دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد

224
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ \ ١١ \ ٢٠٢٣ میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ” دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد، دوای بڕیارەكە حەلبوسی ڕاستەوخۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی ڕاگرتووە و چووەتە دەرەوە.

میدیا عێراویەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد، بەتۆمەتی گەندەڵی، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو بڕیارەی داوە و ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندۆتەوە.

هاوبەشی :