‘ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان به جێ بهێنین و وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین’
” وریشه بڕوای به‌و هێزه بوو كه به یه‌كێتی ژنان و یه‌ك هه‌ڵوێستی ژنان ده‌رده‌كه‌وێت. پێویستیمان به یه‌كتر هه‌یه، ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان به جێ بهێنین و وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین “.
ئەکادیمیای شەهید زیلان پەپولەی سەر بە کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە نوسراوێکدا لە ژێر ناونیشانی “وریشە مورادی ناسراو بە جوانا سنە لە کوێیە؟” ئاماژەی بەوەکردووە، ” وریشه مورادی یه‌كێك له‌و ژنه چالاكوانانه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سێداره لێی ده‌ترسێت. هۆكاری ترس و له‌رزی رژێم له ده‌ستدانی حكومه‌تی خۆیه. چونكه وریشه پێشه‌نگ و تێكۆشه‌ری مافی ژنان بوو، زۆر ئاساییه كه له گه‌ڵ ژنان دیدار ئه‌نجام بدات و بۆ هه‌موو جوره كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ری بدوزێته‌وه و رێكخستنیان بكات”.
هەر لە درێژەی ئەو بابەتەدا سەبارەت بە وریشە مورادی ئەندامی کژار کە ماوەی سێ مانگە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بێسەروشێنکراوە، هاتووە: ” وریشه مورادی كه ژنێكی سیاسه‌تمه‌دار بوو بۆ مافی هه‌موو كه‌سێك تێكۆشانی ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش به ئیراده كردنی ژنانی بە ئارمانجی سه‌رتایی خۆی ده‌زانی، بۆ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگاێكی دیموكراتیك‌دا تێکۆشانی دەکرد. ده‌بێت خاوه‌نداری له ئارمانج، فكر و باوه‌ڕی وریشه بكه‌ین. هه‌موومان پێكه‌وه به هێزین و ده‌توانین چاره‌نوسی ئه‌و ژنه پێشه‌نگه بگۆڕین، هاوڕێ وریشه بڕوای به‌و هێزه بوو كه به یه‌كێتی ژنان و یه‌ك هه‌ڵوێستی ژنان ده‌رده‌كه‌وێت. پێویستیمان به یه‌كتر هه‌یه، ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان به جێ بهێنین و وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین”.
ئەوەش هاتووە: ” هه‌موومان ببین به زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و وریشه، سپیده و نرگس و هه‌وو ژنانی ئازادیخواز و ئه‌و چاره‌نوسه‌ی كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات بەسەرماندا بسەپێنێت و بڵێت پێشه‌نگان دژه خودان و ده‌بێت سزا بدرێن، بگۆڕین. ئه‌وانی كه تێده‌كۆشن بڕوایان به گۆڕینی ئه‌م حكایه‌ته ساخته‌یه نییه، هه‌ر بۆیه باوه‌ڕیان به ژیانی ئازاد و یه‌كسان هه‌یه. ته‌نیا ئێمه‌ین كه ده‌توانین وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین”.
لە کۆتاییشدا داواکراوە کە چالاکی و هەڵمەتەکان لە پێناو ئاشکراکردنی چارەنووس و هەروەها ئازادکردنی وریشە مورادی بەرفراوانتر بکرێن.
دەقی نوسراوەکە:
وریشه مورادی ناسراو به جوانا سنه له كوێیه؟
ئه‌كادیمیای شه‌هید زیلان په‌پوله – کژار
له‌م ڕۆژه‌ی كه ژیان له‌لایان پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار داگیر كرا له ئازادیش بێگانه بووین. چونكه هه‌موو پێوان و پێوه‌رەکانی ژیان و مرۆڤه‌كان له ده‌وری زهنیه‌تی پیاوسالاری كۆكراوه‌ته‌وه، ره‌گه‌زگه‌رایە و له ئازادی و یه‌كسانی دووره، چونكه ته‌واوی خه‌یاڵ، هیوا و ئارمانج له‌ناو ده‌بات و بیست و چوار كاتژمێر ره‌نج و نرخ و جوانیه‌كانی ژیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بەكار ده‌هێنێت.لەم سیستەمە دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك یاخۆد رێكخراوێك له به‌رامبه‌ر ئه‌م زهنیه‌ته خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و تێكۆشانێكی هه‌بێت، سزا ئەدرێت! بە چ تاوانێک؟ دژایه‌تی خودا کردووە! دژایاتی یاسا کردووە! لە سیستەمی ئێران دا خودا فكری ده‌سه‌ڵاتداره، یاساش پاراستنی ده‌سه‌ڵاته! زیندان له‌ناو زینداندا دروست كرواته‌وه، دونیایان كردووه به زیندانێكی كراوه و زیندانیش كراوه‌ته‌وه به گۆڕستانی مرۆڤی ئازاد و یەکسانی خواز. ڕفاندن و گوشه‌گیری، ئه‌شكه‌نجه و زه‌خت ناتوانێت رێگری له تێكۆشان و به‌رخودانی فكره‌ی ئازادیخواز بكات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری درێژای مێژووی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تێرۆر كراون، له‌سێداره دراون، ڕفێندراون و چاره‌نوسیان دیار نییه، هه‌موو پێشه‌نگ، رێبه‌ر، خاوه‌ن هه‌ڵوێست و دژی زهنیه‌تی یه‌ك دسه‌تی و نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری بوونە. رژێمی فاشیستی ئێران به ته‌واوی دژی ئازادی مرۆڤەکان و بە تایبەتی دژی ژنه. هه‌موو یاساكانی بۆ خزمەت بە پیاو ساز ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ڤگه‌ری ژنان، چالاكوانی مافی ژنان دژی ئه‌م موحافه‌زه‌كاره تێكۆشان بكه‌ن، هه‌رچی هێزی هه‌یه ده‌خاته گه‌ڕ و له به‌رامبه‌ری شه‌ڕ ڕاده‌گێنێت. وریشه مورادی یه‌كێك له‌و ژنه چالاكوانانه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سێداره لێی ده‌ترسێت. هۆكاری ترس و له‌رزی رژێم له ده‌ستدانی حكومه‌تی خۆیه. چونكه وریشه پێشه‌نگ و تێكۆشه‌ری مافی ژنان بوو، زۆر ئاساییه كه له گه‌ڵ ژنان دیدار ئه‌نجام بدات و بۆ هه‌موو جوره كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ری بدوزێته‌وه و رێكخستنیان بكات. رۆژانه ژنان روبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه و كوشتن ده‌بن، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به شو ده‌درێن، بازرگانیان پێ ده‌كه‌ن، خزمه‌تكاری بێ پاره و بنه‌مای سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت و هه‌موو شه‌ڕی ده‌رونییەکانی ده‌وڵه‌تن.
ئێستا ئه‌گه‌ر به هێز بوونی ژنان به واتای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی پیاوانه، كه‌واتا ده‌توانن گۆڕانكاری له‌و زهنیه‌ته دروست بكه‌ن، نه‌ك ژنانی پێشه‌نگ و تێكۆشه‌رانی وه‌ك وریشه مورادی بڕفێنن و ونی كه‌ن. هه‌موومان له چاره‌نوسی ئه‌م هاوڕێیه‌مان نیگه‌رانین، پێویسته ده‌وله‌تی دژه ژن به ئێمه بڵێت كه وریشه له كوێیه؟ بێده‌نگی نه‌فره‌ت و توڕه‌یی ئێمه زیاد ده‌كات. هه‌موو ژنان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌تایبه‌تیش ژنانی چالاكوان، سیاسته‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، تێكۆشه‌ران، ئازادیخوازان، وره‌زشكاران، ڕۆشنبیران، مامۆستایان، دكتور، خوێندكار، كرێكار خاوه‌نداری له وریشه مورادی بكه‌ن، چونكه وریشه ده‌نگ و ئیراده‌ی هه‌مووتان و هه‌موومانه.
وریشه مورادی كه ژنێكی سیاسه‌تمه‌دار بوو بۆ مافی هه‌موو كه‌سێك تێكۆشانی ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش به ئیراده كردنی ژنانی بە ئارمانجی سه‌رتایی خۆی ده‌زانی، بۆ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگاێكی دیموكراتیك‌دا تێکۆشانی دەکرد. ده‌بێت خاوه‌نداری له ئارمانج، فكر و باوه‌ڕی وریشه بكه‌ین. هه‌موومان پێكه‌وه به هێزین و ده‌توانین چاره‌نوسی ئه‌و ژنه پێشه‌نگه بگۆڕین، هاوڕێ وریشه بڕوای به‌و هێزه بوو كه به یه‌كێتی ژنان و یه‌ك هه‌ڵوێستی ژنان ده‌رده‌كه‌وێت. پێویستیمان به یه‌كتر هه‌یه، ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان به جێ بهێنین و وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین. ئازادی له قه‌فه‌سه‌كانی زیندانی كراوه و داخراوه مسۆگه‌ر بكه‌ین. چیتر رێگه نه‌ده‌ین كه زهنیته‌تی به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ست سه‌ربكه‌وێت.
هه‌موومان ببین به زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و وریشه، سپیده و نرگس و هه‌وو ژنانی ئازادیخواز و ئه‌و چاره‌نوسه‌ی كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات بەسەرماندا بسەپێنێت و بڵێت پێشه‌نگان دژه خودان و ده‌بێت سزا بدرێن، بگۆڕین. ئه‌وانی كه تێده‌كۆشن بڕوایان به گۆڕینی ئه‌م حكایه‌ته ساخته‌یه نییه، هه‌ر بۆیه باوه‌ڕیان به ژیانی ئازاد و یه‌كسان هه‌یه. ته‌نیا ئێمه‌ین كه ده‌توانین وریشه مورادی ئازاد بكه‌ین.
كەمپینی وریشه له كوێیه هه‌ڵمه‌تێكە بۆ دەستپێکردن بۆ بەدواداچوون بۆ وریشە، به‌ڵام ده‌بێت زۆر له‌وە زیاتر چالاكی و هه‌وڵدان بكرێت تاكوو بتوانین ئاگاداری ره‌وشی هاوڕێمان بین.