مەحموود دیندار پەرلەمانتاری (هەدەپ) بانگەوازی خەڵك دەكات بە بەرفراوانی بەشداربن لە ڕێپێوانی گەملیك
بڕیارە ڕۆژی ١٨ی نۆڤەمبەر، بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە شاری وانەوە ڕێپێوانی درێژمەودا بەرەو شاری گەملیک دەست پێبکات.
مەحموود دیندار پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، هەدەپ، لە بازنەی وان، هەموولایەک بۆ بەشداریکردن لەو ڕێپێوانە بانگهێشت دەکات.
مەحموود دیندار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فوڕات، ئاماژەی بەوە داوە کە لەم قۆناغە ناڕوون و ڵێڵەدا ئەو کارەکتەرەی ئاشتی بەدی دەهێنێت و دەیچسپێنێت عەبدولڵا ئۆجالانە. ئەوەیش ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت، هەرلەبەر ئەوەیە گەلەکەمان و ئێمەش نیگەران و نائاسودەین.
مەحموود دیندار ڕایگەیاندووە: ئێمە لە پێناوی تەواوی هەرێم و ناوچەکە، داوای ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی دەکەین و لەوچوارچێوەشدا ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ڕێپێوانی گەملیک بەڕێوەدەبەین.
پەرلەمانتار مەحمود دیندار، بۆ ڕێپێوانەکە بانگەوازی لەتەواوی چین و توێژەکان کردووە لەدژی گۆشەگیری و بۆ خاوەندارێتی لە ئاشتی و ئازادی بەشداری تێدابکەن.