧٠٠ هاوڵاتیانی مەدەنی شەهیدبوون.

هاوبەشی :