کەجەدەکە-ئە داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ١١ و ١٢ی تەشرینی دووەم کرد

194
0
هاوبەشی :

کۆنگرەی کۆمەڵگە دێموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەک-ئە) داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ١١ و ١٢ی تەشرینی دووەمی کرد کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی تەڤگری گەنجان بەڕێوە دەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئە دا هاتووە: “ئەو کەمپینەی کە بە دروشمی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد’ لە ١٠ی تەشرینی یەکەم لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەستی پێکردووە، لە ١١ و ١٢ی تەشرینی دووەم بە پێشەنگایەتی گەنجان دەگەشێتەوە.”

کەجەدەکە-ئە وتی: “لە هەموو سەرهەلدانە کۆمەڵایەتیەکان و تێکۆشانە گەورەکاندا، ئەو کاریگەریی و گۆڕانکاریانەی کە بە هێزی گەنجان بنیات دەنرێت بینراوە. بەڵام لەم سەدەیەدا کە تێدا دەژین، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەموو جۆرە ڕێبازێک بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی گەنجان سەرکوت بکات.” سیستەم گەنجان دەخاتە ژێر فشاری ئابووری بۆ ئەوەی لەژێر کاریگەری سیاسەتەکانی خۆیدا بیانهێلێتەوە.”

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

“هەموو ئامرازەکان بۆ ئەمە بەکاردەهێنرێن. ئایین پەرەستی، ڕەگەزپەرەستی، نەتەوە پەرەستی وەک ژەهری سیستەمی سەرمایەداری دەرخواردی گەنجان دەدرێت، لە ڕێگەی ڕۆشنبیری و وەرزشەوە گوشارێکی قورس لەسەر گەنجان هەیە، بەتایبەتی لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە.”

ئێمە دەزانین لە سەرمایەداریدا هیچ ڕێبازێکی ژیان بوونی نییە کە بتوانرێت پێشکەشی گەنجان بکرێت. پارادایمێ کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، بە بیرۆکەی ئازادیخوازی خۆی بەدیلێکە لە بەرامبەر ڕۆحی تاریکی سیستەمی سەرمایەداریدا و ڕێبەری گەنجان دەکات و دەبێتە ڕووناکی گەنجان. بۆیە ماوەی ٣ ڕۆژ گەنجانی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە پاریس کۆبوونەوە و خۆیان ڕێکخستەوە.

ئەوکات گەنجان وزە و ڕۆحێکی نوێیان بە هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد’ بەخشی. بە سەدان گەنج کە بە ئامانجی جیهانێکی ئازاد کۆبوونەوە، ئیرادەی خۆیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی کە بە هاوبەشی لەپێناو ئازادی دا تیکۆشان بکەن. کەمپینی ‘ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد’ ئەو هەڵوێستەیە کە لەسەر دەستی گەنجان دەگات بە ملیۆنان کەس.

هەڵوێستی گەنجانی جیهان بۆ چالاکییەکەی ١١-١٢ی تەشرینی دووەم گرینگە، چۆنکە هێز دەبەخشێت بە کەمپینەکە و بەهێزتری دەکات، هەڵمەتەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبات.

ئەو چالاکییانەی لە ڕۆژانی ١١-١٢ی تەشرینی دووەم بەڕێوەدەچن، دەبێتە سەرفەربەری گەنجانی کورد و بزووتنەوە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا و کەنەدا.

لە ١١-١٢ی تەشرینی دووەم گەنجان لە ١٣ ناوەندی ئەوروپادا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن.

ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە پێشتیوانی لە پرۆسەی چالاکییەکانی شۆڕشی نوێی گەنجانە دەکەین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین چالاکانە بەشداری ڕێپێوانەکانی ١١-١٢ تیشرینی دووەم ببن”.

هاوبەشی :