قەرەیلان: ئایدۆلۆژیای شەڕی ئێمە سەرکەوتنە

186
0
هاوبەشی :

موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا کە ئایدۆلۆژیای شەڕەکەیان لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا نەیهێشتووە دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و وتی: دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە تەسفییەکردنی گەریلا، پرۆسەی لەناوبردنی گەلی کورد بگەیەنێتە ئەنجام. بۆیە بۆ ئێمە ستراتیژییە”.

قەرەیلان وتی: ئایدۆلۆژی شەڕی ئێمە ئایدۆلۆژی سەرکەوتنە. ئەمە شەڕێک نییە تەنها بۆ گردێک بکرێت. تەنیا بۆ پاراستنی باشووری کوردستان نییە. دەتوانن بڵێن، بۆچی ناڕۆن. ئێمە وازناهێنین، چونکە بۆ ئێمە گرنگە. بۆ هەبوون و ئازادی گەلەکەمان گرنگە. بۆ ئازادی گەلانی ناوچەکە گرنگە و پەیوەستە بەمەوە. بۆیە ئەم شەڕە تەنیا شەڕی زاپ نییە، ئەو شەڕەی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدەین، شەڕی بوون و نەبونە و بەردەوامە. پێدەچێت لە ساڵانی داهاتووش دا بەردەوام بێت. هەرچەندە دوژمن هیچ ئەنجامێکی دەست ناکەوێت و سەرناکەوێت، بەلام هەر پێداگری دەکات.

موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری پەکەکە سەبارەت بە گۆشەگیری، شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، تاکتیکی شەڕی گەریلا و شەڕی غەززە بۆ ستێرک تیڤی قسەی کرد.

گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. دۆستانی کورد لە دژی گۆشەگیری کەمپینی “ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد”یان راگەیاند. دەتانەوێت چی لەسەر کەمپەینەکە بڵێن؟

بێ گومان هەنگاوی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد” کە لە ١٠ی تیشرینی یەکەم لە ٧٤ ناوەند دەستیپێکرد، زۆر مانادار و گرنگ بوو. لە زۆر شوێنی جیهاندا دۆستانی گەلی کورد خاوەندارییان لەم هەنگاوە کردووە. نەک تەنیا بۆ مافی مرۆڤ هەنگاویکی وایان پێش خست، بەڵکو ئەم هەنگاوەیان نا، چونکە فکر و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیان ناسیوە و قبوڵیان کردووە و وەک هیوایەک بۆخۆیان دەیبینن و خاوەنداری لەم فکرە دەکەن. ئەم هەنگاوە پەیامێکە بۆ ئێمە. سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانەمان دەکەم کە بەشداریان لەم هەنگاوەدا کرد و ماندوو بوون و ڕەنجیان داوە. فکڕی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. زۆر کەس پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ وەک چارەسەرێک لە بەرامبەر پشێوی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و ئەو کێشانەی کە لە جیهاندا دروستی کردووە قبوڵ دەکەن. ئەمە بۆ ئێمە شانازی و سەربەرزییەکی گەورەیە. بۆ نموونە قسەکانی یەکێک لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی جیهان، سلۆڤاج زیزەک سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ، مرۆڤ کاتێک کە گوێی لە قسەکانی دەبێت جۆش و خرۆش دەگرێت. کەمپینێکی لەم شێوەیە لە لایەن دۆستانی بیانیمانەوە بێگومان مایەی دڵخۆشییە، بەڵام لە لایەکی ترەوە بۆ ئێمە شەرمەزارییە، چونکە لە ئاستی پێویستدا ئێمە خاوەنداریمان لە ڕێبەرمان نەکردووە، چۆنکە تا ئێستا نەبووین بە ولام بۆ ئازادی ڕیبەرمان، هاوڕێکانمان هەنگاوێکی بەم شێوەیە بەڕێوەدەبەن. دەبێت ئێمە ئەمە وەک شەرم و ڕەخنەیەک بۆ خۆمان ببینین.

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمرالیە و لە دژی سیاسەتی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکۆشان دەکات. ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی کلاسیک و ئاسایی نییە. بەرخۆدانێکی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفی و کولتوورییە. واتا لە ئیمرالی ناسنامەی کوردی ئازاد و بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی دەپارێزێت. ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی گەورە ڕابەرایەتی هەلویستێکی واتادار دەکات. دەبێت ئێمە وەک گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسیارێتی ئەمە هەلبگرین و ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین. ئێمە ناتوانین بڵێین ئەرکەکانمان بە تەواوەتی جێبەجێ کردووە.

دەبێت ئێمە بە هەموو هێزی خۆمان بەشداری ئەم هەنگاوە ببین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین

نزیکەی ٣٢ مانگە پەیوەندیی ڕێبەر ئاپۆیان لەگەڵ جیهاندا بە هۆکاری جۆراوجۆر پچراندووە. هیچ کەسێک هیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕێبەرمان نییە. دەبێت ئێمەش لە بەرامبەر ئەمەدا هەنگاو بنێین و بێدەنگ نەبین. ئێمە دەبێت وەک گەل، کۆمەڵگا، ژن، گەنج و هەموو گەلی کورد لە هەموو شوێنێک چالاکییەکانمان ئەنجام بدەین. بە تایبەتی دەبێت ئەو هەنگاوەی کە لەلایەن هاوڕێیانمان ڕایانگەیەندراوە بەهێزتر و فراوانتری بکەین و سەریبخەین. دەبێت ئەم هەنگاوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کوردستانە. واتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری کێشەی کوردە. هەر بۆیە ناوی کەمپەینەکە ڕاستە و دروستە. بۆیە دەبێت گەلی کورد، گەلی عەرەب، گەلی تورک، گەلی ئاشووری- سریانی؛ واتە دەبێت هەموو گەلانی ناوچەکە بەشداری ئەم هەنگاوە ببن. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی پێشهاتی نوێ و گەشەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئازادی گەل بەدی دێنێت و دیموکراسی دۆخۆلقێنێت. وەک ئەوەی فەیلەسوف زیزەک دەڵێت، ‘ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە’. دەبێت ئێمەش بە شێوازێکی بەهیز ئەم کەمپینە بەرێوەببەین’، ئەم قسەیە بۆ هەموومانە. دەبێت بە هەموو هێزمانەوە بەشداری ئەم هەنگاوە بین و سەریبخەین.

ناتوانن سەرکەوتن ڕابگەیەنن چونکە هێشتا شەڕەکە بەردەوامە

لە سەد ساڵەی کۆماری تورکیادا. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەم سەدە ئەوە بوو کە گەلی کورد بە جینۆساید لەناوببات، لە ٥٠ ساڵی ڕابردووشدا پەکەکەیش لەناو ببات. ئایا دەوڵەتی تورک گەیشتە ئامانج و مەبەستی خۆی؟

ئیدارەی ئێمە سەبارەت بە ١٠٠ساڵەی کۆمار. لە ڕاگەیاندراوێکدا، بۆچوونی خۆمان بۆگەلی کورد دیاری کردووە. لە دامەزراندنی کۆماریشدا گەلی کورد بەشدارە.تێکۆشانێکی بەهێزی ئەنجامداوە. لە کۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس کە ئەتاتورک بەڕێوەی دەبرد کورد تێدا بەشدار دەبن. ئەتاتورک لەلایان ٢٠٠ سەربازی کوردەوە دەپارێزرا. لە سێواسەوە هەتا دەچێتە ئەنقەرە، سەربازانی کورد پارێزوانی دەکەن. تەنانەت لە دامەزراندنی کۆماریشدا کوردان ڕۆڵی هەبووە. ئەوەش لە پارلمانیشدا کە لە ئەنقەرە دادەمەزرێت باسی ئەمە دەکرێت، بەڵام بە واژۆکردنی پەیمانی لۆزان، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک پشت لە کوردان دەکەن، واتە خیانەتیان لێدەکەن. کورد لەبەرچاو ناگرن و تەنانەت دوای ساڵی ١٩٢٥یش سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە کوردستان بەڕێوەدەبەن. ئێستایش دەیانەوێت سیاسەتەی کۆمەڵکوژی سەربخەن. هەر بۆیە حکومەتی ئێستای ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگنەکۆن ئامانجیان ئەوەیە لە ١٠٠ساڵەی کۆماردا سەرکەوتنیان بەسەر گەلی کورددا ڕابگەیەنن. ئامانجێکە ئەوە بوو کێشەکە لە کۆمارەوە دەستی پێکرد و تا ئێستا چارەسەر نەبووە، لە ساڵی ١٠٠ی کۆماردا لە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە چارەسەر بکەن. دەوڵەتی تورک هەمیشە تەمەنی یەک ساڵەی بۆ بزووتنەوەکەمان داناوە. بەتایبەت لە ساڵی 2016 وە تا ئێستا دەوڵەتی تورک ئێستا هەمیشە دەڵێت ساڵێک تەمەنیان ماوە. بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە دۆخەکە جدییە و ئەم کارە کارێکی یەک ساڵە نییە؛ بەو هێرشانەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ سەر گارێ دەستیان پێکرد، گوتیان تا ساڵی ١٠٠ی کۆمار لەناویان دەبەین. ئامانجیان لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد، ڕۆژئاوا و باکوور بوو. بەم شێوەیە دەیانویست سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد بەدی بهێنن و سەرکەوتنیان ڕابگەیەنن. لە ساڵی ٢٠٢١ ئەم ئامانجانەیان دانا و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەنجامدانی کرد. بۆئەوەی سەربکەوێت پشتیوانی لە هێزە بیانییەکان وەرگرت، و بازاڕێکی بۆ تورکیا کردەوە؛ لەلایەک لەگەڵ ڕووسیا ، لەلایەکی دیکە لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ و زلهێزەکانی تری ناوچەکە بازرگانی دەکرد، دیپلۆماسی بەڕێوەبرد، هێڵی خیانەتکاری کوردی هێنا ناوەوە، هەموو جۆرە چەکێکی بەکارهێنا، هێرشی کردە سەر هەموو شوێنێک، بەڵام شکستی هێنا. واتە پلانی دەوڵەتی تورکیا شکستی هێنا. ٢ ڕۆژ پێش ئێستا ساڵی ١٠٠ی کۆمار بوو، بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتن ڕابگەیەنن، چونکە شەڕەکە بەردەوامە.

بێگومان ئەم پرۆسەیە بۆ ئێمە ئەوەندە ئاسان نەبوو. باجێکی قورسمان دا. پێش هەموو شتێک هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرچاوە و لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا هەڵوێستی گەریلاێش کاریگەری خۆی هەبووە. لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا سەدان داستان نووسراون و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. دوژمن نەتەنها هێرشی کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا، بەڵکوو هێرشی کردە سەر هەموو گەلی کورد. هێرشی کردە سەر سیاسەتی دیموکراتیکی کورد و سیاسەتی دیموکراتیکی تورکیا. هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سوری؛ واتە هێرشی کردە سەر هەمووان. هەرکەسێکیش بەرامبەر ئەو هێرشانە بەرخۆدانی کرد.

ئەمڕۆ هەموو کەسێک ڕۆڵی هەیە لەو ئەنجامەی بەدەست هاتووە. بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی هەمەلایەنە هاتە ئاراوە. گەریلا بەرخۆدانی بەڕێوەبرد، سیاسەتی کوردی، سیاسەتی تورکی، عەرەبی، ئاشووری-سوریا بەرخۆدانی کرد و گەلەکەمان بە بەرخۆدانەکەیەوە ئەم هێرشانەی دوژمنیان بێ ئەنجام هێشتەوە. بەڵام هێشتا ئەم هێرشانە کۆتاییان نەهاتووە و بەردەوامن.

وەک چالاکییەکەی زیلان چالاکییەک بوو کە پرۆسەیەکی نوێی پێشدەخست

ڕێک لە پڕۆسەیەکی وەها مێژووییدا شەهید ڕۆژهات و ئەرداڵ لە دڵی تورکیا لە ئەنقەرە چالاکییەکی فیداییان ئەنجامدا. دەتانەوێت سەبارەت بەم چالاکییە فیداییە چی بڵێن؟

سەرەتا بەرێز و پێزانینەوە یادی ئەندامانی تابوری نەمران، هەڤال ڕۆژهات و ئەرداڵ دەکەمەوە، ئەوان پاڵەوانی ئەم سەردەمەن. ئەو چالاکییەی کە لە ١ی تیشرینی یەکەم لە ئەنقەرە کرا، چالاکیەکی ئاسایی نەبوو. چالاکیەکی بە پلان، ئامانج، قوولایی و واتادار بوو. پێش هەموو شتێک نوێنەرایەتی ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی دەکات. چالاکیەکی سەرکەوتوو بوو. هەم کاتەکە و هەم شوێنەکەش گونجاو بوو. چالاکییەکە گەیشت بە ئامانجەکەی. دەبێت هەمووان ئەم چالاکییە بە باشی هەلبسەنگێنن.

دەبێت هەم هەڤالانمان و هەم دوژمنمان بە باشی ئەمە بخوێننەوە. چونکە بەگوێرەی کاتەکە چالاکیەکی گۆنجاو بوو. وەک ئەو چالاکییەی کە هەڤاڵ زیلان لە ساڵی ١٩٩٦ ئەنجامیدا، پرۆسەیەکی نوێی پێشخست. هەر وەک چۆن هەڤال زیلان بە چالاکیەکەی پرۆسەیەکی نوێی پێشخست، چالاکی هەڤال ڕۆژهات و ئەرداڵیش هەمان واتای هەیە. به تایبه تی ئه نجامدانی چالاکییەکی لەم شێوەیە له دڵی ڕژیمدا زۆر گرنگه. بۆ نموونە ئەگەر گۆڕانکارییەکی ٤، ٥ کاتژمێریان لە چالاکییە کەیاندا بکردایە ئەوا پێش هەموو شتێک دەیانتوانی تەیب ئەردۆغان یان هەر بەرپرسێکی تری دەولەت کە بیانوێستایە بیکەن بە ئامانج. لەبەر ئەوەی لە نێوانیاندا چالاکیەکی لەو جۆرەیان ئەنجامدا. دەیانتوانی هەرکەسێک کە بیانەوێت بەو هەموو چەک و تەقەمەنییەوە بیکەن بە ئامانج، بەڵام نەیانکرد. لەبەرئەوەی مەبەستی چالاکییەکی ئاگادار کردنەوە بوو. دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. هەڤالانمان پابەند بوون بە ئامانجی چالاکییەکەوە. بە ڕژیمیان وت: “سەیرکە هەرچیمان بوێت دەتوانین بیکەین، ئاقل بە، ئەم چالاکییە تەنیا ئاگادار کردنەوەیەکە”.

‘نەک قارەمانانە’ ئۆپەراسیۆنێکی ترسە

چالاکییەکە پەیامێکە بۆ ئێمە، لێرەدا پێویست ناکات هەموو شتێک ڕوون بکەمەوە، بەڵام وەک ئەوەی کە وتم دەبێت راستییەکانی چالاکییەکە ببینرێت. ئەم چالاکییە دەوڵەتی تورکی زۆر ئازاردا. تەنانەت شارەزایەکی شەڕی تایبەتیان وتی کە یارییان بە کەرامەتی وڵاتەکەمان کرد. بۆیە هێرشیان کردە سەر زۆرێک لە شوێنەکان. سەرەتا هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەڵام ئێمە هیچ زیانێکمان پێنەگەیشت، چونکە ڕیکارەکانی خۆپارێزیمان گرتەبەر. پاشان هێرشیان کردە سەر سیاسەتمەدار و ولاتپارێزانی کورد. ناویان لەو هێرشانە نا “ئوپراسیۆنی قارەمانی”. قارەمانێتی لەکۆێی ئەم هێرشانەدایە؟ سەدان پۆلیس و سەرباز هێرش دەکەنە سەر ماڵی خەڵکی سڤیل کە لە ماڵەکانیاندا بێ بەرگری دەخەوتن، ناوی ئەمەش دەنێن قارەمانێتی. ئەمە ترسنۆکییە. دیسان هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. چالاکیەک کە بەو شێوەیە پرۆفیشناڵانە ئامادەکرابوو دەولەتی تورکی توشی شۆک کرد. تا ئێستا تەنها ئەوە دەزانن کە چالاکوانەکان لە قەیسەریەوە هاتوونەتە ئەنقەرە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ شتیک نازانن، بەڵام بەرپرسی ئیستیخباراتیان دێتە سەر شاشە و دەڵێت ‘لە سوریاوە هاتوون’. کوا بەڵگەی ئەوەی کە لە سوریاوە چوون؟ لە خۆیانەوە قسە فڕێ دەدەن.

هەر خۆی ئەوان پێشتر خۆیان ئامادە کرد بوو بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا. پێشتر زۆر شوێنیان دەستنیشان کرد بوو. دەیانەوێت باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتەواوی لەناوببەن. لەبەر ئەو سیستەمەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا پراکتیزە دەکرێت، ئاسوودە نین. دەوڵەتی تورک زۆر دەترسێت لە سیستەمێکی دیموکراتیک و ستاتۆیێکی دیمۆکراسی کە خەڵک بە شێوەیەکی یەکسان پێکەوە دەژین. هەر بەو هۆیەشەوە هێرشیان کردە سەر کۆگا، کۆگاکانی دانەوێڵە، شەریکە نەوتییەکان، وێسگەی کارەبا، نەخۆشخانە، مزگەوت و هەموو ناوەندەکانی ژیانی کۆمەڵگا. پاشان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر فەلەستین وتیان، ‘ئەم هێرشانە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە، تاوانی جەنگە’، بەڵام خۆیان هەمان هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدابوو. واتە خۆیان تاوانی شەڕیان ئەنجامدا. هاوڵاتیانی مەدەنیان کردە ئامانج، ناوەندەکانی ژیانی کۆمەڵگایان کردە ئامانج. بەم شێوەیە ویستیان خاڵە لاوازەکانیان سەرپۆش بکەن. لەبەرئەوەی ئەم چالاکییە درۆکانی ئەوانی ئاشکرا کرد. سیستەمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە-ئەردۆغان بەو چالاکییە شۆک بوون. لەبەر ئەوەش هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان، هێرشیان کردە سەر رۆژئاوا. زیاتر لە ٤٥ کەس کە زۆربەیان مەدەنی بوون شەهید بوون. من بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەمەوە کە لەو هێرشەی دوژمندا شەهید بوون، هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازم.

ساڵی ٢٠٢٣ زۆرترین شەڕ لە باکووری کوردستان ڕوویدا

ئەمساڵ لە باکوور شەڕێکی قورس ڕوویدا. لەو شەڕەدا شەهیدیش درا. ئێوە سەبارەت بەو شەڕەی لە باکوور دەتانەوێت چی بڵێن؟

ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە باکووری کوردستان شەڕ ڕوویدا. شەڕ لە سەرحەد تا گارزان، ئامەد، دێرسیم، مێردین، بۆتان، زاگرۆس (لە جیلۆ و هەرێمی گەڤەر)، لە هەر ناوچەیەکی کوردستان، لە هەموو هەرێمێک شەڕ ڕوویدا. بەرخۆدانێکی زۆر گرنگ ئەنجامدرا. ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، ڕاستگۆیی و ئازایەتی ئەمساڵ لە باکوری کوردستان هاتە پێشەوە. هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٣ی باکوری کوردستان لە کەسایەتی یاشار بۆتان، لەیلا ئامەد، دڵگەش گوزەرەش و ئاخاین موش بەبیر دێنمەوە. بەشەڕکردنیان داستانیان خوڵقاند. دواجار لە ماردین عۆمەریا هەڤاڵ نورحەق و هەڤاڵ ئیبراهیم لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. بەپێی دوایین زانیاریەکان شەڕێکی گەورە لێرە ڕوویدا. 10 سەربازی دوژمن کوژران و 2 کەسیان پلەبەرز بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون. هەر شەهیدێک بەرخۆدانی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەخوڵقێنێ و خەسارێکی گەورە لە دوژمن دەدات. بەو واتایە تر لە باکووری کوردستان شەڕێکی گەورە ڕوویدا.

بە تایبەتی زیانەکانمان لە ئامەد گرنگ بوون. ئەوانەی بۆتان، دەرسیم، ماردین، سەرحەد، گارزان، جیلۆ

هەموویان گرنگ بوون. بەڵام شەهیدبوونی هاوڕێ دڵگەش و دوو هەڤاڵی لەگەڵیدا ئاسایی نەبوون. هەڤاڵی دڵگەش فەداییەکی ئاپۆیی بوو. قارەمانێکی سەردەمی بوو. فەرماندەی هەرێمەکە بوو. لە هەموو ڕوویەکەوە پیشەیی هەبوو. چۆن گەیشتە ئامەد، شەهید بوو. لە هەرێمی ئامەد و دەڤەری ناوەڕاست ڕۆڵ و ئەرکێکی گرنگی وەرگرتبوو. شەهادەتی دڵگەش و هەڤاڵەکانی خەسارێکی گرنگ بوو. ڕووداوێک هاتەپێش؛ لە شوێنێکی نەشیاودا کەوتنە کەمینی دوژمنەوە، بەڵام بوێرانە شەڕیان کرد. ئەوان عەگیدی سەردەم بوون. مێژوویەکیان بە قارەمانێتی تۆمارکرد. لە تێکۆشانەکانی پێشووتریشدا خاون هەمان کەسایەتی بوون. فەرماندەی هەرێمی حەفتانین بوو. واتە هەڤاڵ دڵگەش گوزەرەش بەهایەکی گەورەی لە مێژووی شەڕی شۆڕشگێڕی و گشتیدا خوڵقاند. جارێکیتر بە ڕێز و حورموتەوە بەبیری دێنینەوە.

ئاخین موش و هەڤاڵەکانی کە ماوەیەک پێش ئێستا شەهید بوون، بۆ ئێمە خەسارێکی گرنگ بوون. هەڤاڵەکانی تریش کادێری سەرەکی هەرێمی ئامەد بوون. هەڤاڵ ئاخین ٥ ساڵ لێرە فەرمانداری کردبوو، لە پلەی یەکەمدا بەرپرسیارێتیی وەرگرتبوو، لە هێزی تایبەتدا فەرماندەیی تابوری نەمران بوو. بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە، پێوانە ئەخلاقی و کولتوورییەکان لەئاستێکی بەرزدا نوێنەرایەتی دەکرد. لە ڕووی پاکی، دروستی، دڵسۆزی، ئیرادە و جەسارەتەوە نموونەی ژنێکی کورد بوو. زۆر شۆڕشگێڕی لەوشێوە نمایشیان کرد، بەڵام هەڤاڵ ئاخین نەک تەنها بە ڕۆحی شەڕ و ئازایەیەتی، بەڵکو بە پێشەنگایەتی و تێگەیشتنەوە وەک ژنێکی ئازادی کورد لە پێشەوە بوو. لە ڕیزی بزووتنەوەکەماندا بۆ گەشەسەندنی تێکۆشانی ژنی ئازاد پێشەنگایەتی دەکرد. ژن بێت یان پیاو، دەیتوانی پێشەنگایەتی هەر کەسێک بکات. بڕوای بە خوڵقێنەری بوو. پێی وابوو بە ئیرادە، پێگە، تێگەیشتن و هەڤاڵیەتی خۆی دەتوانێت پێشەنگایەتی بکات.

هەڤاڵێکی ئازیزمان بوو. بۆیە هەڤاڵانمان کە بوونە خوێندکاری هەڤاڵ ئاخین، بەناوی ئەوەوە چالاکیی فیدایانەیان لە ئەنقەرە ئەنجامدا. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە شەهیدانمان لە باکووری کوردستان- ئەوانەی لە ئامەد و بۆتان و هەموو شوێنێک- لە کەسایەت ئاخین موش بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەمەوە. ئەو تێکۆشانەی لە باکوری کوردستان پێشکەوت، ڕێبازێکە بەجێیان هێشت، بناغەیەک کە دایاننا، بەسە بۆ ئەوەی پەرە تێکۆشان بدەین. چونکە میراتێکی گەورەیان خوڵقاندووە. خۆڕاگری، بوێری، فیداکاری و دروستی ئەوان ئەمڕۆ بناغەیەکی بنیاتناوە و دەبێتە بناغەی سەرکەوتن.

شەڕێک بەبێ پارێزەر

شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە. سەرەنجی ڕای گشتی ڕاکێشاوە. هەپەگە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژانەیدا باسی دەکات، بەڵام بۆ نمونە شەهید دۆغان، هێڵی چەمچۆ، شاخی جودی، شاخی ئامێدیە ولە بەشێکی هەرێمی مەتینا بەڕاستی چی ڕوودەدات؟ بارودۆخی ئێرە چۆنە؟ بەرخۆدان لەچ ئاستێکدایە؟

جاران بەگەلی کوردیان دەگوت”گەلێکی بێ پارێزەرە”. ئەمڕۆش مرۆڤ دەتوانێ بڵێ شەڕی ئێمە شەڕێکی بێ پارێزەرە. چۆن؟ ئێمە بۆ خۆمان شەڕ دەکەین و بە خۆمان دەڵێین. چاپەمەنی ئازاد هەوڵ دەدات ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە، بەڵام ئەو شەڕەی ئەمڕۆ لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنی سەرنجڕاکێشی تازەی هەیە. دەتوانین بڵێین لە کوردستان سیاسەت و کاریگەری کۆمەڵکوژی و سانسۆر هەیە. بە تایبەتی لە باشووری کوردستان و لە هەموو بوارەکاندا پشتگوێ دەخرێت.

هەروەها سوپای ناتۆ، دەڵێت ‘من دووەمین و گەورەترین سوپای جیهانم’ خاون چەکی مۆدێرنی سەردەمەییە؛ ماوەی سێ ساڵە نەیتوانیوە زاڵ بێت بەسەر زاپدا. ئەمە چۆن دەبێت؟ هەموو چەکەکانی بەهەموو هێزیەوە بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت سەربکەوێت و ناتوانێ گەریلا لەناوببات. لێرە ناوەڕۆکێک هەیە. لە لایەکی ناوەڕۆکی شەڕڤانانی هەپەگە/یەژاستار هەیە کە بە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆیی خۆیان لە پێناو وڵاتدا فیدا دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە تاکتیک و ئارمانێکی فکری هەیە. ئەو شەڕەی بەڕێوە دەچێت خاون ئارمانێکە. ئەم ئارمانە فکرییە ڕێگە نادات دوژمن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.

ئێمە شەڕی گەریلا و شەڕی تونێل دەکەینە یەک

ئێستا شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هەیە. لێرەدا زۆر باسی تونێلی شەڕ دەکرێت. ڕەنگە، بەم بۆنەیەوە، گەلی کوردستانمان، تەنانەت هاوڕێکانمان و ڕای گشتی، هەستیاری خۆیان بەرامبەر تونێلەکانی شەڕ نیشان بدەن. ڕەنگە کەمێک لە ئێمە تێبگەن. ڕێبازئ شەڕی ئێمە چییە؟ شەڕی تونێل و شەڕی گەریلا دەکەینە یەک. پێکەوە ئەنجامیان دەدەین. هەردووکیان وەک مرۆڤێک وەهان کە لەسەر دوو قاچ بڕوات. خاوەندارێتی لە هەردووکیان دەکەین و بەهێزی دەکەین، بۆیە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و چەکێک بەرخۆدان دەکەین. بێ گومان گەریلا گەریلایەکی کلاسیک نییە، گەریلایەکی تیمییە، پسپۆڕە و خۆی لە هەرێمەکەدا حەشارداوە. وەک خەیاڵێک وایە. هەرکاتێک بیەوێت دێتە دەرەوە، هەرکاتێک بیەوێت ون دەبێت. تیمە مەیدانییەکان بەم شێوەیە شەڕ دەکەن.

مێژووی تونێلی شەڕ هەیە، ڕاستە. تەنانەت لە شەڕی گەریلا و چین و ڤێتنامیشدا بەکارهێنرا، بەڵام وەک هی ئێمە نەبوو. زیاتر بۆ خۆپاراستن لە هێرشە ئاسمانییەکان یان بۆ خۆدزینەوە بەکاردەهێنران. ئێمە هەم بۆ ئەمە و هەم بۆ شەڕ بەکاری دەهێنین. واتە تونێلەکانمان گۆڕی بۆ قەڵاکانی جاران. وەک قەڵای ژێر زەوین. لە قەڵاکاندا شەڕ دەکەن، ناتوانن بمێنیتەوە. دەچنە دەرەوە، هێرشێک دەکەن. بە واتایەکی تر قەڵای هێرشبەرین نەک قەڵای بەرگری. ئەم شوێنە وەک ناوەندی بڕیاردان بەکاردەهێنن، لە دەوروبەریدا تیمی مەیدانی هەیە؛ هەروەها لە پشتەوە گورز لە دوژمن دەوەشێنن. هەردووکیان ئەرکەکان ڕێکدەخەن و تەواوکەری یەکترن. سوپا هەرچەند گەورە و لە ڕووی تەکنیکییەوە بەهێز بێت، ناتوانێت زاڵ بێت. ئەمە ئەو چیرۆکەیە کە ماوەی ٣ ساڵە لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا بەردەوامە. ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیەیە. لەوانەیە هەندێک وردەکاری هەبێت، بەڵام ئەوە بناغەکەیەتی.

ئێستا هەوڵ دەدات لەڕێگەی ئاو و کارەباوە ئەنجام بەدەست بهێنێت

بۆ نموونه پرسیارت لەبارەی شه هید دۆگان کرد. ناوی ڕاستەقینەی سیدایە. ئەم تونێلە دەکەوێتە گوندی سیدا، تەنیشت ئاڤاشین. سیدا نزیک شارۆچکەی شیلادزێیە. ٦-٧ کم لەوێوە دوورە. ڕێگایەک لەوێوە تێدەپەڕێت. دوژمن ٢ ساڵە هەوڵ دەدات. هەموو ئەو کارانەیان کرد کە بیریان لێدەکردەوە. تانکەکان هەمیشە کاردەکەن؛ هەر بۆیە هەمیشە تۆپ دەهاوێژن. هەر ڕۆژێک! ئەوان هەموو جۆرە چەکێکی قورس و چەکی مامناوەند و هەروەها تانک بەکاردەهێنن. ئەمان بوەستن، ئیتر نۆرەی شۆفڵەکانە. شۆفڵ بەس نییە، ئەمجارەیان بە ئامێری شکاندن کاری لەسەر دەکەن. گازی کیمیایی دەڕێژن بەسەر ناوچەکەدا. چەکی ئەتۆمی تەکتیکی کە یۆرانیۆمی تێدایە بەکاردەهێنن بۆ تێکدانی ئەوێ. ئێستاش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئاویان بەرداوەتەوە. ئاو لەوێ نزیکە. لەوێ ئاو دەبەن و دەیخەنە ناو تونێلەکان. ئامانجیان دروستکردنی دەریاچەیەک و بەردانی کارەبایە بۆ ناو ئاوەکە تاوەکو بگەنە ئامانجەکانیان.

لە ساڵی ١٩٧٩ لە مەککە لە ژێر سەقفی حەج (مەسجد ئەلحەرام) بەرخۆدانێک ڕوویدا؛ جوهەیمان (ئەلعوتەیبی) پێشەنگایەتی ئەم شەڕەی کرد. لەو ماوەیەدا لەسەر ڕاسپاردەی شارەزایانی فەرەنسی ئاویان لەوێ بەردایەوە و دواتر کارەبایان خستە ناو ئاوەکە و زۆربەی بەرخۆدەرەکانیان کوشت. ئێستا دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە سیدا هەمان شت بکات. هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئاو و کارەباوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. هیچ شتێک نییە کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەرخۆدانی شەهید دۆگان نەیکردبێت. لە ڕۆژهەڵاتی زاپ، سیدا، لە ڕۆژئاوای زاپ هیڵی ئێف ئێم و گردی شەهید مونزور هەیە؛ ئەوێش بەم شێوەیە. لە گردی جودیش هەمان شتە. شەڕێکی وا بەرفراوان هەیە. پێم وایە بە قەڵای دمدمیشی تێپەڕاندووە. قەڵای دمدم بەرخۆدانێکی پیرۆزە لە مێژووی ئێمەدا، بەڵام بەرخۆدانی ئەمڕۆش ئەو بەرخۆدانەشی تێپەڕاندووە. چەکی مۆدێرن، کیمیای قەدەغەکراو، ئەتۆمی… بۆ نموونە لە شەهید دۆگان چەندێک گاز بەکارهاتووە؟ هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنن، دەیانەوێت لەوێ سەربکەون، بەڵام ناتوانن. بۆ ئەوەی هەڤاڵان لەوێ نەتوانن یارمەتی بدەن، بۆ لاوازکردنی تیمە وشکانییەکان کرد، لە کۆتاییدا دەوڵەتی تورک گۆڕەپانی شیرین، گۆڕەپانی تێلینی گرت – کە بە گۆڕەپانی بارزان دادەنرێت. هەرچەندە هێزەکانمان لەوێ نەبوون – تەنانەت ئەگەر هەندێک پەڕینەوەش هەبوایە – ئێستا لەژێر داگیرکاریدان بۆ ئەوەی کەس نەجووڵێت. بەڵام لە سیدا چالاکییەک لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر دەگیرێتەبەر و تەقەیان لێدەکرێت. چەند جار ئەو شۆفڵانەی لەوێ کاریان دەکرد لەناوچوون و کەسانی دەوروبەریان کوژران؟ ئەوەندە چالاکی ئەنجامدرا! ئێستا شەڕ لە تونێلەکانی سیدا هەیە و شەڕی گەریلا لە دەوروبەری بەڕێوەدەچێت. ئەمە تەنها هەرێمەکە و دەڤەرەکانی تریش هەر بەو جۆرەن.

لەو شوێنانەی کە دەیانگوت داگیریان کردووە، لێیان دەدرێت

دەوڵەتی تورک ٣ ساڵە دەیەوێت زاپ داگیر بکات. ڕاستە هەندێک ناوچە داگیر دەکەن. بۆ نموونە زنجیرە چیای کوڕەجەهرۆ و ئەشکەوتی برینداران و چەندین شوێنی دیکەی داگیرکرد، بەڵام کۆنترۆڵی نەکرد. بۆ نموونە; لە کۆکەر کە گوایە داگیریان کردووە، لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا، لە گوندی کۆکەر گورزێکی گەورەیان لێدرا. ١٥ سەرباز کوژران. هەروەها دەوڵەتی تورک لە ئێستادا بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر زۆرێک لە هەرێمەکانی ئاڤاشین. جارێک نا، بەڵکو ٦، ٧ جار لێدەدات. کوا، ئەو شوێنەت داگیرکرد؟ پێشتر گوتتان “ئۆپەراسیۆن دەکەین، هەفتەیەک یان مانگێک ئۆپەراسیۆن دەکەین. پەکەکە دەردەکەین، ئێمەش دەگەڕێینەوە، بەڵام ئەوان هێشتا دێن”. ئێوە چەندێک لەوێ بن پەکەکەش لەوێیە. ئەو شوێنانەی دەڵێن “داگیرمان کردووە” بە هێلیکۆپتەر لێی دەدەن.

بە واتایەکی تر ئەو شێوازەی کە ئەمڕۆ گەریلای ئازادی کوردستان بەڕێوەی دەبات، شێوازێکی نوێیە و هێزە داگیرکەرەکان بە تەکنیکی پێشوو بە ئاسانی ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن. دەوڵەتی تورک ٣ ساڵە نەیتوانیوە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە بگاتە ئاوی زاپ؛ واتە ئەگەر لە زێیەکەوە نەیەت، ناتوانێت بێت. هەردوو دیوی ئاوەکە بەدەست گەریلاکانەوەیە.

ڕەنگە دەوڵەتی تورک داوای لە پەدەکە کردبێت کە هەردوو دیوی ڕووباری زاپ لە پشت دێرەلووکەوە بگرێت؛ پەدەکە چوو گرتی. ئێستا دیوی گوندی ئێتوتی گرت. لێوارەکانی کوڕەجەهرۆیان گرت. دەیانەوێت بچنە شوێنەکانی دەوروبەری ئاوەکە، بەڵام ناتوانن. مانگ و نیوێکە هەوڵ دەدەن؛ بە هێلیکۆپتەر و تۆپ لێی دەدەن، بەڵام هێشتا ناتوانن بگەنە ئاوەکە. لەبەرامبەریاندا بەرخۆدان. لە زاپ ڕەوشەکە وەهایە.

لە ڕۆژئاوای زاپ ناتوانن سەنگەرێکیش بگرن

دوو ساڵە دوژمن لە ڕۆژئاوای زاپ شەڕ دەکات، و نەیتوانیوە تەنانەت یەک سەنگەریش لە دەستی گەریلا بگرێت. تەنانەت یەک سەنگەریش! ڕۆژانە زیانی بەردەکەوێت. ئەمە ڕاستییەکە. ڕۆژانە ڕاگەیاندراو بڵاودەکەینەوە. ڕەنگە مرۆڤ بپرسێت، ئەمە چۆن دەبێت؟ باوەڕ بکەن ئێمە هەمیشە هەڤاڵانمان ئاگادار دەکەینەوە کە زیانەکانی دوژمن زیاد نەکەن؛ “ئەوەی بە چاوەکانت دەیبینیت بیڵێ، ئەوەی نایبینیت مەڵێ. چەند کەس مردوون یان سزا دراون ئەوە بنوسن”. لەبەر ئەوەی لەوێ شەڕێکی قورس هەیە، ئەو ئامارانەی کە دەدرێن ئەنجامی هەرە کەمن و هەموویان ڕاستین. چونکە دوژمن ئەو زیانانەی لەبەرچاو گرتووە کاتێک ئامانجی داگیرکردنی بوو، هەر بۆیە باسی زیانەکانیان ناکەن. بۆ نموونە ٢ ساڵە بە دەوری گردی مونزیردا دەسوڕێتەوە، بەڵام سەرناکەوێت و لە هیچ تێناگات. گردی جودیش هەر وایە.

دەیەوێت بە پشگیری پەدەکە داگیرکاری بکات و نیشتەجێ بێت

دوژمن لە بنەڕەتدا گیری خواردووە. ئێمە زۆر جار ئەمە دەڵێین، بەڵام گیر بووە. نە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و نە پاشەکشە بکات. ساڵی ڕابردوو لە هەندێک ناوچەی وەک گردی جودی، گردی ئامێدی، گردی پیردۆگان کشانەوە. ئەمساڵ ویستی جارێکی تر بێتە ئێرە و داگیرکاری بکات، بەڵام ئەمجارە پشتی بە پەدەکە بەست. بە پشتیوانی پەدەکە دەیانەوێت ئەو شوێنانە داگیر بکەن کە ساڵی ڕابردوو نەیانتوانی داگیری بکەن و لێمان وەربگرن. بۆ نموونە، پار لە مەتینا هێزەکانی پەدەکە لەو چیایەی پێی دەڵێین گردی وەرتێ لە کانی ماسی نیشتەجێ بوون. هاوڕێکانمان لەوێ بوون؛ وتمان لێیان گەڕێن و لەوێ ڕۆیشتین. شاخەکە خۆی درێژە، دەتوانن لە لایەک نیشتەجێ بن، وتمان کێشە نییە. بەڵام ئەمساڵ دوژمن بە هەلیکۆپتەرەکانیانەوە هاتن و لە ١٠٠ مەتر نزیک لەوان سەربازەکانیان دانا. واتە لە ژێر پاراستندا دادەبەزن و لەوێشەوە بەزەویدا بڵاودەبێتەوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕۆژنامەکاندا دەرکەوت؛ ئەو سەربازانەی لەبەردەم بارەگای ئێران پەدەکە دە، لە ئاسمانەوە دابەزیون. بە پێشەنگایەتی پەدەکە لە هەرێمێک بە ناوی چارچێل کەوتنە جووڵە و سێگریان گرت. واتە دەیەوێت سود لە هەستیارییەکانمان وەربگرێت، پشت بە پەدەکە ببەستێت و داگیر بکات و نیشتەجێ بێت. ئەمە خواستی دەوڵەتی تورکە. ئەگەر بەهێز بووایە ئەم کارەی نەدەکرد. ئەوە لاوازی ئەوانە. بەمەش ڕاستەوخۆ دەیانەوێت شەڕی کورد و کورد دەستپێبکەن. شەڕ هەیە. با ڕای گشتی شرۆڤەی بکات و تێ بگات.

بۆ نموونە لە شەڕی ساڵی ٢٠٢٢دا ١١ هەلیکۆپتەری دەوڵەتی تورک خرانە خوارەوە و لەناوچوون؛ هەروەها ٨٠ هێلیکۆپتەریش گورزیان بەرکەوت. گورز بەرکەوت، ئاگر بەردرا لە هەلیکۆپتەرەکان، نەیانتوانی سەربازەکان جێگیر بکەن و پاشەکشەیان کرد. بە گشتی ٩١ هەلیکۆپتەری شەڕکەر و سکۆرسکی گورزیان بەرکەوتووە. ئەمساڵ ڕووی نەدا. ڕەنگە ٤-٥ دانە گورزیان بەرکەوتبێت. هیچ خستنەخوارەوەیەک نییە. بۆچی؟ چونکە ئەمساڵ لە مەیدانەکاندا بەڕێوەناچن، لە ناوەندی پەدەکە بەڕێوەدەچن. هەڤاڵان ناتوانن لێیان بدەن. بەم شێوەیە پەدەکە بەکاردەهێنن.

وا دیارە ئێستە دەیانەوێت لە گردی ئامێدی دەرمان بکەن یان لەناومان ببەن. بۆ ئەمەش سێ ڕیزیان داناوە. بەشێک لە ڕاستییەکان لە دیمەنەکاندا دیارە، بەڵام هەموویان نا. لە هەرێمەکانی پشتەوە کە ئێمە پێی دەڵێین گردی هەکاری، ناوەندێکی مەزنیان دروست کرد و چەکی مەزنیان دانا. لە خوار ئەوە سێدار بوو، لێرەدا پەدەکە بوو؛ هاتن و خۆیان لە نزیک پەدەکە دانا. تانکەکان هێنرانە ئێرە و دانران. ئەمەش لە ڤیدیۆکاندا دیارە. لە نێوانیاندا مەودای ٥٠٠ مەتر هەیە – تا 1 کیلۆمەتر. بەم شێوەیە، لەگەڵ لێدانی ٢ هێڵی کۆتایی بە چەکی قورس، ئەوانەی خوارەوە دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن. گەلەکەمان لە ئامێدی بە دڵنیاییەوە دەبیستن و دەزانن. خەڵکی گوندی سەرگەل بەهۆی ئەو ژاوەژاوە هەراسان بوون و تەنانەت ناتوانن بخەون. چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام تانکەکان لێرە تۆپباران دەکەن. بە واتایەکی تر لە شوێنەکانی ئێمە دەدرێت؛ تۆپ دەهاوێژن، هاوکات تۆپی دوکەڵیش فڕێ دەدەن کە دوکەڵ دروست دەکات بۆ ئەوەی ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە. ئێستا لە دوو لاوە هێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنەی ئێمە پێی دەڵێین کەمپی شەهید سیپان و شەهید پیردۆگان. دەوڵەتی تورک ماوەی ٢ ساڵە هەوڵ دەدات بەرخۆدانی ئێرە بشکێنێت. وا دیارە خەریکە شەڕێکی مەزن ڕوودەدات.

ئەم شەڕە تەنها بە ئازایەتی ناکرێت

لەم چوارچێوەیەدا شەڕێکی گرنگ لە گۆڕەپانەکانی زاپ و مەتینا بەڕێوەدەچێت. وەک وتم ژن و پیاوی کوردی وەک ڕۆژهات و ئەرداڵ کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی خۆیان ئافراند و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بڕیاریان دا، لێرە بە شەڕ و بەرخۆدانی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە. ئەم شەڕە تەنها بە ئازایەتی ئەنجام نادرێت؛ بە ژیرانە ئەنجام دەدرێت. ئەو ڕێبازە کە پیادە دەکرێت زۆر گرنگە. شارەزایی دەوێت، حیکمەتی دەوێت، قووڵایی لە شەڕدا دەوێت. ڕێبازی ئێمە کورتخایەن نییە، بۆ شکستپێهێنانی دوژمن تا بڵێی درێژخایەنە.

پێویستە گەلەکەمان باش ئەمە بزانێت و باوەڕی پێبکات. بەو ڕێبازەی لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە زاپ پەرەی پێدرا، دەتوانین لە هەموو شوێنێک دوژمن بشکێنین. با کەس نەڵێت “دەوڵەتی تورک مەزنە، چەکی زۆرە، نازانم چییە”. ئێمە مەزنین، بچووک نین. باوەڕ بە خۆتان بکەن، باوەڕ بە هێڵەکەتان بکەن. بەم ئەنجامە دەگەین. ناتوانین پشت بە کەس ببەستین. تەنها دەبێت پشت بە خۆمان ببەستین. زیرەکیمان، هێزمان، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بمان گەیەنێت بە ئەنجام.

دەیانەوێت پرۆسەی تەسفیەکردنی گەلی کورد بە تەسفیەکردنی گەریلا تەواو بکەن

سەبارەت بەم شەڕەی ئێمە لە چیاکاندا ئەنجامی دەدەین، وەک نموونە، دەتوانن بڵێن “دوژمن دەیەوێت بێتە ئاوی زاپ، ئێوە ڕێگەیان نادەن، بۆ ڕێگە نادەن؟ دەتوانن جانتاکەتان هەڵبگرن و بچن”. بەڵام قسە لەسەر ئاوی زاپ نییە، قسە لەسەر 1-2 گرد نییە. بۆ نموونە ئێستا دوژمن دەیەوێت گردی ئامێدی بگرێت؛ بۆ ئێمە گرنگ نییە. دەتوانێت بیگرێت؛ شەڕە ئیدی، بەڵام ڕێبازی شەڕی ئێمە ڕێبازی سەرکەوتنە. ئەم شەڕە شەڕی گردێک نییە. تەنیا بۆ پاراستنی باشوری کوردستان نییە. ڕاستە لە ئێستادا خاکی باشوری کوردستان دەپارێزین، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی هەبوونی گەلی کورد دەپارێزین. چونکە داگیرکەری تورکە و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن دەیەوێت لێرە وەدەرمان بنێت، پاشان دەستکەوتەکانی گەلی کورد بسڕێتەوە و حساب بۆ گەلی کورد نەکات. مەگەر ئەردۆگان ناڵێت “کێشەی کوردم چارەسەر کرد، شتێک نەماوە”؟ لێرەدا ئێمە بەدوای دۆزی هەبوونی کورد و دۆزی ئازادیی کورددا دەگەڕێین. هەر بۆیە دەستبەرداری هەڵوێستی خۆمان نابین. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. وە ئەوانەی پشتیوانی دەکەن پێویستە بزانن کە ئەوان پشتگیری لە قڕکردنی گەلی کورد دەکەن. چونکە دوژمن دەیەوێت بە تەسفیەکردنی گەریلا تەسفیەکردنی گەلی کورد تەواو بکات. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە تەسفیەکردنی گەریلا، تەسفیەکردنی گەلی کورد تەواو بکات. بۆیە بۆ ئێمە ستراتیژییە. تکایە هەمووان لەم شتە تێبگەن. لەوانەیە بپرسن، بۆچی دەستبەردار نابن؟ وە ئێمە دەستبەردار نابین! چونکە بۆ ئێمە گرنگە. گرنگە بۆ هەبوونی گەلەکەمان، بۆ ئازادیمان، بۆ ئازادی گەلەکەمان. ئازادی گەلی هەرێمەکە گرنگە و پەیوەستە بەوەوە. کەواتە، بە هەڵە لێم تێ مەگەن، ئەم شەڕە تەنها شەڕی زاپ نییە. هەندێک کەس تەنها وەک شەڕی زاپ لێی تێدەگەن. ئەو شەڕەی ئێمە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدەین، شەڕی هەبوون و نەبوونە و بەردەوامە. پێدەچێت لە ساڵانی داهاتوودا زیاد بکات. هەرچەندە دوژمن ناتوانێت ئەنجامی هەبێت و سەربکەوێت بەڵام هەر پێداگری دەکات.

هاوبەشی :