ئامادەکاریێکی زۆر لە لایەن رژیمی داگیرکەری ئێرانەوە بۆ پێشوازی کردن لە ئیبڕاهیم رەئیسی کوژەر لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت

207
0
هاوبەشی :

جەمارێکی زۆریان لە شارەکانی دیکەی وەک هەمەدان هەناردەی شاری سنە کردوە

بە پێی ووتەکان ئیبڕاهیم رەئیسی ئەمڕۆ دەچێت بۆ شاری سنە و لەوێ بە جلی کوردییەوە قسە دەکات و خەڵکی سنەش پێشوازی لێ ئەکات.

بەڵام ئەوەی دەچن بۆ پێشوازی تەنیا جاش و خۆفرۆشەکانن و هیچ مافێکیان بەسەر کورد و کوردستان و کەسایەتی کوردی ئازادی شاری سنەوە نییە. هیچ تاکێکی کوردی ئازاد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناچێت بۆ پێشوازی داگیرکەر و کوژەرەکەی وڵاتەکەی. تەنیا ئەو کەسانەی کە کورد بوونی خۆیان ئینکار دەکەن و بوونە چڵپاو خۆری رژیمی داگیرکەری ئێران و لە کوردایەتی خۆیان دەرکەوتوون، دەچن بۆ پێشوازی جەلاد و داگیرکەرانی کوردستان و حەتا حازرن بۆ یەک دانە ساندیس ملی خۆشیانی بۆ بشکێنن.
لە زۆرێک لە شارەکانی دیکەی وەک هەمەدان خەڵکی گرێدراو بە رژیمی داگیرکەری ئێران هەناردەی شاری سنە کراوە بۆ پێشوازی لە رەئیسی

هاوبەشی :