تارا حسێن: کێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە فیکریین و بە فیکر چارەسەر ئەکرێن

232
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، کێشەکانی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان، کێشەی فیکریین و بە فیکر چارەسەر ئەکرێن، جەخت لەوەش ئەکاتەوە: بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەتا شەقامی سەهۆڵەکە و سەرای سلێمانیی و ناوقەڵای هەولێر ئەگرێتەوە.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارنامەی شیکاری ئارییەن تیڤی-دا رایگەیاند، کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان هۆشیارە لە دەستنیشانکردنی کێشەکانی دا، بەڵام چارەسەریی بۆ کێشەکان نییە؛ وتیشی: کێشەکانی کۆمەڵگەی باشوور، کێشەی فیکریین و ئەبێت بە فیکر چارەسەر بکرێن و ئەمەیش ئەرکی ئێمەیە.

تارا حسێن جەخت لەوەش ئەکاتەوە: مەترسیی بۆردومانەکانی تورکیا ئەگاتە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان، هەتا شەقامی سەهۆڵەکە و سەرای سلیمانیی و ناوقەڵای هەولێر ئەگات و تەنانەت مەترسیی هێرشەکانی تورکیا ئەگاتە “ئەمدیو ئەودیوی گردەکان” باساحێب گردەکان باش بزان!

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە بەشێک لە دەزگا شەڕی تایبەت دژ بە گەلی کورد و وڵاتپارێزان.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ هێڵێک هەیە لەسەر خاکی خۆیدا فیداییانە رۆحی ئەخاتە قوربانیی، تەنها پارێزگارییەکی رەوا ئەکات؛ و هێڵێکی دیکەش هەیە هێرش ئەکات و داگیرکاریی ئەکات، تۆ لە بەرامبەر ئەمانەدا کامیان هەڵئەبژێریت؛ وتیشی: هەربۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی راستەخۆ هاوکاریی تورکیا ئەکات و بە ئەشکرا ئەوەی راگەیاندوە.

هاوبەشی :