قەرەسوو: رێپێوانی گەملیک دەبێت بکرێتە بەشێک لە تێکۆشانی دیموکراسی

200
0
هاوبەشی :

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو رایگەیاند، کە رێپێوانی گەملیک لە هەمان کاتدا لە دژی کۆلۆنیالیزمی فاشیستیی قڕکەرە و وتی، “هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش دەبێت ببنە بەشێک لەوە، بەپێچەوانە دەبێت مرۆڤ گومان لە دیموکراسیخوازی ئەوان بکات”.

قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو، کە هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش دەبێت لەناو رێپێوانی گەملیکدابن و بەم جۆرە دووا: “بێگومان دەوڵەتی تورک رێگری دەکات و هەوڵ دەدات لەمپەری بۆ ساز بکات. دەسەڵاتێکی فاسیستە، بەڵام نابێت لە دژی فاشیزم سەردانەوێنن، تێکۆشان دەکرێت، قوربانی دەدرێت. بە بێ قوربانیدان ئەم فاشیزمە ناڕوخێت”.

مستەفا قەرەسوو قەیرانی دەسەڵاتی داد لە تورکیای وەک ‘ لە جیهاندا هاوشێوەی نییە’ پێناسە کرد و لەبارەی قەیرانی دادوەریەوە ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: “ئەمە لە راستیدا قەیران و گێژاو لە تورکیا نیشان دەدات. فاشیزم لە تێکۆشان لە بەرامبەر هێزەکانی دیموکراسی و گەلی کورددا ئەوەندە تەنگی پێهەڵچنراوە کە کەوتووەتە ئەم دۆخەوە. هۆکارەی ئەوەی دەکەونە ئەم دۆخەوە، نیگەرانیە لەوەی کە کورد لە بچووکترین مافی دیموکراسی سودمەند بن. ئەگەر کێشەکە کێشەی کورد نەبوایە، ئەگەر بەهۆی ئەو سیاسەتەوە نەبوایە کە بەر کورددا پەیڕە دەکرێت، نەدەکەوتنە ئەم دۆخەوە”.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو سەبارەت بە گۆشەگیری، رێپێوانی گەملیک، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، شەڕی ئیسرائیل-فەلەستین، قەیرانی دەستووری هەمیشەیی و قەیرانی دەسەڵاتی دادوەری لە تورکیا قسەی بۆ میدیا خەبەر کرد.

چاوپێکەوتنەکە لە گەڵ قەرەسوو بەم جۆرەیە:

گۆشەگیری کە لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێت، بە تەواوەتی لە سەر بنەمای سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. وەک چۆن گوشاری دژوار دەخرێتە سەر گەلی کورد، گۆشەگیری دژوار جێبەجێ دەکرێت، دەخوازن کە دەنگی گەلی کورد کپ بکرێت، هەوڵ دەدرێت کە رێبەری گەلی کورد بێدەنگ بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایەش بە پاساوی درۆ، گۆشەگیری جێبەجێ دەکرێت. لەو ڕووەوە گۆشەگیری بە تەواوەتی هێمای سیاسەت لە تورکیایە. دەبێت لێرەدا مرۆڤ تەنیا وەک گۆشەگیری لە گۆشەگیری نەگات. بە روانین لەوێ، ئێمە دەتوانین سیاسەت لە تورکیا و هەم لە دژی گەلی کورد و هەمیش لە دژی هێزەکانی دیموکراسی تێبگەین. لەو رووەوە بنەماڵە و پاڕێزەران داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام دیدار ئەنجام نادرێن. هیچ پاساوێک بۆ رێگریی لە دیدار نییە. پاساوی ئەوە سیاسەتی قڕکردنە لە دژی گەلی کورد. لەبەر سیاسەتی قرکردن، رێبەرایەتی گۆشەگیردەکرێت، بێدەنگ دەکرێت و بەم جۆرە سیاسەتی قڕکردن بە سەر گەلی کورددا بەرێوەدەچێت. پەیوەستبوونی ئاکەپە بە سیاسەتی قرکردن، سیاسەتی کورد ئاشکرایە. ئەوە دیداری زیندانیەکی ئاسایی، لەگەڵ بنەماڵەی نییە. ئەوە سیاسەتێک لەسەر کورد. سیاسەتێکە کە لەدژی هێزەکانی دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت. لە دژی ئەوە تێکۆشانێک هەیە. ئەو تێکۆشانە خۆی لە خۆیدا لە رێگەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد. بە بەرخودانی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ دەستیپێکرد. لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ هەم لە دژی پیلانگێڕی و هەمیش لە دژی گۆشەگیری، تێکۆشانێک بەڕێوەدەبرێت. ئەو تێکۆشانە گۆڕدراوە بۆ تێکۆشانێک هەل لەلای کورد و هەم لەلای هێزەکانی دیموکراسی لە جیهان. لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەت و هێرشانەی لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچن، هەم لە دژی گەلێک و هەمیش لە دژی مرۆڤایەتیە. ئەو هێرشانەن کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکەن.

لەم بوارەدا ئەمرۆ تێکۆشانی گەلی کورد گەیشتووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. گەلانی جیهان خاوەنداری لە رێبەرایەتی دەکەن، هێزەکانی دیموکراسی، رۆشنبیران و سۆسیالیستەکان خاوەنداری لێدەکەن. لەمڕووەوە دەتوانین ئەمە بڵێن. بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و بەرخودان لە تورکیا لە دژی قڕکردن و پیلانگێڕی ٢٥ ساڵە، ئەمڕۆ تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ. گەیشتووەتە خاڵێکی زۆر گرنگ. لەم سۆنگەیەوە ئەو خاڵەی پێیگەیشتووین زۆر گرنگە. تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی و تێکۆشانێک کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە جیهان گەلان و هێزەکانی دیموکراسی لە دژی گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن، لە راستیدا بە ئاشکرا دەریدەخات کە تێکۆشانی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ لە داهاتوودا دەگاتە چ ئاستێک.

تێکۆشانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، بووەتە تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژیک

لەم ئاستەدا لەو شوێنەی تێکۆشان تیایدا بەرەوپێشچووە، ئەستەمە کە ئیتر رێبەر ئاپۆ بەدیلی بمێنێتەوە. ئیتر چی دەکەن با بیکەن ناتوانن ئەو دەرگایانە بە داخراوی بهێڵنەوە. ئەو دەرگایانە دەکرێنەوە، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت. هەڵبەت ئەوە تێکۆشانی گەلانی تورکیاشە. تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی تورکیاشە. بەوبۆنەشەوە تێکۆشانی دۆستان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. هەنگاوێکی زۆر گرنگ نراوە. هێشتاش لە زۆر شوێنی جیهان گەلان، هێزەکانی دیموکراسی، هێزەکانی ئازادی، ژنان و گەنجان بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ دەکەن و هەموو کات ئەو کەمپینە بەرفراوان دەکەن. بەم جۆرە نەک هەر تێکۆشان بۆ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ دەکەن؛ لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا تێکۆشان بۆ بڵاوکردنەوەی پاڕادایمی رێبەرایەتی لە سەرتاسەری جیهان و تێکۆشان بەرەوپێشبردنی ئازادی گەلان دەکەن. لەبەر ئەوە هەر کە گەلانی جیهان رێبەر ئاپۆ بناسن زیاتر تێکۆشانی ئازادیی دەکەن، بە شێوەی کاریگەرتر تێکۆشانی دیموکراسی دەکەن، بەشێوەی بەهێزتر تێکۆشانی سۆسیالیزم ئەنجام دەدەن.

لەم رووەوە ئەو تێکۆشانەی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، ئیتر بووەتە تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک، تێکۆشانێکی سیاسی، تێکۆشانێکی ئازادی گەلان، تێکۆشانی رزگاری بندەست و چەوساوەکان، تێکۆشانی ئازادی ژنان. ئەو پاڕادایمەی کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە ئافرێندراوە، نەک هەر پەیوەستە بە کوردەکانەوە، بەڵکوو پەیوەستە بە هەموو مرۆڤایەتیەوە. هەربۆیە تێکۆشانی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ بووەتە تێکۆشانی مرۆڤایەتی.

لەو سۆنگەوە تێکۆشانێک کە ٢٥ ساڵە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت، تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئەنجامی زۆر گرنگی بەدەستهێناوە. هیچ تێکۆشانێک کە تائێستا کراوە پوچەڵ و بێ بەرهەم نەبووە.

تێکۆشانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، بە راستیش ئەنجامی گەورەی هێناوەتە ئاراوە. رەنگە لەمڕۆدا بە باشی درکی پێنەکرێت، بەڵام تادێت هەموو ساڵێک تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ لە لایەن هەموو کەسەوە دەبینرێت کە بۆ ئافراندنی ژیانی دیموکراتیک هەنگاوێکی گرنگە. هەربۆیە زیاتر خاوەنداری لەو تێکۆشانەش دەکرێت. ساڵی داهاتوو زیاتریش دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە من سڵاو لەوانە دەکەم کە دەستیان بەو کەمپینە کردووە؛ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم کە لەو کەمپینەدا رەنج و ماندووبوونیان کێشاوە.

دەبێت هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیاش لەناو رێپێوانەکەی گەملیکدا بەشداربن

رێپێوانی گەملیک گرنگە. خۆی لە خۆیدا بۆ گەلی کورد خاوەن گرنگیەکی زۆرە. گەلی کورد خاوەنداری لەگەلی کورد دەکات. گەلێک خاوەنداری لە رێبەرەکەی نەکات ناتوانێت ئازاد بێت. بە بێ رێبەرایەتی، بە بێ رێکخستن تێکۆشان بەڕێوەنابرێت. بزوتنەوەکەشمان و گەلەکەشمان ٢٥ ساڵە لە بەرزترین ئاستدا خاوەنداری لە رێبەرایەتی دەکەن. بەڵام نەک بۆ کوردەکان، بۆ گەلانی تورکیا و هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش زۆر گرنگە. هەربۆیە دەبێت نەک هەر کورد، هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش پشتیوانی لە رێپێوانی گەملیک بکەن. لەو رێپێوانەدا بەشداربن.

دەبێت بەربەست و لەمپەرەکان نەهێلدرێن و رابماڵدرێن

بە بێ تێگەیشتن لە پێگەی رێبەرایەتی، تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا ناتوانێت بەئەنجام بگات، بە بێ تێگەیشتن لە راستی کورد، تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا بە ئەنجام ناگات. ئەگەر مرۆڤ خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و رێبەرەکەی نەکات، چۆن دەتوانێت لە تورکیا لەپێناو دیموکراسیدا تێبکۆشێت؟ ئایا بە بێ کورد دیموکراسی دەستەبەر دەبێت؟ کورد جینۆساید بکرێن، ئاخۆ لە تورکیا دیموکراسی بەرەوپێش دەچێت؟ ئەمە ئەستەمە. دەبێت گەنجان و ژنانی کورد لە هەموو ناوچەیەکەوە بچنە گەملیک. لە گەورەشارەکان؛ لە ئیستەنبوڵ، لە بورسا، لە ئیزمیر، لە شوێنە نزیکەکانەوە بەشداربوون لە رێپێوانی گەملیک دەبێت زۆر بێت. دەبێت لە هەموو ناوچەیەکی کوردستانەوە بەشداری لە رێپێوانی گەملیک بکەن. دەبێت بە دڵنیاییەوە بەربەست و لەمپەرەکان رابماڵدرێن. دەبێت گەلی کورد بۆ ئازادی بڕیاردار و پێداگر بێت.

ئێمە پێداگری و بڕیاری گەل دەبینین. دەوترێت کە ئێمە لە هەموو ناوچەیەکەوە بەرەو گەملیک رێپێوان دەکەین. گۆڕەپانی سیاسی دیموکراتیک و هێزەکانی دیموکراسی خاوەنداری لێدەکەون و دەڵێن، ئێمە رێپێوان دەکەین. ئەو کاتە دەبێت بە راستیش ئەو رێپێوانە ببێتە بەشێک لە تێکۆشانی دیموکراسی.

ئێستا قفڵێک لەسەر دیموکراسی هەیە. بە بێ شکاندنی ئەو قفڵە چۆن دیموکراتیکبوون بەرەوپێش دەچێت؟ دەبێتە بەربەست لەبەردەم رێپێوان، خۆپیشاندان و کۆبوونەوە. تەنیا رێگە بەو رێپێوان و گردبوونەوانە دەدات کە بۆ پشتیوانی ئەنجام دەدرێن. لەو رووەوە رێپێوانی گەملیک، لە هەمان کاتدا رێپێوان لە دژی کۆلۆنیالیزیمی قڕکەری فاشیستیە. پێشتریش رێپێوانێک دەکرا، بەڵا بە هۆی کۆرۆنا و هۆکاری دیکەوە، هەڵپەسێردرا. بەڵام لەو بڕوایەداین ئەمجارەیان خاوەنداری لە رێبەرایەتی دەکرێت. بە تایبەتی ئەوەندەی کەمپین لە جیهان بەرەوپێشچووە، دەبێت رێپێوانی گەملیکیش وەک بەشێک لەو کەمپینە هەڵبسەنگێندرێت. بێگومان دەوڵەتی تورک لەمپەر ساز دەکات، هەوڵ دەدات رێگریی لێبکات.. دەسەڵاتێکی فاشیستە، بەڵام ناکرێت سەر لەبەرامبەر فاشیزم دابنەوێندرێت، تێکۆشان دەکرێت، قوربانی دەدرێت. بە بێ قوربانیدان فاشیزم ناڕوخێندرێت. واتە ئێمە ناتوانین خۆمان بەدەستەوە بدەین و چۆکدابدەین. خۆبەدەستەوەدان بە فاشیزم بە واتای لەناوچوونی کوردە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە گەنجان خاوەنداری لە رێبەرایەتی دەکەن و بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لەو رێپێوانە دەکەن. هەڵبەت دەبێت هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیاش ببنە بەشێک لەو رێپێوانە. ئەگەر بەو رادەیە پەیوەست نەبن بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا، لەوەها حاڵەتێکدا ناتوانرێت بڕوا بەو تێکۆشانە دیموکراسیە بکرێت کە لە تورکیا دەیکەن. ئەو تێکۆشانە بە بێ ئەو پەیوەستبوون و پێشوازیە، تێکۆشانی دیموکراسی نییە. کۆمەڵگا دەخەڵەتێنن. بەو بۆنەوە بانگ لە گەلی کورد و هەمیش لە دۆستانی و هێزە دیموکراسیەکان لە تورکیا دەکەم کە بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن.

پەکەکە بەردەوام لە رێگەی راستی رێبەر ئاپۆوە ناسێندرا

لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە واتە لە ٢٧ی تشرینی دووەم نزیک دەبینەوە. بەم بۆنەوە جەژنی پارتی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان، جەژنی دامەزراندن پیرۆز دەکەم. بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە پارتەکەمانی گەیاندە ئەم رۆژانە و شەهیدانیش بە پێزانین و رێزەوە بەبیردەهێنینەوە. خوڵقێنەری ئەم پارتە رێبەر ئاپۆیە. رێبەرایەتی لە هیچ کەسێک رێکخستنی وەرنەگرت، هاوکاری و دەرفەتی وەرنەگرت. تەنیا متمانەی بە خۆی هەبوو و بینی کە گەلی کورد لە ژێر داگیرکەری کۆلۆنیالیزمدایە. رێبەر ئاپۆ وتی، “کوردستان کۆلۆنیە و داگیرکراوە”. لەگەڵ ئەوەش وتی، “دەخوازرێت کە کوردستان ببێتە گۆڕەپانی بڵاوکردنەوەی تورکایەتی”. واتە وتی، دەخوازرێت کورد لەناو ببرێن. بەو هەستەوە دەستی بە تێکۆشان کرد. ئێمە هەموومان پەیوەست بووین بە رێبەر ئاپۆوە. پەیوەستبووین بە ئەندێشەی ئەوەوە. کاتێک کەسێک پەیوەست دەبوو بە رێبەر ئاپۆوە، لە هەمان کاتدا پەیوەست دەبوون بە ئەندێشە، شێواز، بەرێوەبەری و رێکارەکانی ئەو. ئەوە زۆر گرنگە. پەیوەندیە سەرەتاییەکان بەم جۆرە دەستیان پێکرد. ئەو دامەزرندنە کاری ئیرادە، هەڵوێست و کەسایەتیە. لەو رووەوە پارتەکەمان پەکەکە بەردەوام لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە یادکرایەوە. لە رێگەی راستی رێبەر ئاپۆوە ناسێندرا. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئەو هزرەی کرد و لەبەر ئەوەی وەک وتە و ئەندێشەکانی تێکۆشا، گروپەکە بە دەوری ئەوەوە کۆبوونەوە. لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ گەورە بوو و گەیشتە ئەم رۆژانەی ئێستا. هەربۆیە هەڵبەت بە بێ رێبەرایەتی پەکەکە ناناسرێت. بە بێ رێبەرایەتی لە پەکەکە تێناگەین. لەم رووەوە پەکەکە پارتی رێبەرایەتیە، راستیەکی رێبەرایەتیە. بۆیەشە لە نێوان پەکەکە و رێبەر ئاپۆدا پەیوەستبوونێکی بەو جۆرەیە کە زۆر پتەوە. هەربۆیە ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت پەکەکە بەرەو لایەنی جیاواز ببات. پارت و رێکخراوی جیاجیا بوونیان هەیە؛ بە تێپەڕبوونی کات تووشی لێکترازان بوون، بەرەو لای جیاجیا پەلکێشکران. بەڵام ئەستەمە ئەمە بەسەر پەکەکەدا بهێندڕێت. لەبەر ئەوەی پەکەکە لە دامەزراندنیەوە، لە رێگەی کەسایەتی-ناسنامە و رۆحی رێبەرایەتی شێوەی گرتووە.

هەوێنی رێبەرایەتی لە هەناو و رۆحی ئەم گەلەدایە

لەم رووەوە رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە گەل، بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە و سەرباری ئەوەی پیلانگێڕیی زۆر هەوڵی خستەگەڕ، بەڵام نەیتوانی رێبەرایەتی لەگەل داببڕێنێت. راستی گەل کە لەلایەن رێبەرایەتیەوە ئافرێندراوە، ئەمڕۆ خۆڕاگری دەکات. لەبەر ئەوەی لە رۆح و هەڵوێستی ئەم گەلەدا رێبەرایەتی هەیە، کاریگەری رێبەرایەتی هەیە، هەوێنی رێبەرایەتی هەیە. هەربۆیەشە گەلەکەمان سەرەڕای هەموو گوشارەکان لەسەر پێ خۆی رادەگرێت و لەسەر پێش دەمێنێتەوە. ئێستا پاڕادایمی رێبەرایەتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئەوان دەتوانن بە هەموو جۆرێک هێرش بکەنە سەر پەکەکە، دەتوانن گورز لە پەکەکە بدەن، بەڵام ئەو رۆح، هەڵوێست، هێڵ و ئیرادەیەی تێکۆشان هەرگیز تێکناشکێت، ئەستەمە بشکێندرێت.

لە تێکۆشانی ئازادیی کورددا، سۆسیالیزم هەم بژاردە و هەم ناچارییە

ئەو دەمەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی بەم تێکۆشانە کرد، هەڵبەت وەک سۆسیالیستێک دەستی پێ کرد. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بۆ ئازادی گەلی کورد دەستپێکرد، وەک سەرکردەیەکی سۆسیالیستی دەستی پێ کرد و ئەمەی لە ڕاستی کورددا بینی. لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی، سۆسیالیزم هەم بژاردە و هەم ناچاریی و ئەرکە. لە ڕاستی کوردیدا، تێکۆشانی ئازادی بەبێ سۆسیالیستەکان پێشناکەوێت. لە ڕاستی کوردیدا، وەک نەتەوەپەرستەکان، مەحاڵە بە ئایدۆلۆژیای جیاواز تێکۆشان بۆ ئازادی لە کوردستاندا پێش بخرێت. کوردستان دابەش بووە بەسەر چوار پارچەدا. لەو هەرێمەی کە هێزە نێونەتەوەییەکان حوکمڕانی تێدا دەکەن. هێزی هاوکار زۆرن. تێکۆشان بۆ ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئاسان نییە. مرۆڤەکان دەتوانن بە مەعریفەی سۆسیالیستی و خوشک و برایەتی گەلان و بە تێکۆشانی هاوبەشی هێزە دیموکراتیکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەم تێکۆشانە بۆ ئازادی پێشبخەن و سەری بخەن. تێکۆشانی سۆسیالیستی لەدەرەوەی ئەمە و هەموو نزیکایەتییەکانی دەرەوەی فیکری جڤاکی داوێکە بۆ کورد.

ڕێبەرێتی لە مێژووی جیهاندا جڤاکپارێزێکی هەرە مەزنە

لە ساڵانی نەوەدەکاندا کە سۆسیالیزمی بونیادنراو داڕما و یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە، ڕێبەر ئاپۆ گوتی، “پێداگری لەسەر سۆسیالیزم، پێداگرییە لەسەر مرۆڤبوون”. بۆیە ئێمە پێداگریمان لەسەر سۆسیالیزم کرد و تێکۆشانمان بۆ ئازادی ئەم گەلە کرد. تێکۆشان بە فیکرێکی جیاواز، ڕەنگە ڕووبەڕووی قڕکردنمانی بکردایەتەوە. کاتێک پیلانگێڕی دژی ڕێبەرێتی ڕوویدا، ئەو لە هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم پیلانگێڕییە تێگەیشت و وەک پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی سەیری کرد، وەک دەرئەنجامی سیستەمی سەرمایەداری و هێزە بەرژەوەندیپارێزەکان لێی ڕوانی. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی هێندەی تر لەبارەی سۆسیالیزمەوە لێکۆڵینەوەی کرد. بۆی دەرکەوت سۆسیالیزم ڕێگای ڕزگاربوونە بۆ مرۆڤایەتی. واتە تا مرۆڤ نەبێتە جڤاکپارێز، ناتوانێت مرۆڤ بێت. ڕێبەرێتی لە مێژووی جیهاندا جڤاکپارێزێکی هەرە مەزنە.

ئەرکمانە فیکری ڕێبەری ئاپۆ بە هەموو کەسێکی جیهان بناسێنین

سۆسیالیزم بەبێ ئازادی ژن ڕوونادات. بۆیە ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی سۆسیالیزمە. لەم ڕوانگەیەوە، سەرەتاییترین ئەرک کە دەکەوێتە سەر ئێمە، ناساندن و بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەر ئاپۆیە بۆ هەموو کەسێک لە جیهاندا. ئەمە ئەرکێکی گرنگە. ئەمە ئەرکی پێشەنگی ئێمەیە. لەسەر ئەو بناغەیە پێویستە، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بە جیهاندا بڵاو بکرێتەوە.

بە شەڕی تیمەکان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستێنرێت

ئاشکرایە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١١ـەوە شەڕێکی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. دەوڵەتی تورک هەموو دەرفەتێکی شەڕی بەردەستە؛ سوپا، هێزی مادی، هێزی نێونەتەوەیی، هاوکارە هەرێمییەکان، کوردە هاوکارەکانی بەکارهێنا و هەرچەندە لەو ڕۆژەوە هەوڵی داوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. ئەم شەڕە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە. ڕاستە چەند گردێکی گرتووە، بەڵام ناتوانێت سەروەری بەسەر خاکەکەدا بپارێزێت. چونکە تونێل هەیە کە هاوڕێیان بە چەندین ساڵ و بە ڕەنجێکی زۆر دروستیان کردووە. ئەم تونێلانە بە ڕەنجێکی زۆر دروستکراون. گەریلا لە لایەک شەڕ دەکەن، لە لایەکی تریشەوە ساڵانێکە تونێل دروست دەکەن. بە شەڕی تیمە گەڕۆکەکان وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. ئەمە هێزێکی زۆر گرنگە لە بەرخۆدان، شێوازێکە لە بەرخۆدان. ئێستا دەگوترێت لە غەززە شەڕی تونێلەکان بەڕێوەدەچێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڤاڵ جەماڵ ڕایگەیاند، ٣ ساڵە گەلی کورد شەڕێکی وا لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدات. کەس ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی دەرنابڕێت. ئێستا لە جیهاندا ناڕەزایەتی هەیە. ئیسرائیل شەرمەزار دەکرێت. سەرەڕای ئەم هەموو هێرشە، بەڵام هێزە نێونەتەوەییەکان، دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، دەنگیان هەڵنەبڕیوە.

ئەو بۆمبانەی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە دەخرێتە خوار… ئێستا دەڵێن (ئیسرائیل) بۆمبێکی بە هێزی دوو بۆمبی ئەتۆمی هاویشتووە؛ دەوڵەتی تورکیا ١٠ هێندە بۆمبی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا خستۆتەخوار. ئەمە (شەڕی ئیسرائیل و حەماس) ماوەی مانگێکە بەردەوامە. ماوەی ٣ ساڵە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەموو ڕۆژێک بۆردومان دەکرێن. بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەرخۆدانی مەزن دەکرێت. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە شەڕی تیمەکان دەوەستێنرێت.

هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدان دەکات. لە هەموو جێگەیەک گەل بەرخۆدان دەکات. لە تورکیا و لە هەموو جێگەیەک، بەرخۆدانی گرنگ هەیە. دیسانەوە لەم دواییانەدا چالاکیی گرنگ لە سەرحەد ڕوویدا. سەرەڕای هەموو هێرشەکان دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. دەیان ساڵە شەڕێکی قێزەون دەکات و هێزە نێونەتەوەییەکان پشتیوانی دەکەن. ئەوروپا پشتگیری دەکات. ئەمریکا پشتگیری دەکات. ناتۆ پشتگیری دەکات. ناتۆ هەموو ڕۆژێک دەیگوت، لە مافی تورکیا بۆ خۆپاراستن تێدەگەین.

ئەم تێکۆشانە ڕاستی گەلی ئافراند. ڕۆحی بەرخۆدانی دروست کرد. ڕاستی جڤاکی ئافراند. لەم ڕوانگەیەوە دەسکەوتی مەزن لەم بەرخۆدانەدا هەیە. مەزنترین دەستکەوت خودی بەرخۆدانە. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بەدڵنیاییەوە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر بناغەی ئازادی گەلی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دێتەدی.

هاوبەشی :