هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمڕێژکراو و کامێرایەکی حەراری تێکشکێندران

244
0
هاوبەشی :

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری پشتیوانییەکانی پەدەکەش ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا بگاتە ئەنجام، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکییان ئەنجام داوە، داگیرکەرێک سزادرا، دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمڕێژکراو و کامێرایەکی حەراری تێکشکێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، سوپای تورک بۆ ئەوەی بتوانێت پلانی داگیرکەری خۆی جێبەجێ بکات، دوو ساڵە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕ و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، سەرەڕای ئەوەش نەیتوانیووە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا ئەنجام بەدەستبهێنێت، هێزەکانمان کە هەموو ڕۆژ و هەموو ساتێک خۆڕاگری دەکەن، بەردەوامن لە چالاکی، بە بڕوابوونیان بە سەرکەوتن بە چەندین ڕێباز ڕێگەنادەن پلانە داگیرکەرییەکانی دوژمن بگەنە ئەنجام، سوپای تورک کە دەستەوەستان و بێچارە بووە، بە پاڵپشتی پەدەکە هەوڵ دەدات حەفارەکان بباتە سەر سەنگەرەکانمان و بیانڕوخێنێت، هێزەکانمان بە ئیرادەیەکی گەورە و گیانی فیدایی لە دژی داگیرکەران چەندین چالاکیان ئەنجامداوە و گورزیان لێوەشاندوون، لەو چالاکییانەدا داگیرکەرێک کوژراوە، دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمب هەڵگر و کامێرایەکی چاودێری حەراری تێکشکێندراون و گورز لە ١٠ سەنگەر وەشێندراوە.

هاوبەشی :