فۆرن پۆلسی: دەرئەنجامەکانی شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت
لە تەڤگەری ئازادیەوە وەرگیراوە
ماڵپەڕی فۆرن پۆڵسی ئەمێریکیی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە ئەو هێزە کوردانەی کە لە باکوری عێراق بە پێشمەرگە ناودەبرێن، لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتیی دەکرێن و پارەیان پێدەدرێت، بەڵام ناکۆکیی ناوخۆیی کورد و گرژیی لەگەڵ بەغداد کاریگەریی لەسەر پیشەییبوون و گەشەسەندنیان هەبووە و شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت.
ماڵپەڕی فۆرن پۆڵسی ئەمێریکیی راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە، “بەهۆی هەڕەشە دەرکەییەکانەوە، دەرئەنجامەکانی شکستی پێشمەرگە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دادەنێت،ئەگەری ململانێی ناوخۆیی کورد زیاد دەکات و دەبێتە هۆی پچراندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و کوردستان، و بەهۆی نەبوونی متمانەی وەبەرهێنەران سێبەرێک لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستانی عێراق دروست دەکات.”
ئاماژەی بەوەشکردوە “بەدرێژایی دەیان ساڵ پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نێوان ململانێی چەکداریی و هاوپەیمانیی و گرژییە سیاسییەکاندا هەڵبەزوودابەزی کردوە. لەم دواییانەشدا سەرەڕای ئەو ساتەوەختە سەرەکییانەی کە دەیانتوانی خۆیان یەکبخەن، دابەشبوونە بەردەوامەکان ڕێگرییان لەم کارەیان کردووە”.
راپۆرتەکە جەختدەکاتەوە: “پێشمەرگە دابەش بووە، ئەمەیش بەهۆی یەکە حزبییەکانی وەک یەکەی 80ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی 70ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەدەرەوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن. ئەمڕۆش لە کوردستانی عێراق، بەشێوەیەکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی 70ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکەن”. هەرێم دابەشکراوە لە نێوان ناوچەی ئەمنیی زەرد (پارتی دیموکراتی کوردستان) و سەوز (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) کە جگە لە هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لەلایەن یەکینەکانی پێشمەرگەی حیزبی پاسەوانی دەکرێت.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، کە “پاڵپشتی دارایی ئەمێریکا، مەشق و گەشاری هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە فشارخستنە سەر پێشمەرگە بۆ ئەوەی پێی دەوترێت ‘چاکسازیی’ بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو و دوولایەنە”.
ماڵپەڕە ئەمێریکییەکە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “کێشەی سەرەکیی کە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە، گەندەڵیی و ژمارەیەکی زۆری وەهمیی. لەکاتێکدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمێریکا لەگەڵ کورد داوای پەرەپێدانی خشتەی بایۆمەتری بۆ ڕێگرییکردن لە پێشمەرگەی ساختەدەکەن، هەروەها یاسادانەرانی ئەمێریکا هەست بە ماندوێتی دەکەن و نیگەرانن لە بەردەوامبوون لە بەهەدەردانی میلیۆنان دۆلار بەبێ بینینی پێشکەوتنی زیاتر.”