ڕژیمی ئێران چوار ڕۆژە ئاوی زێی بچووکی گل داوەتەوە

251
0
هاوبەشی :

ماوەی چوار ڕۆژە ڕژێمی ئێران ئاوی زێی بچووکی گلداوەتەوە کە دەڕژێتە ناوچەی پشدەر و ئەوەش کێشەی ئاوی خواردنەوەی بۆ خەڵکی قەڵادزێ دروستکردووە.

تورکیا و ئێران بەردەوامن لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو وەک ئامێری گوشار لەسەر باشووری کوردستان و عێراق. ئەم سیاسەتە بۆتە هۆی زیانێکی زۆر بە خەڵکی ئەو هەرێمانە.

لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا، ڕژیمی ئێران چوار رۆژە ئاوی زێی بچووکی بە تەواوەتی گرتۆتەوە.

گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کاریگەری لەسەر قەڵادزێ و لادێکانی دەوروبەری دروستکردووە و چەندین گەڕەک کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دروستبووە، ھەروەھا کاریگەری لەسەر چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی داناوە.

بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کە دەڕژێتە بەنداوی دوکان، ئاستی ئاوی بەنداوەکەش کەمی کردووە.

هاوبەشی :