کاڵکان: بە دڵنیاییەوە ئەردۆغان حەماسی بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کردووە

187
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە تەیب ئەردۆغان هانی حەماسی داوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و وتی، “وەک جۆن ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ داعشی بەرەو کۆبانێ ئاراستە کردبوو، ئەنجارەشیان حەماسی بەرەو ئیسرائیل ئاراستەکردووە”.

کاڵکان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەو شەڕەی دەستیپێکراوە، پەیوەستە بە پلانی رێگاوە و هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکان بۆ سەرخستنی پلانەکە بە دوای دەرفەتەوەن و وتی، “ئەگەر سەربکەوێت رێگە دەکرێتەوە و بەربەست و لەمپەرەکانی بەردەمی رادەماڵدرێن. ئەگەر پلانی رێگا بە تێکۆشان رانەگیرێت، بەرەنگاربوونەوەی سەرنەکەوێت، ئەو کاتە پلانی رێگە سەردەکەوێت. ئیسرائیل، لوبنان، سوریا و عێراق بە گوێرەی ئەو پلانە دیزاین دەکرێنەوە. ئاسایشی رێگە دەستەبەر دەبێت. لەو چوارچێوەدا یان لە یەکتر دادەبڕێن یاخود خزمەت بەو رێگەیە دەکەن. دوای ئەوەش نۆرە دەگاتە قوبرس و تورکیاش”.

دوڕان کاڵکان ئەوەشی خستەڕوو کە شەڕی غەززە، بەشێکە لە شەڕی جیهانی سێهەم کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و رایگەیاند، کە پرۆژەیەک کە کێشەی ئیسرائیل فەلەستین چارەسەر بکات، سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پەکەکە دوڕان کاڵکان بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەنالی مەدیا خەبەردا کرد و وهەڵسەنگاندنی بۆ پرسە گەرمەکان لە کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی دوڕان کاڵکان بەم جۆرەیە:

سەرەتا بەوپەڕی رێزەوە بڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە بەردەوام گفتوگۆ دەکەین لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و دەبێت بەردەوام گفتوگۆی لەبارەوە بکەین. دەڵێن سزای دیسپلین؛ ئاشکرایە کە شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە و نابێت. هەموو کات ئەوەمان هەڵسەنگاند. بەڵام دەبێت هەموو کەس تێبگات.

لەسەر ئەو بنەمایە دوو شت دەکەن. یەکەم؛ رێگری لە دیدار دەکەن، رێگری لە دیداری بنەماڵە و پارێزەران دەکەن. دووەم؛ ئیتر ساڵی ٢٥ەمینە. واتە دەبێت رێبەر ئاپۆ دادگایی بکرێتەوە. لە رووی یاساییەوە دەبێت بە جەستەیی ئازاد بکرێت. ئەگەر مرۆڤ وشیار بێت، سزای دیسپلین تەنیا بە رێبەر ئاپۆ نادرێت، دەدرێتە زۆر زیندانی. شتی بچووک دەکەنە پاساو. دەیسەپێنن و ٣٠ دەمێننەوە. ٣١-٢١ ساڵ هێشتا بەردەوامە. لەبەر ئەوەی دەڵێن بەتاڵکردنەوە و سوتاندنی جێبەجێکردنی سزا، بەم جۆرە بەکاریدەهێنن. هیچ لایەنێکی یاسایی نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە راستیەوە نییە. لەلایەکی دیکەوە مرۆڤ ئەوە بەفەرمی ناناسێت. ئایا لە ئیمراڵی چ یاسایەک هەیە؟

رێبەر ئاپۆ وەک ئیرادەی کورد، وەک کورد لەبەر ئەوەی داکۆکی لە مافی کورد دەکات ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی زیندانییە. ئێستا ئەو یاسایانەی لە رێگەیانەوە سزا دەردەکرێن کامانەن؟ دەستوری هەمیشەیی کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠یە. ئەو یاسایە دان بە کورددا نانێت، دان بە هەبوون و ناسنامەی کورداندا نانێت. دەبێت رای گشتیش باشتر لەوە تێبگات. دەبێت مرۆڤ لەو چوارچێوەدا باشتر تێکۆشانی یاسایی کاریگەر بەڕێوەببات.

ئێمە دەتوانین بڵێین کە بزوتنەوەیەکی دیموکراسی گەردونی دەستیپێکردووە

بابەتێکی دیکەی گرنگ کەمپینی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد’ە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد. یەک دوو رۆژی دیکە پێدەنێتە سێهەم هەفتەیەوە. بە راستیش لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە ئاستی گەردوونیدا کەمپینێکی ئازادی بەڕێوەدەچێت. ئەمە خۆی لە خۆیدا گرنگ و واتادارە. دۆستانمان دەستیان بەوەکرد. ژنان و گەنجانی کورد خاوەندارییان لێکرد. کەمپینێکی گەورە و دەوڵەمەند دەبێت. چالاکیەکە بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی و هەندێک رێپێوان دەستیپێکرد. ئێستا چالاکی خێمە هەیە، گردبوونەوە هەیە، کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکان بەرفراوانتر دەبن، بەشداربوون لە سەر ئاستی کەسی هەیە، ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەم کەمپینە چالاکییە لە ڕاستیدا کەمپینی ئازادییە، کەمپینی ئازادبوونە. بۆ هەموو کەسێک تێکۆشانێکی ئازادییە. لەبەر ئەوەی پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ، پێوەندی بە هەموو مانەوە هەیە. لەبەر ئەوەی هەمووان ئازادی خۆیان لە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبینن. تەڤگەرێکی ئازادی قووڵ، تێکۆشانێکی ئازادی قووڵ سەریهەڵدا. دەتوانین بڵێین کە تەڤگەرێکی قووڵی دیموکراسی دەستی پێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهان، ئەم جارە بناغەکەی دادەنرێت. لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی دیموکراتیک، ئازادی، ئیکۆلۆژی و ژن شۆڕشیکی جیهانی ڕوودەدات. واتە مرۆڤەکان دەبن بە خاوەنی فکرێکی نوێ و تایبەتمەندی نوێی ژیان. ئەمە لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بڵاودەبێتەوە. بەم شێوەیە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی ڕوودەدات. تەڤگەری تێکۆشانی شۆڕشگێری، تەڤگەری تێکۆشانی ئازادی، تەڤگەری ئازادی و دیموکراتیک لە ئاستێکی قووڵدا گەشە دەکەن و لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان پێش دەخەن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی ئازادی کۆمەلگای نوێکردەوە و پێشی خست. ئەم پارادایمە ئازادی و ڕزگاری بە هەموو مرۆڤە چەوساوەکان و بەتایبەت ژنان دەبەخشێت. ئەم پارادایمە ڕێگای ڕزگاری نیشاندەدات بە هەموو گەلانی ستەملێکراو.

ژنان زیاتر باری تێکۆشان هەڵدەگرن

لە لایەکەوە سیستەمی ئیمرالی هەیە. سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و کوشتنە، لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مێژوویی دەکات. ئەم تێکۆشانە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە. سیستەمی ئیمرالی بە پیلانگێریەکی ناونەتەوەیی سەریهەڵدا. پیلانگێڕی ناونەتەوەیی دوایین پلانی ئەقلیەت، سیاسەتی کوشتنی کورد و هێڕشێکی رێکخستنی بوو. سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و سیستەمی هەژموونی جیهانیش، لەسەر بنەمای کوشتنی کورد و سیاسەتی کوشتن دامەزراوە. بۆیە ئیمرالی ناوەندی تێکۆشانە لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی کوشتن. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری تێکۆشانێکی بەم شێوەیەیە.

لە لایەکی ترەوە کۆمەڵگای کورد پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکات، ژنان پێشەنگایەتی دەکەن. ئەمەش شتێکی گرینگە. هەر خۆی ژنان لە لایەن عەقڵیەت و سیاسەتی ئەم سیستەمە لەناو براون. بارودۆخی ژنان و گەلی کورد لەم بوارەدا لەیک دەچێت و وەک یەکن. لەبەر ئەوەی باری شۆرش و تێکۆشان لەسەر شانی گەلی کورد و ژنانە، بۆیە سیستەم ستەمیان لێدەکات، دەیانکوژێت و هەوڵدەدات لەناویان ببات. بۆیە زیاتر لە هەموو ڕەگەزێک و نەتەوەیەک گەلی کورد و ژنان زەرەرمەندن لەم سیستەمە. پێش هەموو شتێک دەبێت لە سیاسەتی ئەم سیستەمە تێبگەن، خۆیان بەرێکخستن بکەن و تێکۆشانێکی گەورە پێش بخەن. باری تێکۆشان هەڵگرن و پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەن. ئەگەر قورس و سەختیش بێت، بە واتا و کەرامەتدارە. دەبیت مرۆڤ خاوەنداری لەمە بکات.

دەبێت دەرفەتەکان بە دروستی هەڵسەنگێندرێن

پرۆسەیەکی ٢٠ ڕۆژەیە، هەموو ڕۆژێک چالاکیی هەیە. سەرەتایەکی نوێ بوو. لەسەر ئاستی جیهانی کەمپینێکی چالاکیی لەم شێوەیە دروست بوو، رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە. بڵاو دەبێتەوە، گەورە دەبێت و ئەنجامی دەبێت. دەبێت مرۆڤ بەم شێوەیە هەلی بسەنگێنێت و بیبینێت. دەبێت هەموو کەسێک لەم کارەدا هەست بە بەرپرسیارێتی بکات. دەبێت دەرفەتەکان بە دروستی هەڵبسەگێندرێن. دەبێت شێوازی چالاکی پێش بخرێت. بێگۆمان دەبێت هەموو ئەمانە دروست ببێت. هەر خۆی گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کورد خاوەنداری لەم کەمپینە دەکەن. کوردانی چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات لە ناو چالاکی دان و ئەو چالاکییە رۆژ بە رۆژ لە هەموو جیهاندا بلاو دەبێتەوە و گەشە دەکات.

ئێمە دەمانگوت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری کێشەی کوردە و گەیشتنە بە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. ئێستا ئەم کەمپینە سەلمێنەری قسەکەمانە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، واتا ڕزگاری هەموو مرۆڤە چەوساوەکان، ڕێخۆشکەری ڕزگاری ژنان، گەنجان، گەلانی چەوساوە و کرێکارانە. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لەو کەمپینەدا دەرکەوت، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەستی پێکردووە. هاوڕێکانمان سڵاویان بۆ ناردین. منیش لەسەر ناوی بەڕێوبەرانی پارتەکەمان سڵاو دەنێرم بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە کەمپینەکەدا بەشدار بوون. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هەروەها باوەڕم وایە کە سەردەکەون.

گرنگە بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی تورکیا بڵاوببێتەوە

ھەڵبەت زۆر گرنگترە کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی تورکیادا بڵاوببێتەوە. لەم دواییانەدا ٧٨ ڕۆشنبیر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. ئێمە زۆر گرنگ و واتادار لەوە دەڕوانین. ئێمە سڵاو لەو ڕۆشنبیرانە دەکەین، کە بانگەوازی ئاشتییان ڕاگەیاند. بە ڕێزەوە پێشوازی لێدەکەین و بە بایەخی زۆرەوە لە هەوڵەکانیان دەڕوانین. وەک بزوتنەوە و گەلیش هیچ بەربەستێک لە لایەنی ئێمەوە نییە. بەڵام دەبێت ئەو ئەندێشانە بە کۆمەڵگای تورکیا، ژنان، گەنجان، کرێکاران و ڕەنجدەران بناسێنرێن. ئەوەش پێویستی بە هەوڵدانێکی زۆر ھەیە. دۆخی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە کوردانەوە هەیە، ھەروەھا پەیوەندی بە هەموو چەوساوەکان، ژنان و مرۆڤایەتییەوە هەیە. هەم سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هەمیش بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیستمە، ھەروەھا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمووان زیاتر پەیوەندی بە کۆمەڵگای تورکیاوە ھەیە. دیموکراتیکبوونی تورکیا بە دڵنیاییەوە پەیوەستە بەوەوە. ھێندەی ئازادی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیاش بەدوای خۆیدا دەھێنێت. واتا رووخانی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمراڵی و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تا ئەو ئاستە گرنگە. زۆر گرنگە کەسەکان لە تورکیا خاوەنداری لێبکەن و ھۆشمەندی و سیاسەتێکی لەو شێوەیە لە تورکیادا پەرەی پێبدرێت و بڵاوببێتەوە. ڕۆشنبیران دەستپێشخەرییەکیان کرد، کە دەستپێشخەرییەکی گرنگ و بوێرانە بوو. پێویستە بەردەوام بێت و پەرەی پێبدرێت. ئەوانەی لە دژوارترین دۆخدان دەبێت زیاتر ئەوە بکەن.

دەبێت گەلی فەلەستین و یەھودییەکان لای ڕێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەریدا بگەڕێن

لە ئێستادا لە شەڕدان. غەززە بووەتە گۆمی خوێن. شەڕ لە نێوان ئیسرائیل-حەماس لە ئارادایە. گەلی فەلەستین، یەھودییەکان لەو شەڕەدا دەکوژرێن. ھەروەھا دەبێت ئەوانیش زۆر زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و لێی تێبگەن و هەوڵی تێگەیشتن لێی بدەن. دەبێت لای ڕێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەریدا بگەڕێن؛ چونکە ڕێبەر ئاپۆ ھۆشمەندی، سیاسەت و پڕۆژەی چارەسەری بۆ ئەو شەڕە خستووەتەڕوو.

چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گوزارشت لەوە دەکات. نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک گوزارشت لەوە دەکات. هەربۆیە دەبێت لە نێو ئەو شەڕەشدا زۆر زیاتر خاوەنداری لێبکەن. ڕێبەر ئاپۆ پشتیوانییەکی گەورەی لە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین کردووە. هەموو سەرکردەکانی فەلەستینی ناسی و چاوی پێیان کەوت. بۆ ماوەیەکی زۆر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین کرد و لە تێکۆشانێکی هاوبەشدا بوو. لە لایەکی دیکەوە ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دیموکراسی یەھودییەکان دەتوانێت بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیگێڕێت بە باشترین شێوە خستیەڕوو. ڕێبەر ئاپۆ ئەو دۆخە کارەساتبارەی لە میژوودا بەسەر کۆمەڵگای یەھودیدا ھاتووە، بە شێوەیەکی ڕاست، گشتگیر و درک پێکراو دەربڕی و پێناسەی کرد. لە پارێزنامەکانیدا باس لەوانە کراوە. زۆر ڕاستی ڕوونکراونەتەوە. واتە سۆسیالیست، دیموکرات و ڕەنجدەرانی یەھودی و عیبری بە دڵنیاییەوە دەتوانن سوود لەو ئەندێشانە وەربگرن. یەھودییەکان لە ڕووی هزرییەوە بەرەوپێشچوون، ھەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ بایەخی پێدان و ئەوانی گەیاندە سەنتێزێکی نوێ. تێکۆشانێک کە لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆساید و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، تێکۆشانی هەمووانە. تێکۆشانێک کە کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دادەنێت.

جارێکی تر سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەم، کە ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبەن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. داوا لە هەموو چەوساوەکان؛ بە تایبەتی ژنان، کرێکاران، ڕەنجدەران و گەنجان هەموو گەلانی جیهان دەکەم، کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەشداری ئەو هەڵمەتەی ئازادی بکەن.

پێشەنگایەتی یەژاستار دەرخەری بیردۆزی گەریلایەتیە

دۆخی رێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد، هەموو شتێک شەڕ و لە سەر بنەمای شەڕ بەڕێوەدەچێت. لەبارەی شەڕەوە زانیاری لەلایەن بڕیارگەی ناوەندیەوە بڵاودەکرێتەوە. لەو رووەوە هیج زانیارییەک لە رای گشتی ناشاردرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک لەوەدا دەیسارێتەوە. لەئێستادا شەڕ لە هەموو گۆڕەپانەکان بەردەوامە.

ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمدابووین. تشرینی یەکەمیش مانگێکی گرنگی بەرخودان و تێکۆشان وبوو؛ دەمەوێت ئەوە بڵێم. بەڵێ تێپەڕی، بەڵام ٢٥ی تشرینی یەکەم ٣١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ بێریتان بوو. بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە. لە کەسایەتی ئەودا سەرجەم شەهیدانی تشرینی یەکەم بە بیردەهێنمەوە.

شەڕێ ئێمە بە پێشەنگایەتی یەژاستار بەردەوامە. ئەگەر سەرنج بدەن یەژاستار لە هەموو ئامارەکانی چالاکیەکاندا پێشەنگە. بەم بۆنەوە سڵاو لەسەرجەم فەرماندە و شەڕڤانانی یەژاستاردەکەکەم و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانیان لێدەکەم. تێکۆشانی ئەوان لە مێژوودا گرنگترین و واتادارترین تێکۆشانە. ئەو هێزەی ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبات رۆح، ئیرادە، وشیاری، رێکخستنبوون، بوێری، گیانبازی و شمشێری تیژی ژیانی ئازادە. پێشەنگ و جێبەجێکاری هێڵی ئازادی رەهایە. لەم رووەوە پێشەنگایەتی یەژاستار دەریدەخات کە لە شەڕدا پێشەنگایەتی بیردۆزی ژن چەندە گرنگ و بنەڕەتیە. هەروەها تێکۆشانی ئازادی کورد و شەڕی گەریلا لە رووی بیردۆزیەوە چەندە گرنگە. لە تێکۆشانی بیردۆزی گەورەدا، شەڕی بیردۆزی هەیە. ئەوە دەخرێتەڕوو و دەبینرێت.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا جوڵەیەکی نوێ هەبوو؛ دەبێت بەم جۆرە بڵێین. هاوڕێیان چالاکی ئەنقەرەیان وەک خاڵی وەرچەرخان هەڵسەنگاند. منیش هاوڕام. بە تێر و تەسەلی هەڵسەنگاندن کرا. هەروەها هاوڕێیان رۆژهات وئەرداڵ بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بەراستیش رۆح و هێڵی تێکۆشانی ئەم سەردەمەیان ئاشکرا کرد. ئەوەیان راگەیاند کە لە سەر هێڵی زیلان تێکۆشان دەکەن و ئەوەیان نیشاندا؛ هیچ چالاکیەک بوونی نییە کە گەریلا نەتوانێت بیکات و هیچ دوژمنێکیش بوونی نییە کە گەریلا نەتوانێت شکستی بدات. تا لە رووی مامەڵەی ئافرێنەرانە، شێواز، ریتم و هاوسەنگیدا بە دروستی هەڵبسەنگێندرێت.

پەدەکە و دەوڵەتی تورک وەک سوپایەکن، لە یەک فەرماندەیی یەک کەسییەوە فەرمان وەردەگرن

هەروەها لە یادکردنەوەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی هاورێ بێریتان، لە چوارچێوەی یادکردنەوەی بێریتان و یادکردنەوەی دامەزراندنی یەژاستار هەڵمەتێک ئەنجامدرا. لەبەر ئەوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشوو چالاکییەکانی گەریلاش زیاتر بوون. ئەوەش وەک ئامار دەخرێنەڕوو. هەندێک چالاکی هەبوون. بە راستیش گورزی گەورە لە رەوەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشێندرا. لەبەر ئەوە سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەم. پیرۆزبایی لەو دەستکەوتە گەورانەی هەپەگە و یەژاستار دەکەم. لە دوا نمونەدا لە کەسایەتی شەهید زاپ هاوڕێ جودی چەکدار هەموو شەهیدان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ئەوانەی مرۆڤایەتیان خوڵقاند ئەم شەهیدانەن.

ئەمە راستیەکی ئاشکرایە. هەندێک دیمەن بەدەست گەیشتوون. لەبەر لەبەر ئەوەی بەشی راگەیاندن لێیان دەکۆڵنەوە، نازانم چەندەی دەبێت باسی لێبکرێت، بەڵام من دەڵێم سوپای تورک لە پشت پەدەکەوە چەقیوە و گیری خواردووە و بەم جۆرە خۆی دەشارێتەوە. مرۆڤ ناتوانێت باش تێبگات، ئایا پەدەکە لە پشت سوپای تورکەوە خۆی دەشارێتەوە یان سوپای تورک لە پشت پەدەکەوە؟ ئەوەس روون نییە. پێکهاتەیەکی بەو جۆرەیان هەیە کە زۆر پێویستیان بە یەکترە، لە گەریلا دەترسن و پێکەوە بەو جۆرەن. وەک سوپایەکن. مەگەر دەبێت پێچەوانەی ئەوە بێت؟ لەناو شەڕدا. ئەگەر بەو جۆرە نەبێت هێزێک کە فەرمان لە دوو ناوەندی فەرماندەییەوە وەربگرێت دەتوانن پێکەوە بمێننەوە؟ ناتوانن بەردەوام بن. ئەوان ناتوانن لە شەڕدا بەو رادەیە بە هەماهەنگی بجوڵێنەوە. لەبەر ئەوە تەنیا یەک فەرمان هەیە. ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئاستە.

بەرخودان لە سەرووی قارەمانێتیەوەیە

دۆخی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەم جۆرەیە. لە ماوەکانی رابردوودا لە تەواوی زاپ چالاکی ئەنجامدران. بۆ نمونە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەمیش لە رۆژهەڵاتی زاپ چالاکی کۆکەڕێ هەبوو؛ گورزێکی قورس لە دوژمن وەشێندرا- شاخی جودی تەواوی گۆڕەپانی مەتینا بووە گۆڕەپانی چالاکی. دوژمن بە هەموو جۆرێک هێرش دەکات. هێرشی فڕۆکە، تۆپ، هێرشی تانک، چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی. ئەو هێرشانە بەردەوام ئەنجام دەدرێن. بە وتەیەکی دیکە بەرخودان لە سەرووی قارەمانێتیەوەیە. چالاکی تا خواکورک بڵاوبووەتەوە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودانێکی هەمەلایەنە هەیە. لە هەفتانین چالاکی هەبوون، ئەوەمان بینی.

نەک هەر لە گۆڕەپانەکاندا؛ گەر سەیری هەرێمەکانی باکووریش بکەن لە هاوینەوە لە شەڕدان. لەم دواییەدا لە سەرحەد، ئامەد، لجێ و مێردین چالاکی ئەنجامدران. لە گەریلادا بەرەوپێشچوونێکی هەڵمەتی هاتە ئاراوە. لە بەرەی خۆیدا دەستی بە هەڵمەتی نوێ کردووە. لە شارەکانیشدا تا ئاستێک چالاکی هەیە.

لە هێرشەکانی دوژمندا گۆڕانکاری نەهاتووەتە ئاراوە. بە پێچەوانەوە، تا گیر دەخۆن و دەگەنە بنبەست، دەستەوەستان و ئاستەنگییەکانیان زیاتر دەبن.. چۆن باسی بکەین؛ بۆ نمونە تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ باس لە ئەخلاق و یاسای شەڕ دەکات. باهەندێک لەبارەی خۆیەوە ئەمە بکات. لە شوێنێک هێرش دەکاتە سەر هەموو کەس، با ئاوڕ لە خۆی بداتەوە. هەموو کەس لە تەیب ئەردۆغانەوە فێر دەبن. نابێت لەبیر بکرێت کە تەنانەت هیتلەریش وتویەتی من ئەو هێڵەم لە کۆماری تورکیاوە وەرگرت. وتی کە ئەوەی لە ئیتحاد و تەرەقی و دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە وەرگرتووە. ئێستا هەر کەس کە لەلایەن بەڕێوەبەری تورک و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە رووبەڕووی رەخنە دەکرێتەوە، لە راستیدا ئەوان لە کۆماری تورکەوە فێر دەبن و ئەوێ بە نمونە دەگرن. لە کردەوەکانی بەرامبەر بە کوردان نمونەیەک وەردەگرێت و کردەوەیەکی هاوشێوە ئەنجام دەدات. واتە ئەگەر هەندێک ئاگاداری خۆی بوایە باش دەبوو، بەڵام ئێستا شتێکی بەو جۆرەیە کە دەستەوەستان و چەقبەستوون. ئەوانیش ناتوانن بجنە دەرەوە، خۆیان قایل دەکەن. بەم جۆرە بە تەواوەتی دیماگۆجیانە و بە شەڕی دەرونی هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەی تورکیا بەڕێوەببەن. لە بەر ئەوەش ئەو زانیاریانەی لەبارەی شەڕەوە دەیدەن راست نییە. بڕیارگەی ناوەندی زۆر جار ئەوەی راگەیاندنەوە. ئەوان زانیاری دەشارنەوە و پەردەپۆشی دەکەن. بێچارە و بێچارەسەرین. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بە واتای شەڕ بخاتەڕوو و گوزارشتی لێبکات. چۆن بەردەوام دەبێت دیار نییە. هاوڕێیان رایانگەیاند؛ بە راستیش بە بێ پشتیوانی پەدەکە، بە بێ پاڵپشتی جەردەوانەکان (هەرچەندە دەستەواژەی قارەمانیش بەکاردەهێنن) هێزی شەڕیان نەماوە، نیانە. لەبەرامبەر گەریلادا زۆر جار شکستیان هێناوە. خۆی لە خۆیدا بە دوو کەس چییان بە ئەنقەرە کرد؟ لەبەر ئەوە بینرا. هەموان ئەوەیان بینی. لەو رووەوە هێز و توانای گەریلایان بینی.

تا سیستمی پاکتاو بەردەوام بێت، بەرخودانیش بەردەوام دەبێت

تا دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام بێت، تا هێرشە فاشیستی، کۆلۆنیالیستی، قڕکەریەکان لەسەر کوردان، ئیمراڵی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستمی جینۆساید بەردەوام بێت، بێ گومان بەرخودان و ئەم شەڕەش بەردەوام دەبن.

رۆشنبیران بانگەوازیان راگەیاند. ٧٨ رۆشنبیر. زۆر گرنگ، واتادارە. ئێمە بە بایەخەوە لێی دەڕوانین، بەڵام بەم بۆنەوە دەڵێین ئێمە دەستمان بەم شەڕ و هێرشانە نەکرد. یاخود لێرەدا هەموان باس لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەکەن؛ ناوی ئەوەیان ناوە قۆناغی چارەسەری. ئێمە ئەو قۆناغەمان تێکنەدا. رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی راشکاوانە رایگەیاند، ئەوان ناهێڵن دیدار ئەنجام بدرێت. لەو کاتەوە نەیانهێشت قسە بکات. لایەنی هێرشبەر دەوڵەتی تورکە. ئاکەپە-مەهەپە بەڕێوەبەرایەتی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەرە. هەربۆیە دەبێت هەموان لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. دەبێت لە دژی ئەم هێرشە قڕکارییە داگیرکەرییە تێبکۆشن. ئەگەر هەموان لە بەرەی خۆیانە تێبکۆشن و یەکبگرن، بە دڵنیاییەوە فاشیزم دەڕوخێت. خۆی لە خۆیدا لە قۆناغی رووخاندندایە. هەموو ئەم هێرشانەش لەبەر ئەوەیە.

دەبوو لێکدانەوەی دروست بۆ سەد ساڵەکە بکرایە

بەڕێوەبەرایەتیمان، هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی سەد ساڵەی کۆمار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەرفراوان و گرنگ بوو. هەڵوێستی ئێمەی خستەڕوو. ئێمە گرنگی بە تورکیا دەدەین، بە جددیەتەوە لێی دەڕوانین. تێکۆشانمان، تێکۆشانە لە پێناو دیموکراتیکبوونی تورکیادا. ھەروەھا ڕۆشنبیرانیش ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە. زۆر گرنگ و واتادارە. لە ڕاستیدا ئەگەر ئەو ھزرە بە کۆمەڵایەتی بکرایە، لە لای ئێمەوە هیچ شتێک نەدەبوو. بەڵام، من دەتوانم بڵێم لە بەڕێوەبەرایەی دەوڵەت، لە دیکتاتۆری فاشیستی تەیب ئەردۆغان و ھاوپەیمانی کۆماردا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە، بەڵام نامەوێت وەھا بڵێم وەک ئەوەی چاوەڕوانییەک ھەیە کە گۆڕەنکاری رووبدات، با لێکدانەوەی بۆ نەکرێت. بە دڵنییاییەوە چاوەڕوانییەکی وامان نییە. پێویستە ھەبێت، دەبێت ئێمە بە گشتی ڕەتینەکەینەوە و نەیخەینە لایەک، بەڵام کاتێک لە کردار دەڕوانین، ناتوانین هیچ تروسکاییەک ببینین. چونکە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا، ڕۆژێک دواتر واتە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، پلانی تێکشکاندن ئامادەکرا. پلانی هێرش، پلانی سڕینەوە و لەناوبردنی کوردان. دیکتاتۆریی فاشیستیی تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار ئەو پلانە جێبەجێ دەکات. ماوەی ٩ ساڵە لەژێر ھێرشێکی ھەمەلایەنەدایە. دەڵێت ئێمە لە دژی پەکەکە هێرش ئەنجام دەدەین. بەڵام، بەتایبەتی پەکەکە دەکاتە ئامانج، گوشار و گۆشەگیری لە ئیمراڵی زیاتر دەکات، هێرشەکان بۆ سەر گەریلا چڕتر دەکات، هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردان. ئەو نۆکەر و داردەستانە شان بە شانی دەوەستن. ھیچ کوردایەتی و مرۆڤایەتییەکیان نەماوە. بەڕاستی پەدەکە، هودا پارە؛ ناکرێت بە جۆرێکی دیکە لێکدانەوەی بۆ بکرێت. ھەربۆیە ٩ ساڵە هێرشێکی بەو جۆرە ئەنجام دەدرێت. ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئەوە ئەنجام دەدات. کاتێک لەو شتانەی کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا کراون دەڕوانین، بێگومان دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد، هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە. لە ڕاستیدا سەد ساڵێکی گرنگ بوو.

لە ١٠٠ەمین ساڵدا دەبوو لێپێچینەوەیەکی باش و حسابپرسینەوەیەکی دروست لەو سەد ساڵە بکرایە. تەنیا سەرکەوتنیان نیشاندا. با نیشان بدرێت، باشە، ئێمە هیچ ناڵێین، بەڵام کەموکوڕی و هەڵەکانی ئەو کارە چی بوون؟ تەیب ئەردۆغان دەستبەجێ مایکەکەی گرت و رووی دەمی کردە دنیا. منیش لێرەوە پێی دەڵێم؛ کە لەبەرامبەر کەمال کلیچدارئۆغڵو دەیوت: “لە دێرسیم جینۆساید ڕوویدا”. ئەو کۆمارەی کە بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەیەوە پیرۆزبایی دەکەن، کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. ئایا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو ١٠٠ ساڵەیە دەکرێت؟ ئایا جینۆساید تەنیا لە دێرسیم ئەنجام دراوە؟ نە. لە ئامەد، ڕحا، چەولیک و سەرحەدیش ئەنجامدراون. لە کۆچگرییەوە دەستی پێکرد، لە ھەموو شوێنێک ئەنجامدرا. کەواتە مەگەر ئامانە بە ھەند وەرناگیرێن؟ لەسەر ئەو بابەتە جیهان تاوانبار بکەن، ئیسرائیل تاوانبار بکەن. زۆر باشە، ئەگەر ئێوە پێشەنگی ئەو تاوانانە بن، ئەو کاتە چی؟

دەڵێن ئیسرائیل فەلەستینییەکان لەناو دەبات. ڕاستە، بەڵام تەیب ئەردۆغانیش دەیوت “کورد بوونی نییە”. دەیوت: “ئەگەر کەسێک لە وڵاتی ئێمە خۆی بە کورد دابنێت، پێویستە وڵاتەکەمان بەجێبهێڵێت”. هەروەها یاریدەدەرێکی هەبوو کە دەیوت “با بڕۆنە دۆزەخ”. ئایا کۆمەڵگای کوردی ئەم شتانە لەبیر دەکات؟ لەبیری ناکات.

دەبێت باجی کارەکانی سەد ساڵی ڕابردوویان بە هەزاران ساڵ بدەن

دەبێت باجی دەسەی رابردوو بە هەزاران سال بدەن. واتا هاتنی تورک بۆ ئەم جوگرافیایە هەزار ساڵە. گەلی کورد بە شێوازێکی میوان دۆستانە پیشوازیان لێ کرد. ئەوە خودی ئەلپاسلان بوو کە پەیوەندی لەگەڵ عەشیرەت و کۆمەلگای کورد دامەزراند و سەربازەکانی خۆی نارد بۆ ناو کورد. سوڵتان سەنجەر چەمکی کوردستانی بەکارهێنا؛ ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەی کرد و دەریخست. تورکەکان، کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە جیا بوو بوونەوە و هاتن، هەمیشە دەهاتن بۆ کوردستان و عەرەبستان. لەوێ خۆیان کۆکردەوە و بەرەو ئەنادۆڵ ڕۆیشتن. دەڵێن ئێمە لە ئەنادۆڵ شەڕمان کرد و کردمانە زێدی خۆمان’، بەڵام لەکاتی شەڕکردندا پشتیان بە کێ بەست؟ پشتیان بە چی بەست؟ بۆچی مێژوودا ئەوەنە ئینکاری هەیە؟ ئێستا زنجیرە فلیمی مێژوویان دروست کردووە و بەردەوامن لە دروست کردنی. مێژووی تورکیا بەبێ کورد پێناسە دەکەن. بەڵام کورد گەلی دێرین، کۆمەڵگەی کۆنی ئەم جوگرافیایە، دەیان هەزار ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین. واتا کورد و عەرەب پشتیوانیان بوون. هەروەها زۆرێک لە کۆمەڵگە مەسیحییەکان پشتیوانییان لێ کرد. ئەرمەنییەکانەوە، لە ئاشوورییەکانەوە… ئەرمەنییەکان پاڵپشتییەکی گەورەیان لە عوسمانییەکان کرد بۆ گەشە سەندنیان. ولات و گەل جوانن، بەڵام چۆن بوون بە خاوەنی ئەمە؟ چ جۆرە پشتگیرییەکیان لێ کرا؟ کەواتە ئێمە چۆن هاتووین بۆ ئەنادۆڵ؟ بنەمای نیشتەجێ بوون لە ئەنادۆڵ چی بوو؟ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کاتێک بوو بە ئیمپراتۆریەت پشتی بە کێ بەست؟ چۆن لە چارەکی یەکەمی سەدەی ١٦دا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرت؟ ئێستا ئەو داگیرکارییە ئیمپریالیستییە هاتووە بە مێشکیان و باسی دەکەن. ئەوە کورد بوو کە دژی ئەم داگیرکارییە ئیمپریالیستییە شەڕی کرد. کاریگەرترین هێز لە کۆنگرەی ئەرزروم و سیڤاس کوردەکان بوون.

مستەفا کەمال پشتی بە کورد بەستبوو. ئەو هێزە کاریگەرەی کە بووە هۆی دروست بوونی پەرلەمان لە ئەنقەرە دووبارە کورد بوون. لەبەر ئەم هۆکارەش ئەوکات هیچ دەنگێک لە ئینکار کردنی کورد لە پەرلەماندا نەبوو. هەروەها هیچ شتێک بە ناوی ئەنجوومەنی نەتەوەیی گەورەی تورکیا لە پەرلەمانی ئەنقەرەدا بوونی نەبوو. کاتێک کۆمار دامەزرا، دەستیان بەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتدا گرت.

دوای ئەوە هەرکەسێک کە لە ڕێکخستنێکی لەو شێوەیەدا پشگیری ئەوانی کردبا وەک ئەوەی کە تاوانێکی کردبێت سزا دەدرا. مرۆڤ سەری دەسوڕمێت. هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە ئەو کارەیان کردووە. بە چەرکەز ئەتهەم دەستیان پێکرد و گەریلاکانی ئەنادۆلیان گۆلە باران کرد. لە کۆتاییدا هەموو ژەنەراڵە عوسمانییەکان و ئەوانەی بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردبوو، ئەوانەی کە نەیانهێشت سوپا بکەوێت و شەڕیان دەکرد، تەسفییە کران. بەڵام ئەوانەی کە وڵاتی خۆیان پاراست و لە دژی ئینگلتەرا و فەرەنسا شەڕیان کرد گەلی کورد بوون. هەموومان ئەمە دەزانین.

نکۆڵی لە مێژووی تورکەکانیش دەکرێت

دوای ئەوەی کۆماری تورکیا دامەزرا و دەسەڵاتی دەوڵەت دەستی بەسەردا گیرا، ئەو پێناسەی کە لە دەستووری ساڵی ١٩٢٤ بۆ تورک کرا هەمان ئەو پێناسەیەیە کە لە دەستوری ئەمرۆدا بوونی هەیە. بەم شێوەیە: هەر کەسێک کە هاولاتی دەولەتی تورکیایە، تورکە. کەواتە تورکەکان کەی و لە کوێ بوونیان هەیە؟ لەناو سنوورەکانی دەولەتی تورکدا. کەواتە ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو سنورەن تورک نین. لەبەر ئەوەی کە هاولاتی دەولەتی تورک نین. ئەو کات هیچ شتێک بەناوی جیهانی تورک بونی نییە. دەوڵەتی تورک کەی دامەزرا؟ لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣. کەواتە پێش ٢٩ی تیشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٣ تورک بوونی نەبووە. لەبەر ئەوەی کۆماری تورکیا بوونی نەبووە. کەواتە ئێستا تەنها لەبەر ئەوەی گەلی کورد و گەلانی دیکە ئینکار بکەن، مێژووی تورکەکانیش ئینکار دەکەن، کەلتور و ڕاستی تورکەکانیش ئینکار دەکەن. ئەم ئینکارییە زۆر زۆر خراپ و هەڵەیە.

لێپێچینەوەیان بەهۆی ئەو کارانەی کە لە سەدەی رابردوودا کردیان زۆر گرینگە. ئەم پرۆسەیە لە سەدەی 19دا دەستی پێکردووە. لە پرۆسەی پێشوودا دژایەتییەکی ڕیشەیی نیشان دەدەن. دەلێن “ئێمە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتووین، ئێمە درێژەپێدەری سەلجوقی و عوسمانییەکانین”، بەڵام پەیوەندیی نیوان سەلجوقی-کوردەکان، پەیوەندی عوسمانی-کوردەکان چۆن بوو؟ ئەی پەیوەندی نێوان کۆمار و گەلی کورد چۆن بوو؟ ئایا بەهەمان شێوە بوو؟ بۆچی لێپرسینەوەیان لێناکریت؟ بۆچی ئەوەندە گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دروست بووە؟ لۆژیکی دەوڵەت نەتەوە، لۆژیکی فاشیست، داگیرکەر و بکوژ کە لە ئەقلییەتی دەولەتی تورکدا دروست بووە، بێگۆمان دەبێت ئەم ئەقلیەتە داگیرکەر و بکوژە بشکێنرێت. بەم شیوەیە تورکیش دیمۆکراتیک دەبێت و خۆی دەدۆزێتەوە.

بۆچی بە پێویستی دەزانن کە کەسانی تر بە نەبوو حیساب بکەن و بیان کوژن؟ ئەگەر بەهۆی تورەییەکی نەتەوەیی کۆنەوە بێت ئەوا ئەو دۆخە تێپەڕێنراوە. بەڵام بەڕاستی ئەم سەدەیە وەک ساڵانی پێشوو نییە. سەدەی کارەسات و دەریایەکە لە خوێن. دەبێت کۆمار هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت ئەوەی کە پێکەوە خۆلقاندوویانە ببینرێت و ئەوەی کە زەرەریشی گەیاندووە بەهام شێوە ببینرێت و دووبارە نەکرێتەوە. دەبێت هەندێک رەخنە لە خۆمان بگرین و رەخنەدانی خۆمان بدەین. پێویستە کەمێک هەڵەکانمان قبوڵ بکەین. تەیب ئەردۆغان کلیچدارئۆغڵوی تاوانباردەکرد. ماوەی ٢٢ ساڵە بەڕێوبەرە. ماوەی بەڕێوەبەرییەکەی بوو بە درێژترین ماوەکە لە کۆماری تورکیادا. بەڕێوەبەری چارەکە سەدەیەک. ئەو ئەقلیەت و سیاسەتەی خۆلقاند کە ئێستا لە کۆماری تورک دا باکار دەهێندرێت. کەواتە دەبێت لێپرسینەوەی لەگەلدا بکرێت. خاوەنی هەڵەکانە، دەبیت هەلەکانی راست بکاتەوە. بەڵام ئەگەر مرۆڤ وریا نەبێت و سەرنجی نەخاتە سەر، ڕەفتاریکی بەو شیوەیە بەهیچ شێوازێک دیار نابێت.

رۆشنبیران دەبێت لە دژی کاریگەری ئەقڵیەتی فاشیست لەسەر کۆمەڵگا تێبکۆشن

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کۆمەڵگەی زۆر ژەهراوی کردووە، مێشکی شۆردوونەوە. دوژمنی فاشیستی کوردانیان دروست کردووە. لە گۆڕەپانەکاندا کۆیان دەکاتەوە. کۆمەڵگە چۆن لەوە رزگاری دەبێت؟ دۆخێکی دژوارە. وەک هیتلەر دەکەن. کۆمەڵگەی ئەڵمانی بۆ ئەوەی لە هیتلەر رزگاریان ببێت چ ئازارێکیان چەشت. چ بەرنامەیەکیان جێبەجێ کرد، ئەوە دیارە. ئێستاش بە بەرچاوی هەموانەوە ئەوە دەکەن. بەر بەوە نەگیرا. بەڵام دەبێت رۆشنبیرانی تورکیا، سیاسەتمەداران، شۆڕشگێڕان، چەپگران، سۆسیالیستەکان، ژیان و گەنجان، کرێکار و رەنجدەران باش درک بەو راستیە بکەن. شۆڤێنیزم یەکجار لە ئاستی باڵادایە. بۆردومانێکی فاشیستی بەو جۆرە هەیە کە مرۆڤەکان لە ژێر کاریگەری ئەوەوە دەرناچن. تامرۆڤ لەوە رزگاری نەبێت، وشیاری دیموکراتیک نایاتە ئاراوە. بزوتنەوەی دیموکراسی پەرەی پێنادرێت، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ساز نابێت. هۆشمەندی و سیاسەتی دیموکراتیک لە تورکیا نایاتەئاراوە، پێویستی بە تێکۆشانی زۆر و پەروەردە هەیە.

دەبێت سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا ئەوە باش ببینن. رۆشنبیران وەک تێکۆشانی گەورە لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. یاخود دەبوایە بەو رادەیە گۆڕەپان بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەدرایە. بەڵام بەداخەوە دۆخەکە بەم جۆرەیە.

زۆر هەوڵماندا کە گۆڕانکارییەک لە خوارەوە ساز بکرێت، هیواشمان هەڵچنیبوو، بەڵام نەهاتەدی. سیستمی گەردونی تاوانبار دەکەن، بەڵام ئێمە زۆر جار ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە فاشیستیەمان هێنایە لێواری رووخان و لەناوچوون؛ سیستمی جیهانی ئەوەی پاراست، پاڵپشتییان کرد. ئێستاش ئەوان دەیپارێزن. چونکە لەو ئەقڵیەت و سیاسەتە سودمەندن. لەئێستادا بژاردەی دروست ئەوەیە کە مرۆڤ بە نوێبوونەوە، دیموکراتیکبوون، رەخنە و رەخنەدان، سەرەتای نوێ، دەست بە سەدساڵەی نوێ بکەن. بەڵام نەمانتوانی ئەوە بکەین، لەم ئاستەدا ئێمە سەرنەکەوتین. لەم قۆناغەدا نەمانتوانی ئەمە جێبەجێ بکەین. ئەمە کەموکورتیە، ئێمە ئەوە دەبینین، رەخنە لە خۆمان دەگرین. بەڵام لە پێناو دیموکراتیکبوونەوە بە دڵ و گیان تێدەکۆشین. بزوتنەوەکەمان شانی دایە ژێر باری تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، باری قورسی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە دیسان کورد، بزوتنەوەی پەکەکە لە ئەستۆیان گرت. لەو ئاستەدا رۆڵیان هەیە، دەبێت ئەوە ببینن.

لە سەدەی نوێدا چی پێویستە؟ راستە ئێمە نەمانتوانی کارێکی وا بکەین، بەڵام فاشیزم زۆر لاواز بووە و ریسوا بووە و لەقاودراوە. لە ناوەوە و لە دەرەوە ریسوا بووە. ئێستا تەنیایە، دەیگوت دەکەوێتە ناو نەتەوە هاوچەرخەکانەوە، بەڵام ئێستا لە جیهان دابڕاوە. ئەم بەڕێوەبەرایەتیەی تەیب ئەردۆغان هێنایە ئەم دۆخە. بە واتایەکی تر ئەگەر ئەقڵیەت و سیاسەتی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نەگۆڕێت تورکیا ڕووبەڕووی کارەساتی گەورەتر دەبێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک لێکدانەوەی خۆی بکات. بزوتنەوەکەمان ئەنجامی دەدات. ئێمە هەڵوێستمان ڕوون کردۆتەوە، هەڵسەنگاندنەکانمان دەکەین، ڕەخنەگرانە و رەخنەدانانە لێی نزیک دەبینەوە، بەڵام پێویستە هەموو کەسێک بیکات. بەتایبەت سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجانی تورکیا، هەموویان پێویستە ئەم کارە بکەن. پێویستە گوشار بخرێتە سەر فەرمانڕەوایان تا ئەوانیشی ئەو کارە بکەن. پێویستە ئەو کەسانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر لە سیاسەتی دەوڵەتدا بەشدارن، گوشاریان بخرێتەسەر تا ئەوانیش ئەنجامی بدەن. پێویستە ئەم ئەقڵیەت و سیاسەتە لەناو ببەین. فاشیزمێکی بەو جۆرەیە کە دەڵێت یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت، یەک وڵات، ئەمانە تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی فاشیزمی نەتەوە دەوڵەتن. ئەردۆغان فاشیزم وەک ئەوەی شتێکی گەورە بێت سەیری دەکات، پاشان ئەوانی دیکە بە فاشیست بوون تۆمەتبار دەکات. ئەوەندە تووشی لەبیرچوونەوە بووە. پرەنسیپەکانت پرەنسیپی فاشیستن. کێ بە فاشیستتر ناو دەبەیت؟ داکۆکی لە فاشیزم دەکەیت. گەیشتیتە ئەو دۆخە. لە ڕاستیدا دەبێت مرۆڤ ئەمە بەویس نیشان بدات. لەگەڵ گەیشتن بە دەسەڵاتی دەوڵەت بەم شێوەیە بوو؛ تەیب ئەردۆغانێکی بەو جۆرە دروست بوو کە مرۆڤ نایناسێتەوە. بەو جۆرە بووە کە پێی دەڵێن بەڕێوەبەری جیهان، دەوڵەتمەدار، پەسنی دەدەن. ئەوانەی پەسنی دەدەن زۆرن. لەوە پڕە. لە راستیدا ئەو خۆی خستووەتە نەرێنیترین دۆخەوە. سەد ساڵەی دووەم نەیدەتوانی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و لەخوارەوە دەست پێبکات، بەڵام ئەم قۆناغە زۆر ناخایەنێت. ئەم ئەقڵیەت و سیاسەتە فاشیستییە لەناو دەچێت. ئەوەی سەد ساڵە نەکراوە؛ تورکیایەکی نوێی دیموکراتیک، نەتەوەیەکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە چەند ساڵێکدا دێنە ئاراوە. ئەمە بڕوا و هیوامانە لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.

هاوبەشی :