هەدەپ: لەهەموو گۆڕەپانەکانی ئەوانی تێدان، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.

236
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) ڕایگەیاند

لەهەموو گۆڕەپانەکانی ئەوانی تێدان، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.

هەدەپ ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی بەڕێوەبەرایەتیە هەڕێمییە دیموکراتیەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەوان ئەو کۆنفڕانسە پێشکەش بەو منداڵانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن لە هێرشەکانی تورکیا و داعشدا شەهیدبوونە.

هەروەها لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە ئەوان ڕێز و سڵاو دەنێرن بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی و بەڕێزەوە یادیان دەکەنەوە.

هەدەپ دەڵێت ئەوان هەموو کەموکورتیەکانی ڕابردوویان شرۆڤەکردووە و لە تێکۆشانی داهاتوودا خۆیان بەرامبەر بە گەل بە بەرپرسیار دەزانن و بەڵێن دەدەن کە بەو وشیارییەوە بجوڵێنەوە.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی هەدەپدا هاتووە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەخوازن سیاسەت لە نێوان دوو جەمسەردا قەتیس بکرێت، بەڵام ئەوان پێداگرن و بڕیاریان ئەوەیە کە سیاسەتی رێگەی سێهەم بەوردی هەڵبسەنگێن و پەیڕەوی بکەن.

هاوبەشی :