#وریشە مورادی لە کوێیە؟ ژن ژیان ئازادی

219
0
هاوبەشی :

#وریشە مورادی لە کوێیە؟
ژن ژیان ئازادی

زیاتر لە ٨٠ ڕۆژە بەسەر ڕفاندنی هۆڤ و نامرۆڤانەی وریشە مورادی، چالاکی مافی ژنانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تێدەپەڕێت. وریشە مورادی، یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی-یە و چالاکییەکانی لە بواری مافی ژناندا بناغەی دۆگماتیزم و پیاوسالاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەژاندووە. ئێمە وەک کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کژار) لە ئەوروپا، سەرەڕای ئیدانەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملی نامرۆڤانەی وریشە مورادی، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی وریشە مورادی و هەموو زیندانیانی سیاسی دیکە دەکەین. بەم بۆنەوە داوای گردبوونەوە لە هەموو ئازادیخوازان و چالاکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لە ١١ی نۆڤامبری ٢٠٢٣، کاتژمێر ١٢ هەتا ۲ی پاشنیوەڕۆ له دەروازەی براندێنبوورگ (Brandenburger Tor) دەکەین بۆ ئەوەی دەنگی کپکراوی ئازادیخوازانی بەندکراو بەرز ڕابگرین و نەهێڵین ناویان ون ببێ.
#وریشە مورادی لە کوێیە؟
ژن ژیان ئازادی

هاوبەشی :