١٤٥ ئاوارەی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال لە کەمپەکانەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامیی هەیە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیاند، ١٤٥ ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدەکات، لە بەرنامەی حکومەت و وەزارەتەکەیان بۆ کۆتاییهێنان و داخستنی دۆسییەی ئاوارەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ ١٤٥ کۆچبەری دیکەی ئێزیدی لە کەمپی بێرسڤی-١ی سەر بە زاخۆوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال و دەوروبەری.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاوارەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.