هەپەگە: لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ١٨ جار هەرێمەکانمان بۆردۆمان کراوە، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە
هەپەگە دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تیشرینی دووەمدا لانیکەم ١٨ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کردووە و وتی: “لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە”.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
“ڕۆژانی ٧ و ٨ی تیشرینی دووەم هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ١٨ جار لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراوە، میدیای شەڕی تایبەت لەسەر بنەمای شەڕی دەروونی بۆردومانەکانی نەشاردەوە و ڕوومالی بۆردۆمانەکانی کرد. لەم هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلامان نەکەوتووە. سوپای تورک کە لە مەیدانی شەڕدا گیری خواردووە، هەوڵدەدات بە هێرشی ئاسمانی، بۆردومانی زەمینی، بەکارهێنانی تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی ئەنجامێک بەدەستبهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر ڕێوشوێنە بەهێزەکانی گەریلا دا بێچارە بووە.
زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٧ی تیشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٥٠ و ٠٩:٤٠ و ١٢:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک هێزەکانمان لە داگیرکەرانیان دا، گۆرز بەر سەنگەرێکیان کەوت.
٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:١٥ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بەچالاکیەکی سابۆتاژ تێکشکێنراوە.
٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، سەنگەرێکی بۆمب هاوێژی ئۆبوسی داگیرکەران بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی کرایە ئامانج و گۆرز لەو سەنگەرە وەشێندرا.
٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، کامێرایەکی مۆبێسی داگیرکەران بە چالاکیەکی نیشان شکێنی تێکشکێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
هەرێمی مەتینا:
٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ چالاکیەک ئەنجامدرا، لە چالاکیەکەدا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٤٥ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای چارچێل بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای دەولەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر:
٦ و ٧ی تشرینی دووەم لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سیدای هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراوە.
٦ و ٧ی تیشرینی دووەم لە ناوچەی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای چارچێل ٥ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر بۆردومان کراون.
٦ و ٧ و ٨ی تیشرینی دووەم لە ناوچەی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ ٤٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بۆردومان کراون.
٧ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی ٥ جار بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمب هەڵگر بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٧ و ٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی زاپ گۆرەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم یک جار، لە ناوچەی گارێ گوندی بلدباز، گوندی گرێ، گۆرەپانی شەهید ئاسلان، چیای زەنگل، دەروازەی هرچێ، کانیسارکێ، گوندی گوزێ ١٢ جار، لە ناوچەی قەندیل چیای ڕۆژ، گوندی بێپالان، گوندی بۆلێ ٦ جار بە گشتی ١٨ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردومان کراون.
٧ی تیشرینی دووەم هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و بارزان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپ باران کران.