زۆزان چەولیک: چالاکی گیانبازی بەردەوام ئەنجام دەدرێن
یەک لە فەرماندەکانی نەپەگە زۆزان چەولیک هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیە گیانبازییەکەی١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە کرد و وتی، “دەبێت بزانرێت؛ ئەو چالاکیانەی بەو رۆحەوە دەکرێن هەمیشەیی و بەردەوام دەبن”.
زۆزان چەولیک ئەوەی خستەڕوو کە لە ماوەکانی داهاتوودا شەڕێکی دژوار و بەرفراوان روودەدات و رایگەیاند، “گەلەکەمان، هێزە چەپ، سۆسیالیست، دیموکراتیک، هێزە بەرهەڵستکارەکانی سیستم و بزوتنەوەکانی ئازادی ژن دەبێت دەبێت بە گوێرەی ئەوە و لە چوارچێوەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا تۆڕەکانی خۆپاراستیان بەهێز و بەرخودان بەرخۆان فراوان بکەن.
لە فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل زۆزان چەولیک چالاکیەکەی ١ی تشرینی یەکەم بەرامبەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورک کە لەلایەن ئەندامانی تابووری نەمران رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین بەئەنجام گەیەندرا و هەروەها شەڕی فەلەستینی لەم دیدارەدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.
١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە لە بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکیەک ئەنجامدرا. گرنگی ئەو چالاکیە چییە؟ هەڵگری چ پەیامێکە؟
مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێندەی نەماوە تەواو بێت. لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پەرەسەندنی گەرم هاتنە ئاراوە. چالاکی مێژوویی و ستراتیژیکی ئەنقەرە کە ١ی تشرینی یەکەم هاوڕێ رۆژهات و ئەرداڵ ئەنجامیاندا دەریخست کە مانگی تشرینی یەکەم وەک مانگەکانی دیکە تێناپەڕن و پەرەسەندنی نائاسایی روودەدەن. دواتر رووداوی وەک ئەوەی دەگمەن و کەمتر بینراو، روویاندا.هەروەها هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد” دەستیپێکرا و هەڵمەتی رێبەرایەتی شەپۆل شەپۆل بە ٧٤ وڵاتدا بڵاوبووەوە.
لە راستیدا چالاکیەکەی ١ی تشرینی یەکەمی ئەنقەرە پێوانەکانی بەشداربوون لە سەردەمەکەی دیاریکرد. ئەوەی خستەڕوو کە مرۆڤ چۆن دەبێتە شەڕڤانی ئازادی، پەیجورێکی راستی، بەرگریکارێکی دادپەروەری و لە دژی سیستم دەوەستێتەوە. چالاکی هاوڕێ رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین وەک چالاکی هەڤاڵ زەینەب کناجییە کە ٣٠ حوزەیران ئەنجامی دابوو. ئێمە لە رێگەی چالاکیەکەی ئەنقەرەوە سەرلەنوێ کەوتینە ناو لێپرسینەوەیەک لە سیستمی کۆلۆنیالیست، فاشیست و قڕکەر. بە پێشەنگایەتی شەهیدانی گیانباز رۆژهات و ئەرداڵەکان پێمان نایە ئەم قۆناغەوە. چالاکیەکەی ئەنقەرە لە ١ی تشرینی یەکەم بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و دەستەبەر کردنی ئازادی ئەو، بووە سڵاوکردنی گریلا لە قۆناغی هەڵمەتەکە. لە دژی کۆنسێپتی پاکتاوکردن لە بەرامبەر رێبەرایەتیمان، بزوتنەوەکەمان، گەلان و ژنان، لە دژی بەرپرسیارانی کۆنسێپتەکە بەتایبەتیش ئەردۆغا، ئەو چالاکیە چالاکیەکی وشیارکردنەوە بوو.
دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەو چالاکیانەی بەم رۆحەوە ئەنجام دەدرێن، بەردەوام بە ئەنجام دەگەیەندرێن. لە ناو بزوتنەوەکەماندا راستی گیانبازی لە رێگەی هەڤاڵ زیلانەوە شێوەیەکی نوێ بەدەستهێنا و سەرلەنوێ ناسێندرایەوە. لە ساڵانی دواتردا بەردەوام بوو و گۆڕدرا بۆ شێوازی رادیکاڵترین و بنجینەییترین چالاکی گەریلا. ئێمە لەوەها کاتێکداین کە لە فێرکارانی پراتیکە گەورەکانی پێشوو و لە کەموکورتیەکان لە شێوازی تێکۆشانی ئێمەدا هاتوونە ئاراوە وانە وەربگرین و گفتوگۆ بکەین لەسەر هەموو رێگەکانی سەرکەتن. ئەگەر بزوتنەوەیەک جەنگاوەری بەم جۆرەی پەروەردەکردبێت کە بە مێشک و دڵیانەوە ببنە گیانباز، ئەستەمە ئەو بزوتنەوەیە پاکتاو بکرێت. هەڤاڵان رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە شوێنکەوتووی زیلان، بێریتان، رەوشەن، بەرماڵ، زنار، دۆغا، سارا و روکەنەکانن، بە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییان نیشاندا کە ئەوان ناتوانن رۆحی مرۆڤی راست و ئازاد بکرن و کەسانی بەم جۆرە هەن کە پێداگری لەسەر مرۆڤایەتی دەکەن. وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسانی هەواڵگری، تا فەرماندەییمان راگەیەندراوی نەدا نەیانتوانی ناوی ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان دەستنیشان بکەن. بە چالاکیەکەی ئەنقەرە گومانەکانی هێزەکانی دەوڵەت زیاتر بوون و هێندەی نەمابوو کە تاوانبار وەزیری ناوخۆی پێشوو، سولەیمان سۆیلۆ وەک بەرپرسی ئەو تەقینەوەیە نیشان بدەن.
دوای ٧ی تشرینی یەکەم ئیتر هیچ شتێک وەک پێشوو نابێت
مشتومڕ و گفتوگۆکانی تێگەیشتن لە چالاکییەکانی ئەنقەرە و لێکەوتەکانی، هەم لە تورکیا و هەم لەجیهان بڵاوبووەوە. لەوەها دۆخێکدا هێزەکانی حەماس بە پلان، رێکخراو و شێوازێکی کاریگەر لە ئاسمان، دەریا و وشکانیەوە و بە چەندین شێوەی دیکە لە ٧ی تشرینی یەکەمدا لە دژی ئیسرائیل چالاکییەکی بەربڵاویان ئەنجامدا. هێشتاش هەندێک لایەنی ئەو هێرشە هەیە کە دەبێت روونبکرێتەوە. هەڵبەت دەبێت درک بە لێکدانەوە و پلانەکانی پشت پەردەش بکرێن. لەبەر ئەوەی لەو ساڵانەدا کە شەڕی جیهانی سێهەم روودەدات، دوای ٧ی تشرینی یەکەم بەدواوە لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیتر هیچ شتێک وەک پێشوو نابێت. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان سەرلەنوێ دیزاین دەکرێنەوە. ئەو قۆناغە بە شێوەیەکی گێژاوئاسا بەردەوامە و زۆر هێز بە شێوەی پراگماتیکی مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا دەکەن، هەربۆیە دەبێت لێی تێبگەن و لە نزیکەوە چاودێری بکەن. هەڵبەت ئامانجی هێزە ئیمپریالیستیەکان و حەماس چی دەبێت با ببێت، دۆزی رەوای گەلی فەلەستین پەردەپۆش ناکرێت. وەک چۆن ئازارەکانی گەلی کورد و فەلەستین لەیەکترەوە نزیکە، بەرخودانی شکۆمەندانەیان ئەوان لە لە دژی ستەمکاران، ئەوان لە یەکتر نزیک دەکاتەوە.
دەبێت گرنگیەکی ستراتیژیک بە هاوپەیمانی کورد-عەرەب بدرێت
جیهان لە بەرامبەر گەلی کورددا دووڕووە. بە هەمان شێوە بەرامبەر بە گەلی فەلەستینیش دووڕووە. هێزە هەژموونخوازەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان، گەلی فەلەستین، ژنان و منداڵان دەکەنە قوربانی. ئەو کۆمەڵکوژیەی بەرامبەر گەلی فەلەستین دەکرێت، بە رەوا دادەنرێت و تێکۆشانی رەوای گەلی فەلەستینیش بە ناڕەوا ناودەبرێت. ئێمە جارێکی دیکە شایەتی ئەوەین کە راستی هەڵدەگەڕێندرێنەوە و ئاوەژوو دەکرێن. رەجەب ئەردۆغان هەوڵ دەدات کە ئەو دۆخە بقۆزێتەوە. وەک چۆن دەوڵەتی تورک بە شێوەی پراگماتیستی مامەڵە لەگەڵ شەڕی ئوکرانیادا دەکات، هەوڵ دەدات سودی لێوەربگرێت. ئامانجەکەیە ئەوەیە شەپۆلێکی دیکەی نەتەوەپەرستی و ئایینپەرستی لە هەرێمەە سەرهەڵبدات. دەبێت مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز، هێزە دیموکراتیکەکان، ژنان، گەنجان و هێزەکانی دژە سیستم ببنە دەنگی ویژدانی مرۆڤایەتی و بە کردەوە نائەخلاقیانە بڵێن ئیتر بەسە. تەنیا هێزی رێکخستنکراو و ئیرادەی گەل دەتوانێت بەر بەو شەڕە چەپەڵە بگرێت. پێشینیان وتوویانە ‘ئەگەر هەست بە ئازار بکەین تۆ زیندوویت، بەڵام تۆ هەست بە ئازاری کەسانی تر بکەیت تۆ مرۆڤیت’. دەبێت هاوچارەنووسی گەلی فەلەستین و کورد، هاوئازاری ئەوان ببێتە ئەوەی زیاتر تێکۆشانی هاوبەش بکەن. لەم قۆناغەی ئێستا بەدواوە، دەبێت لە سەر بنەمای پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هاوپەیمانی کورد و عەرەب وەک هاوپەیمانێتیەکی ستراتیژی بەرەوپێش ببرێت.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و شەڕ لە نێوان سوپای داگیرکەر و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بەردەوامە. لەئێستادا ئەو شەڕە لە چ ئاستێکدایە؟
ئەگەر چی دۆخەکە بە هۆی رۆژەڤی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە بە چڕ و پڕی تێپەڕ دەبێت، ئەگەر ئێمە ئەو شەڕەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئارادایە هەڵبسەنگێنین؛ پێشتریش ناوە ناوە لە لایەن فەرماندەییمان و بەڕێوەبەرانی بزوتنەوەکەمانەوە هەندێک هەڵسەنگاندن کران. ساڵی ٢٠٢٣ش بووە ساڵێکی پڕ لە شەڕی دژوار. بە تایبەتیش بە هێرشەکان لە باکووری کوردستان، هێرشی داگیرکەری ئەنجام دران. وەک پێویست و گونجاو نییە کە مرۆڤ هێرشەکانی ٨ ساڵی رابردوو لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تەنیا وەک ئۆپراسیۆن هەڵبسەنگێنێت. بەتایبەتی ٢٠ی تەمووز هێرشەکان سەرلەنوێ دەتسیان پێکرد. بە چالاکی کاریگەر و بەرخودانی بێهاوتا لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و رۆژئاوای زاپ، ئەوەی نیشاندرا کە خاکی ئازاد چۆن دەپارێزرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢د بە شێوەی شەڕی تیمی پسپۆر لەسەر بنەمای گۆڕەپان و تونێلەکان، لە تێزی شەڕدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدرایەوە.
شەڕی گەیلاییمان بەرەوپێشچوو
لەسایەی تاکتیکی نوێی گەریلا، لە ساڵی ٢٠٢٣د لە پراتیکی ساڵانی رابردوو وانە وەرگیرا. ئەو هێرشانەی بە پێشەنگایەتی یەژاستار ئەنجامدران، سابۆتاژ، نیشانشکێنی، چالاکی تاکتیکەکان لە سەر بنەمای تەکنەلۆژیا، دوژمن شەری کرد. هێزەکانی دوژمن پلانیان هەبوو کە هێزەکانی گەریلامان لە پێگەی بەرگرییدا بمێننەوە و لێکدانەوەیان بۆ بەرخودانێکی بەم شێوازە نەکردبوو. هەربۆیە بەهۆی هێرشەکانی گەریلاوە تووشی شۆک بوو. لەو دیمەنانەدا کە هێزەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی شەڕەوە ناردیان، دەردەکەوت کە سەربازەکان لەناوخۆیان تووشی شەڕ دەبوون و کاریگەری شڵەژانی دەروونی کە پێیدا تێپەڕدەبن لە دیمەنەکاندا دەبینرێت. بەشێکی ئەو دیمەنانە بۆ راگەیاندن و رای گشتی بڵاوکرانەوە. لەسەر بنەمای ئەو پلانەی ئێمە دامانڕشت، لەم قۆناغە بە دواوەش دیمەنەکان بڵاودەکرێنەوە.
لە ماوەیەکی بەو جۆرەدا گورزی بەهێز لە دوژمن وەشێندران. هێرشە داگیرکەرییەکانی ئەوان، نەگەیشتنە ئەنجام. لەسایەی چالاکی کاریگەری گەریلا و شێوازی گورز وەشاندن، دوژمن تەنگەتاو بوو. هەر هێرشەکانی ئەوان زیاتر بوون، شەڕی گەریلایی ئێمەش بە خێرایی بەرەوپێش چوو. بە تایبەتیش ئەو چالاکیانەی کە لە مانگی ئابدا کران، گۆپاڵی ئۆپراسیۆنەکەی ئەوانی شکاند کە پێیان دەگوت پەنجە-قوفڵ. سەرباری ئەوەی دوژمن هەموو تەکنەلۆژیای شەڕ و چەکی قەدەغەی بەکاردەهێنا، لەبەرامبەر هێزی گەریلا لە زاپ دەستەوەستان و بێ چارە مایەوە. ئەوە بووە مایەی ئەوەی دوژمن چوخشاندنەوەیەکی نوێ ئەنجام بدات. بە گوێرەی رێساکانی شەڕ لە هەلومەرجی ئاساییدا؛ ئەگەر فەرماندەیەک بە شێوە سەرکەوتوو شەڕ بەرێوەببات، ئەو فەرماندەیە لە ناوەڕاستی شەڕەکەدا لە ئەرکەکەی لانادرێت یاخود لە دەستەی بەڕێوەبەری شەڕەکەدا گۆڕانکاری ئەنجام نادرێت. وتەیەک هەیە دەڵێت، لە کاتی پەڕینەوە لە رووبار ئەسپ ناگۆڕدرێت. بەڵام لە ئۆپراسیۆنی پەنجە-قوفڵدا، لەو کاتەی لە رووبار دەپەڕینەوە ئەسبیان گۆڕی. ئۆپراسیۆنی پەنجە-قوفڵ لەبەر شکستی خۆی لە بەڕێوەبردندا گۆڕدرا. لە بری ئەو بەڕێوەبەرە سەرلەشکر ئەمرە تایانچ دەستنیشان کرا و ئێستا هەموو هیواکانیان بەو کەسەوە دەبەستنەوە.
کاتێک ئێمرە تایانچ دەستبەکاربوو، لە شیوازی شەڕ و تاکتیکی پراکتیکی شەڕدا گۆرانکاری دروست کرد. هەرچەندە لە پرۆسەکانی پێشوودا چەندین جار هەوڵیان دا و شکستیان هێنا، بەڵام دووبارە هەوڵیان دا بچنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە. لە ڕابردوودا لە شەهید شاهین و چیا ئێف ئێم و چیای ئامێدی خەونەکانیان تێکشکێندرا و تەرمی سەربازەکانیان کەوتە دەستی هێزەکانمان. دووبارە هەولیاندا بەلام شکستیان هێنا. هەروەها بە شێوەیەکی بەرفراوان فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمب هەڵگر بەکارهێندران بۆ یارمەتیدانی ئەو سەربازانەی کە نەیان دەتوانی لە دەرگای تونێلەکان نزیک ببنەوە و ناتوانن خۆیان لە چالاکییەکانی گەریلا بپارێزن، کەوتنە ناو سێندرووم و دەستیان بە بەکارهێنانی کرد. ئەو سەربازانەی کە لە ڕۆژدا بە گولەی گەریلا دەکرانە ئامانج، ئێستا زیاتر شەوانە جموجۆل دەکەن. پێدەچێت ئێمرە تایانچ شێوازی جیاواز تاقی بکاتەوە بۆ ئەوەی کە خۆی بسەلمێنێت. کاتێک کە مرۆڤ سەیری بارۆدۆخی گۆرەپانەکانی شەڕ دەکات، وا دیارە کە سەربازەکان لەم زستانەدا ناکشێنەوە. وەک چۆن ئەنوەر پاشا سەرەرای سەرما و سەختیەکانی وەرزی زستان سوپاکەی بەرەو بەرەکانی شەڕ جولاند، وا دیارە ئێمری تایانچیش بەهۆی داواکارییە تاکە کەسییەکانی و تایبەتمەندییە پۆپۆلیستییەکەیەوە پەنا بۆ تاکتیکی گەمژانە ببات. ئەو کەسەی کە دەی چووێنن بە عوسمان پاموکۆئۆغلۆ، لەو سەردەمەی کە ئێمە لە ساڵی 1993-1995 هێزەکانی گەریلامان بەرێکخستن کرد لەژێر ناوی ئارگەکە، ئەو فەرمانداری ئارتێشی تورک بوو، وەک ڕزگارکەری ئەو سەربازانە سەیر دەکرا کە لە زاپ گیریان خواردبوو و نەیانتوانی بجوڵێن. هیوایان دەکرد کە گۆرانی فەرماندە ببێتە هۆکاڕی کۆتایی هاتنی ئەم چەقبەستووییەیان. بەڵام عوسمان پاموکۆئۆغڵو کەسێک بوو کە دۆغان گوڕەش متمانەی پێکردبوو و هیوای خۆی پێ بەستبوو. هەشت ئۆپەراسیۆنی گەورەی ڕێکخست. لە بەرامبەر برخۆدان و ئازایەتی هێزەکانی گەریلامان شکستی هێنا. هەرچەندە ئیمرە تایانچ پڕوپاگەندەی دەکرد و وەک فریادڕەسی سەربازە داگیرکەرە گیڕخواردوویەکان خۆی نیشاندەدا، لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایین و بیروباوەڕی پتەو و دڵسۆزی ناوازەی گەریلاکانی ئاپۆیی مەحکوم بوو بە شکست.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەدەکە قووڵتر دەکاتەوە. لەم بابەتەدا دەتانەوێت چی بڵێن؟
سوپای تورک کە لە بەردەم هێزەکانی گەریلامان بێ چارە بووە، هەوڵدەدات بە هەنگاوی دیپلۆماسی وە هەروەها بە گۆڕانکاری لە بواری پراکتیکیدا خۆی لەم بێچارەییە ڕزگار بکات و خۆی بەهێز بکات. هەموو ئەو کۆبوونەوانەی کە هاکان فیدان وەزیری بێ بنەمای جەنگ کە لە عێراق، هەولێر و ئێران ئەنجامیدا، ئامانجی لەناوبردنی تەڤگەرەکەمان و کوشتنی گەلەکەمان بوو. سیاسەتی پەدەکە دوای ئەم کۆبوونەوانە زیاتر لە جاڕان بەرەو ئاراستەی هاوکاری دوژمن چوو. لە سەردەمی یاوز سوڵتان سەلیمەوە ئاغاکانی کورد بەکارهێنراون بۆ بەرژەوەندییەکانیان و کاتێک کە کارەکەیان تەواو دەبوو خیانەتیان لە خۆدی ئاغاکان دەکرد، کەواتە خیانەتی ئاغاکانی کورد خیانەتێکی ڕیشەییە. ئەم پرۆسەیە لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. لە هەموو قۆناغە گرینگەکانی مێژوودا، دابەشبوونە ناوخۆییەکان، پارچەبوون، هەلوێستێک کە یێکێتی و سەربەخۆیی گەلام ئەساس ناگرێت، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەموو بەهاکانی پیرۆزەکان پێشێل دەکات، جگە لە بەرژەوەندی بنەماڵەیی و عەشیرەتەکانیان بیر لە هیچی تر ناکەنەوە، لە پەیوەندی و ژیاندا هەتا ئەمرۆش بوونەتە هۆکاری وێرانکاری لەناو کۆمەلگادا. ئەوەی قسەیەی کە دەلێن” تەنها بۆ یەک کەس بژی”، کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە ئاستی لەناوبردنی نەتەوەیەک. ئەوەی لە سەدەی نۆزدەهەمدا بەسەر سەرهەلدانەکانی کورددا هات، بەهۆی خراپی و خیانەتی سەرکردەکان و ئاغاکان بوو. بە تایبەت دوای دامەزراندنی پەدەکە ، ئەم ڕووە قێزەونەی مێژوو جارێکی دیکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستاندا زیندوو کرایەوە. پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەمان دروست کرد و خۆی رادەستی دوژمنی گەلەکەی کرد، پلانی خنکاندنی بەرخۆدانی گرتە ئەستۆ و ڕۆلێکی سەرەکی و کاریگەری بینی.
دەوڵەتی تورک بنەمالەی بارزانی کردووە بە بەکریگیراو و پاسەوانی خۆی
لەم ساڵانەدا کاتێک کە عەشیرەتە سەرەتاییەکانی جیهان بەرەو هێز و ڕێکخستنی سیاسی و نەتەوەیی هەنگاویاندەنا، ئەوان یێکێتی نەتەوەیی ئێمەیان پارچەکرد و لاوازیان کرد. کوردستان کە لە مێژوودا خاوەنی گەلێکی کۆن و خۆراگرە، گونجاوترین جوگرافیای هەیە بۆ ژیان، پەدەکە ئەم ولاتەی هێنایە دۆخێکی وەها کە دژایەتی پێشکەوتنی نەتەوەیی بکرێت،بۆ ئەوەی ڕیگری بکەن لە شەڕێک کە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی کورد دامەزراوە، خۆیان کەوتنە ناو دژایەتی کردنی ئەم شۆرشە و ڕۆڵی سیخۆریان گرتە ئەستۆ و بە شێوەیەکی ئەکتیڤ یارمەتی دوژمنانی کورد دەدەن. لەم ساڵانەدا کە گەلەکەمان هیواکانیان لەدەست دابوو، ئەگەر تەڤگەری ئازادی کوردستان پەکەکە نەبووایە، مێژووی ئێمە کۆتایی دەهات. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەدەکە گەیشتۆتە دۆخێک وەها کە ئەگەر دەستبەرداری کردەوەکانی نەبێت، بە تەواوی لەناو دەچێت. هێزە هاوکارەکان هەمیشە ملکەچی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارنن. هێزە دەسەلاتدارەکان داوای هەرشتێک بکەن، بەکرێگیراوانیان بە شێوازی جۆراوجۆر دەچنە ناو شەڕی جۆراو جۆرەوە. لە ڕاستیدا پەدەکە یێکێکە لە ئەوان کە کەوتۆتە ناو ئەو شەڕە. دەولەتی تورک بەم پلانە هەوڵی کۆنترۆڵکردن و داگیرکردنی باشووری کوردستان دەدات. بۆ ئەمەش هەول دەدات یکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە)یش وەک پەدەکە تەسفیە بکات و بیخاتە ناو هێلی خیانەت. دەولەتی تورک بنەماڵەی بارزانی و پەدەکەی کرد بە بەکرێگیراوی خۆی و وەک پاسەوانێک بەکاری دەهێنێت. دووەم دەستێوەردان لە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە شەڕ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ پەدەکە.
یەکەم دەستێوەردان لە هەماهەنگی و تاکتیکی شەڕدا بوو. دەستێوەردانی دووەم لە ڕێگەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بوو لەگەڵ پەدەکە و هێزە ئیقلیمییەکان. پەدەکە بە پێی بەرژەوەندییە گڵاوەکانی خۆی باشووری کوردستانی خستە بەردەم دەولەتی داگیرکەری تورک. لەگەڵ گۆڕانی هەماهەنگی کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ڕوویدا، گۆڕانکارییەکان لە ڕەفتارەکانی پەدەکەدا زیاتر دەردەکەوت. بەدرێژایی هێڵی دێرەلۆک چەتەکانی زێرەڤانی و ڕۆژ، لە هەندێک لە هێلەکانی چیای هەکاری، چارچێلا و چیای ئامێدی لەگەڵ سەربازە تورکەکان دەستگیرکران. لە ڕاستیدا ئەوان بوون بە قەڵغان بۆ ئەوەی هێزەکانی گەریلا لە دولەتی تورک نەدەن. وەک لە چاپەمەنیەکاندا دەبینرێت لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە سەربازانی تورک خۆیان خستۆتە ژێر باڵەکانی پەدەکە و بنکەی هاوبەشیان دروست کردووە. ئەم هاوپەیمانییە قیزەون و دواکەوتوە کە لە مانگی تیشرینی یکەم دا چووە قۆناغێکی نوێ. هەروەها چیای بارزان کە بۆ بارزانییەکان واتایەکی پیرۆزی هەیە و نازناوەکەیان لێ وەرگرتووە و بەوەوە دەناسرێن، بەڕووی داگیرکاریی دوژمندا کرایەوە. لە ناوچەی بارزان کە بۆ ئەوان ناوچەیەکی پیرۆزە، ئێستا هێزەکانی سوپای تورک لە ٦ شوێن جێگیر بوون و هێرشە لەشکرکێشییەکانیان فراوانتر کردووە. شتی پیرۆز ئەوەیە کە نەهێلی هیچ کەسێک و هێزێک لێی نزیک ببێت، هەر کەسێکیش ئەو هەوڵە بدات ئەوا ئامادەی کە گیانی خۆت فیدایی پیرۆزییەکانت بکەی ئەمە واتا پیرۆزی نەک ئەوەی کە لە بارزان دەبینرێت. لە خاکی بارزان کە سەربازانی تورک بە پێڵاوەکانیان لە سەری دەرۆن و پێی لە خاکی بارزان دەنێن، ئەوە نیشان دەدات کە پەدەکە و بنەمالەی بارزانی لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان پیرۆزییەکانیان لەبیر کردووە هیچ بەلایانەوە گرینگ نییە.
هێزەکانی گەریلامان دوای ئەوەی کە لە مەخموور لە دژی بەلای سەڕی مۆڤایەتی داعش شەڕیان کرد و کۆتاییان هێنا بە ئەرکەکەیان، هێزی خۆپاراستن و ئاسایش کەمپەکەیان بۆ گەل بەجێهێشت. دوای ئەوەی پڕۆسەی کشانەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، ئێمە ئەم دۆخەمان بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕای گشتی ڕاگەیاند. پەدەکە ئەمەی بە دەرفەت بینی و دەستبەجێ هەوڵیدا ئەو ناوچەیەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە چۆل کرابوون، بگرێت. لەگەڵ هێزە عێراقییەکان شەڕی کرد. بە هۆی کاراکتەری پراگماتیستییەوە هەوڵی دا هێڵەکانی خاکورک و قەندیل لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دا بە هاوبەشی بیگرێت. ئەوەی هەموو دەرگاکانی باشووری کوردستان بە تایبەتی هەولێری بەڕووی میتدا کردەوە پەدەکە یە. هەرچەندە تاوانبارانی شەهیدبوونی دەنیز بولبون ناسراون، بەڵام هەوڵدەدات ئەم بابەتە چەواشە بکات و لە تاریکیدا بیهێڵێتەوە. با وازلەوە بهێنین کە پەدەکە لایەنی نەتەوەیی هەیە یان نا، ئێستا قسە نەتەوەییەکانیشی بابەتی گۆفتوگۆن .
لە کۆتاییدا دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی قۆناغی داهاتووی بەرخۆدانی گەریلا و چاوەڕوانییەکان بۆ ئایندەیەکی نزیک؟ پەیامێکتان هەیە بۆ ڕای گشتی؟
پێویستە بزانرێت کە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە شەڕێکی زۆر سەخت و بەرفراواندا تێدەپەرێت و گەلەکەمان، دەورووبەرە سۆسیالیستە دیموکراتیکەکان، هێزەکانی دژە سیستەم، تەڤگەری ئازادی ژنان بە گوێرەی ئەم دۆخە پێویستە تۆڕەکانی بەرگری لەخۆیان بەهێز بکەن و ناوەندەکانی برخۆدانیان بە پێی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرفراوان بکەن. سەدەی یەکەمی کۆماری تورکیا بە نکۆڵیکردن و کوشتنی کورد دامەزرا و پێش خرا. سەدەی دووەم دەبێت ببێت بە سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ تێپەراندنی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن و چارەسەرکردنی کێشەی کورد. ڕەنگە ئەمە لە چوارچێوەی یەکڕیزی گەلدا دەرفەتێک بێت بۆ چارەسەرکردن. ئازادی و دیموکراسی لە بەرژەوەندی گەل گەشە دەکات. بێگومان ئەمەش پەیوەستە بە ئاستی تێکۆشانی هێزەکانی ئازادییەوە. ئەگەر تێکۆشانی خۆمان گەورە بکەین دەتوانین سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن تێک بشکێنین.
تا قارەمانی ئازا و بوێری وەک لەیلا سۆرخوین، دڵگەش گوزەرەش، ئاخین موش، هێژار زۆزان، ڕۆژهات و ئەرداڵ لەم تەڤگەرەدا هەبن، سیاسەتی کۆمەڵکوژی شکست دەهێنێت و لەناو دەچێت. جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێگایەکی ترمان نییە. بەڵام بۆ ئەمەش دەبێت لە چوارچێوەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا هێندەی تر تێکۆشانێکی یەکگرتوو بەڕێوە ببەین. ئێمە بە تێگەیشتنێکی ڕیشەیی تر و ڕادیکاڵتر لە شاخ ، دەشت و شاردا بەبێ ئەوەی کە بلێین هاوینە یان زستانە، بە تێگەیشتن لە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دوژمن لەناو دەبەین و ژیانێکی ئازاد دەخۆلقێنین. بەم باوەڕە لە شاخەکانی کوردستانەوە سڵاوی خۆمان بۆ هەموو هێزەکانی بەرخۆدێر و بەتایبەت گەنجان و ژنان دەنێرین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.