تەڤگەری جەوانانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی شۆڕشگێڕ، گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە دژی بڕیاری قەدەغەكردنی (پەكەكە) بەڕێوە دەبات لە ١٨\١١\٢٠٢٣

314
0
هاوبەشی :

‎تەڤگەری جەوانانی شۆڕشگێڕ و تەڤگەری ژنانی شۆڕشگێڕ، گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە دژی بڕیاری قەدەغەكردنی (پەكەكە) لە بەردەم كونسڵخانەی ئەڵمانیا لە ئەوروپا و لەندەن بەڕێوەدەبات، كە سی ساڵ لەمەوپێش حكومەتی ئەڵمانیای بەرژەوەندیخواز، لە ٢٦ \ ١١ \ ١٩٩٣ ئەو كە یەكەم دەوڵەتی ئەوروپا بوو ئەو بڕیارە نادروستەی دا و ناهەقی بەرامبەر بە گەلی كوردی ئازادیخواز كرد ئەو بڕیارە دژە گەلی كورد جێبەجێكرد

بانگەوازی چالاكی

بڕیاری قەدەغەكردنی تەڤگەری ئازادی كوردستان
(پەكەكە)، پێدەنێتە ٣٠هەمین ساڵیەوە، لە ٢٦ \ ١١ \ ١٩٩٣ حكومەتی ئەڵمانیا بۆ یەكەم جار ئەم بڕیارە دژە مرۆڤایەتیە و دژە گەلی كوردی خستە بواری جێبەجێكردنەوە
‎ئەوەی هەرەزیاتر هاوكاری و پشتیوانی سیاسەتی شەڕ و قڕكردن بە دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەكات لە دژی گەلی كورد ، حكومەتی ئەڵمانیایە، دەوڵەتی ئەڵمانیا ئەم كارە قێزەونە بەڕێوە دەبات و ئازادی گەلی كورد پێشێل دەكات بەخاتری بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەكانی خۆیەتی، ئەوە ٣٠ ساڵە ئەم سیاسەتە ناحقوقی و نایاساییە دژ بە گەلی كورد درێژە پێدەدات
‎پەكەكە لە دژی تیرۆری دەوڵەتی و هێزە داگیركەر و كۆلۆنیالیستەكانی كوردستان، لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕكردن و ئاسمیلاسێۆن لەسەر گەلی كورد، وەك بەرخودانی تەڤگەری ئازادی و شۆڕشگێڕی گەلی كورد هاتە دامەزراندن و بونیادنرا
‎ئێمە بانگەوازی گەلی خۆمان ، وڵاتپارێزان ، خەمخۆرانی ئازادی ، تەواوی ڕێكخراوە دیموكراتی و سۆسیالیستەكان و دۆستانی گەلی كورد دەكەین ، ڕۆژی شەممە ١٨ \ ١١ \ ٢٠٢٣ بە بەرفراوانی بەشداری بكەن لەو چالاكی و ناڕەزایەتیانەی بەڕێوەدەچێت لە دژی ئەو بڕیارە نا حقوقی و نا یاساییە لە بەردەم تەواوی باڵوێزخانەكانی ئەڵمانیا لە ئەوروپا و لەندەن

هاوبەشی :