کاڵکان: گەریلاکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئاب نابەزن

220
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بە بۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب وتارێکی نوسی و تیایدا هاتووە: “ئەو گەریلایانەی لەرێگەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئابەوە خوڵقێنران، نابەزن و شکست ناهێنن”.

امی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

“هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ کە مێژووی ئازادی دەستپێکرد، ٣٩ ساڵی تێپەڕاند و پێدەنێتە ساڵی ٤٠ەمینیەوە. بەم جۆرە ٤٠ەمین ساڵەی بەرخودان و ئازادی کوردان دەستپێدەکات. لە چوار لای کوردستان و دەرەوەی وڵاتەوە ئەو ساڵیادەی لەدایکبوونی ئازادی بە چالاکی فرەڕەنگ و جیاجیا پیرۆز دەکرێت. بەتایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە کوردستان گەریلا بە چالاکی سەرکەوتووانە ئەو هەڵمەتە گەورەیە پیرۆز دەکەن.

ئێمە جەژنی گەریلا و ژیانەوەی ١٥ی ئاب سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاورێیانی پارتیمان، گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. بەتایبەتی بەرخودان و هەڵوێستی قارەمانانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سڵاو دەکەین کە لە دژی داگیرکەری قڕکردن خۆڕاگری دەکەن و رێگە بە فاشیزم دەگرن. لە کەسایەتی هاوڕێیان عەگید و زیلاندا شەهیدانی هەڵمەتی قارەمانانەی کورد بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. لە ساڵی ٤٠ەمیندا سەرکەوتن بۆ هەموو ئەوانە دەخوازین کە تێکۆشانی دیموکراسی، و ئازادی بەڕێوەدەبەن.

بێگومان دەبێت سەرەتا باس لە هەلومەرجە سیاسییەکانی پێکهاتنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئاب بکرێت. بەم جۆرە ئەنجام و کاریگەری هەڵمەتەکە دەتوانرێت باشتر هەڵبسەنگێندرێت.

کاتێک پەدەکە کوردستانی جێهێشت

دەزانین کە لە کۆتایی ساڵانی ١٩٧٠ و سەرەتای ١٩٨٠ ناکۆکی و شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت کۆتایی هاتبوو. لایەنەکان بۆ لەناوبردنی رکابەرەکەیان بەرهەمهێنانی چەکی کیمیاییس لەنێویاندا، دەستیان بە پەرەپێدان بە هەموو جۆرە چەکێک کرد. ئیدارەی ئەمریکا لەو کاتەدا بە پلانی ‘شەڕی ئەستێرەکان’ هەوڵیدا باڵادەست بێت. یەکێتی سۆڤیەت کە خۆی وەک سۆیالیست ناودێر دەکرد و لە هێرش و چوونەناوەوەی بۆ ئەفغانستاندا سەرکەوتوو نەبوو، لە هەندێک لێگەڕین و گۆڕانکاریدابوو کە لە کۆتاییدا لە ئیدارەی سەردەمی میخائیل گورباچۆفدا بەرجستەبوو.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرترین رووداو بێگومان شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بوو، بەرخودانی فەلەستینیەکان بوو. ئاڵۆزی و شەڕی نێوان ئێران وعێراق لە رێگەی پەیمانی جەزائیرەوە لە هەندێک رووەوە راوەستابوو. لە تورکیاش بە تایبەتی لە رووی ئابووری و سیاسیەوە لە هەموو بوارەکاندا تەنگەژە لەئارادابوو، سیستمی دەوڵەت کە لە ٢٩ی تسرینی یەکەمی ١٩٢٣ دامەزرابوو ئیتر بەکەڵک نەدەهات و کارامەیی نەمابوو. پەیماننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ کاریگەری قورسی لەسەر کوردان دانا. پەدەکە و بارزانی شکستیان قەبوڵ کرد و لەبەر یەک هەڵوەشانەوە و کوردستانیان جێهێشتبوو.

ناتۆ و دواکەوتوویی لە ناوچەکە، ١٢ی ئەیلوولی لەگەڵ خۆیاندا هێنا

لە ناو ئەو هەلومەرجەدا، دوو ڕووداوی گرنگ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویاندا. یەکەم، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان، کە لە ساڵی ١٩٧٣ەوە هەوڵی دروستکردنی پارتێکیدا و بەرخۆدانێکی نوێی کوردی دەستپێکرد، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٨دا پەکەکەی دامەزراند. بە بەرخۆدانی حیلوان و سێوەرەگ قۆناغێکی تێکۆشانی دەستپێکرد و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تورکیا دانا. دووەمیش، هاوپەیمانی ئێرانی کە زۆرینەی ئیسلامی بوو، لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٧٩دا سیستمی پاشایەتی ئێرانی ڕووخاند. شۆڕشی ئێران کە وردە وردە لەناو خۆیدا تووشی پێکدادان بوو، لێکەوتەی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ھەبوو.

لە بەرامبەر ئەم دوو ڕووداوە و لە دژی دۆخی کاریگەری بەرخۆدانی فەلەستین، هێرشێکی نوێ بە سەرکردایەتی ناتۆ و دواکەوتوویی ناوچەکە دەستیپێکرد. بە سەرکردایەتیی کەنان ئەڤرەن، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک، کە پەیوەندی بە ناتۆوە کرد، لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا، بە ڕژێمێکی سەربازی کودەتای سەربازی ئەنجامدا و دەستی بەسەر حکومەتدا گرت. لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٨٠ بە هەوڵ و ھاندانێکی شاراوەی ئەمریکا، حکومەتی عێراق لە پێناو بەدەستھێنانەوەی ئەو شتانەی لە ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٥ لەدەستی دابوو، شەڕی دژی ئێرانی دەستپێکرد. بەو جۆرەش ویستیان ئەو بایەیی شۆڕشەی لە ئێران ھەڵیکردبوو لە ڕێگەی شەڕی عێراق کۆتایی پێبهێنن و بەرخۆدانی ئازادیی نوێش کە لە کوردستان دەستیپێکرد، بە هێرشەکانی ڕژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول سەرکوت بکەن.

لەو چوارچێوەیەشدا ڕژێمی کەنان ئەڤرەن، بۆ ئەوەی هێزە دیموکراتیکەکان لە تورکیا بێکاریگەر بکات و بەتەواوەتی بەرخۆدانی کوردانی ئاپۆیی سەرکوت بکات، دەستی بە هێرشی دژواری فاشیستی کرد. ھەر شتێک کە ناوی کوردی لەسەر بوایە، قەدەغەی کرد و بۆ سەرلەنوێ داگیرکردنی کوردستان و لەناوبردنی ھەبوونی کوردە وڵاتپارێزەکان دەستی بە ھێرشە لەناوبەرەکانی کرد. سەدان جەنگاوەری پەکەکە و دەیان هەزار وڵاتپارێزی کورد دەستگیرکران. لەدژیان سیستمێکی ئەشکەنجەدانی نامرۆڤانەی ھێنایە کایەوە و ویستی هۆشمەندی ھەبوون و ئازادی کورد سەرەتا لە زیندانەکاندا لەناوببات.

زیندان بۆ جەنگاوەرانی ئازادی لە دەرەوە بووە بانگەوازی بەرخۆدان

کادر و ھەوادارانی پەکەکە کە ڕووبەڕووی دژوارترین گوشار و ئەشکەنجەی مێژوویی بوونەوە، لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢ بەدواوە بە پێشەنگایەتی مەزڵوم دۆغان، فەرهاد کورتای، کەمال پیر و خەیری دورموش، دەستیان بە بەرخۆدان کرد، بە ئەنجامدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز، سیستمی دەوڵەتی تورکیان لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە شکست دا. بەو جۆرەش ھێزێکی نوێی بڕیاردانیان بۆ بەرخۆدانی ئازادی ئافراند، نیشانیان دا کە لە هەموو بارودۆخێکدا دەکرێت لە پێناو ھەبوون و ئازادی بەرخۆدان بکرێت. ئەو دۆخە بۆ بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ باڵادەستییەکی بەهێزی ئایدیۆلۆژی و دەروونی خوڵقاند و بۆ جەنگاوەرانی ئازادی لە دەرەوە بووە بانگەوازی بەرخۆدان.

بەرخودانی نوێی کورد دەستیپێکرد

هەڵمەتی گەریلا بە چالاکییەکانی دیھێ و شەمزینان کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر مەعسوم کۆرکماز دەستیپێکرد، وەڵامێکی سەرکەوتوو بوو بۆ ئەم بانگەوازە گەورەیە. گەریلاکانی پەکەکە کە لەڕووی ئایدۆلۆژی و سەربازییەوە لە لوبنان-فەلەستین راهێنان و ئامادەکارییان دەکرد، سودیان لە بارودۆخی کردەیی و سیاسی شۆڕشی ئێران و شەڕی عێراق-ئێران وەرگرت و لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بەدواوە دەستیان کرد بە بەرخۆدانێکی نوێی کورد.

بە دڵنیاییەوە گەریلاکانی پەکەکە بە بڕوابوون بە هێز، وشیاری و باوەڕیانەوە خەباتیان لە دژی سوپای تورکی سەربە ناتۆ دەستپێکرد و بەڕێوەیان برد. شەڕی ئێران و عێراق بووە هۆی ئەوەی کە سنووری دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ عێراق و ئێران تا ڕادەیەکی دیاریکراو بێکۆنتڕۆڵ بمێنێتەوە و ئەم شەڕە سیستەمی بەڕێوەبردنی کوردەکان بەهاوبەشی کە لە رێگەی پەیمانی لۆزان سازکرابوو بێکاریگەر کرد و گەریلاکانیش سوودیان لەمە وەرگرت. ڕێبەر ئاپۆ سات بە سات ڕووداوە سیاسی و سەربازییەکانی بە دروستی هەڵسەنگاند و بە هەوڵێکی زۆرەوە پارتەکەی یەکخست و لە دەرەوەی وڵات ڕاهێنانی پێکرد و ئامادەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەو هێزە ڕاستەقینەیە بوو کە هەموو ئەم پێشکەوتنانەی خوڵقاند. بەم شێوەیە لە کەسایەتی زیندانیانی ئازادی کە بەرەنگاری ئەشکەنجە بووبونەوە و بەرخۆدانیان کرد، ڕژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول، لەگەڵ شکستی ئایدیۆلۆژی مێژوویی لە زینداندا، نەیتوانی بەربەستێک بێت لە بەردەم بەئەنجامگەیاندنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب و کەوتە ناو پرۆسەی شکستی مێژوویی.

هەڵمەتی شۆڕشگێری ١٥ی ئابی گەریلا دەریخست کە لە دژی سوپای دڕندەی تورکیا کە پشت بە ناتۆ دەبەستێت و سوپای دووەمی ناتۆیە دەتوانرێت بە رێبازی گەریلا شەڕ بکرێت، ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو سەلمێندرا.

ئیدارەی ئەڤرەن- ئۆزال کە لە ساڵی ١٩٨٤دا بێدەسەڵات بوو بەرامبەر بە گەریلاکان، لە ساڵی ١٩٨٥ بەدواوە ئەم دۆخەی بردە ناتۆ و شەڕی گەریلاکانی کورد لەلایەن ناتۆوە بەڕێوەچوو، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بە ئامانجەکانیان بگەن کە لەناوبردنی گەریلایە. هەم رژێمی سەربازی کەنعان ئەڤرەن و ئیدارەکانی دواتر، بەتایبەتی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە گۆڕانکارییەکانی ناو دەوڵەتی تورک بەردەوام پشتیان بەم دۆخە بەستووە.

پەدەکە ئەو کاتەش لەگەل سوپای تورک هێرشی کرد

هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی ئاب کە لە ڕوی تاکتیکی و ستراتیژییەوە پەکەکە ی کردە هێزێکی کرداری، هێزی گەلی کورد لە مێژووەوە دێت و قارەمانیەتی مرۆڤی کوردی سەرلەنوێ نیشان دا. ژنان و گەنجانی کورد کە بە ئازایەتی و قوربانیدانی خۆیان بە فکری ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕازاندەوە، بە هەموو لایەکیان نیشان دا کە هێزێکی نەبەزیون. سەرەتا لە بۆتان، لە زۆر ناوچەی باکووری کوردستان، لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات، ژنان و گەنجانی کورد لە ١٥ی ئابدا بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە هەڵمەتی گەریلا کرد و لەسەر بنەمای پشتیوانی گەریلا لە بەرەکانی بەرخۆدان کۆبوونەوە بەم جۆرە بناغەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و نەتەوەبوونیان دامەزران. هەر وەک ئێستا تەنها ئیدارەی پەدەکە بەرامبەر ئەم پێشکەوتنە وەستایەوە و لەگەڵ سوپای تورک هاوپەیمانی کرد و هێرشی سەربازی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکرد.

بەرخودانی ئازادیی نوێی کورد کە لەسەر بنەمای هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستی پێکرد، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو، بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەر هاوپەیمانی و پەیوەندییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکەدا هێنا. سەرەتا چارەسەری کێشەی کوردی بەسەر هەموو ناوچەکەدا سەپاند و هانی دەوڵەتەکانیدا بۆ ئەوەی هەڵوێستی سیاسی نوێ پیشان بدەن. لەو سەردەمەدا تاکە کێشە و شەڕی ناوچەکە ململانێی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بوو. لەگەڵ ئەم ململانێیە، کێشەی کوردی وەک کێشەیەکی نوێ و بەرفراوانتر، خستە ناو رۆژەڤی سیاسەتی ناوچەکەوە. ململانێ و شەڕەکانی تر وردە وردە لەسەر ئاستی لاوەکی مانەوە. کێشەی کورد ئەو کێشەیە بوو کە پەیوەندییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکەی دیاری کرد. وای لێهات شەڕی عێراق و ئێران کە تیایدا هەردوولا نەیانتوانی یەکتر شکست بدەن و نەیانتوانی ڕێکبکەون، لە بەهاری ساڵی ١٩٨٨ بە ‘سود وەرگرتن لە کەشی کردەیی و سیاسی شەڕی پەکەکە’ کۆتایی پێهات.

کاریگەرییەکانی چالاکیی ١٥ی ئاب لە جیهاندا هێشتا ڕوون و مانادارە. ئەو هێزانەی گریمانەیان دەکرد بەرخۆدانی کورد لە دژی کودەتای ١٢ی ئەیلول دەست پێ بکات، تا ڕادەیەک سەریان سوڕما کاتێک پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دواکەوت. لەبەردەم چالاکییەکانی دیھێ و شەمزینان لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ دەیانوت “بەرخۆدانی چاوەڕوانکراوی کورد دەستیپێکردووە”. بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی کە گوایە لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی تورکیادا بەرامبەر کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول ڕاوەستان و لە ئەنجوومەنی ئەوروپا سکاڵایان لە دژی رژێمی سەربازی کەنعان ئەڤرن تۆمار کرد، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکانی ١٥ی ئاب داواکارییەکەیان کشاندەوە و دەستیان کرد بە پاڵپشتیکردنی قرکاریەکانی دەوڵەتی تورک. هەر ئەو کاتە دیموکراسییە ساختەکەیان ئاشکرا بوو.

بە دڵنیاییەوە پاڵپشتی وڵاتانی ناتۆ بۆ دەوڵەتی تورک تەنانەت لەمەش زیاتر بوو. بە تایبەت لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ لە کوشتنی ئۆلۆف پاڵمەدا، ئەو ڕووداوە وەک پیلانێک دژی پەکەکە و بەرخۆدانی ئازادیی کورد بەکارهێنرا. پاشان دۆسیەی دوسێلدۆرف لە ئەڵمانیا ڕێکخرا کە درێژترین دۆسیەی ئەوروپا بوو. هەموو ئەمانە بۆ قەدەغەکردنی خەبات بۆ ئازادی و بوونی گەلی کورد و پێشگرتن لە پشتیوانی کورد و پەردەپۆشکردن و پشتیوانی لە دەوڵەتی فاشیستی تورک بوو.

بێگومان ئەستەم بوو تەنها بە یەک چالاکی پشتیوانی خەڵکی ئەوروپا، جیهان، ژنان، گەنجانی ستەملێکراو بەدەست بهێنرێت. دۆخێکی لەم شێوەیە تەنیا لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەرخۆدانەوە دەتوانرا دروست ببێت. هەر خۆی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەرجستەش بەم شێوەیە بوو. لێرەدا دەتوانرێت بوترێت: کورد لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕی و دیموکراتیکبوون و لەسایەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ئاب و شەڕی گەریلا خۆی بە گەلانی جیهان، ژنان و گەنجان ناساند و لەسەر ئەم بنەمایە باشترین پەیوەندی و واتادارترین پشتیوانی دروست بوو.

گەلی کورد بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەڕی گەریلا ئیرادەی خۆی بەدەست هێنا

لە کۆتاییدا گرنگ و بەسوودە کە ئەم تایبەتمەندییە دەستنیسان بکرێت. هەموو شتەکانی وەک هۆشیاری دروستی ئازادی، ڕێکخستن، باوەڕ بەخۆبوون، ئیرادە لە کۆمەڵگای کوردیدا لە سایەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەڕی بێ وچانی گەریلادا بەدیهاتن. هەر لەبەر ئەمەشە پێی دەوترێت ‘جەژنی ژیانەوەی کورد’. لە هەموو روویەکەوە گوزارشت لە بوژانەوەی کورد بوونی کورد دەکات. هەڵمەتی شۆرشگێری گەریلا لە ١٥ی ئاب بنەمای هەموو بەرەوپێشچوونە ئازادیخوازانەکانی ٣٩ ساڵی ڕابردووی کوردستانە. بەتایبەتی بە هێزی کاریگەر و گرنگ و نەبەزیوی بەرخۆدانی گەریلا، ژنانی کورد بوون بە خاوەنی هۆشیاری ئازادی و ڕێکخستن و شۆڕشی ئازادی ژنان.

پێویستە ئەم پرسیارە بکرێت: ئەگەر هەڵمەتێکی لەم شێوەیە و خەباتی گەریلا نەبوایە، دۆخی کورد چۆن دەبوو؟ ئایا کورد بە شێوازێکی تری تێکۆشان ئاخۆ کورد وشیاردەبوونەوە و کاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی دروست دەکرد؟ لەسەر بنەمای ئەم پرسیارانە دەتوانرێت گفتوگۆکە بکرێت. بەڵام لە کۆتاییدا تاکە ئەنجامێک کە دەتوانرێت بە دەوری ئەوەوە پێیبگات، ‘بەرخۆدانی گەریلا’ دەبێت. چونکە رێبازێکی تری خەبات ناتوانێت دەوڵەتی تورکی قرکەرو کۆلۆنیالیستی دۆژمنی کورد لاواز بکات، ناتوانێت گەلی کورد کە کەوتۆتە بەر هەموو جۆرە هێرشێک دژ بە مرۆڤایەتی ئاگادار بکاتەوە و پەروەردە بکات و بیکات بە خاوەنی ئیرادە رێکخراویان بکات هەموو ئەمانە بە شەڕی گەریلادا دەئافرێندرێن. هەر خۆی پێشکەوتنەکە بەم شێوەیە بوو.

ئەگەر لێرە ناوەکەسی گەریلا بێت نابێت مرۆڤ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەگەڵ پراکتیکی گەریلا لە وڵاتانی تر تێکەڵ بکەن. گەریلای ئازادی کوردستان گەریلایەکی ئازا و خۆنەویستە لە ئاستی باڵا و پشت دەبەستن بە پێشەنگایەتی پارتی و رێبەرایەتی. واتە لەسەر هێڵی فیدایەتی دەجوڵێنەوە. چونکە نەدەکرا بە پێوەرەکانی تەڤگەری گەریلاکانی وڵاتانی دیکە شەڕ و سەرکەوتن لە دژی سیاسەت و عەقڵی قڕکەر-کۆلۆنیالیست لە کوردستاندا بەئەنجام بگەیەندرێت. بۆیە پێوانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەگوێرەی خۆیانە، لە زۆر ڕووەوە هاوشێوەی گەریلاکانی شوێنەکانی تر نین. چونکە کێشەی کورد لە جیهاندا هاوشێوەی نییە.

بەرخۆدانی گەریلا کە ماوەی ٣٩ ساڵە بەردەوامە و لە رێگەی ئەو بەرەوپێشچوونە ئازادیپارێزانەی لە کوردستان ئافراندوویەتی لە دیموکراتیکبوونی تورکیاشدا رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە، لە ١٥ی ئابدا پێدەنێتە ٤٠ەەمین ساڵی بەرخۆدان و ساڵی سەرکەوتنەوە. ڕوونە کە ڕۆڵی مێژوویی ٣٩ ساڵەی خۆی بەجێدەهێنێت و لە ساڵی ٤٠ ەمینیش دا بەجێی دەهێنێت و خوڵقێنەری پێشهاتە ئازادیخوازەکان دەبێت. چونکە ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە خەریکە هێرشەکان فراوانتر و چڕتر دەکاتەوە. لە بەرامبەر هێرشێکی لەو شێوەیەدا، تەنیا گەریلاکان دەتوانن بوەستنەوە و لێپرسینەوە لە سیاسەت و عەقڵی فاشیستی قڕکە بکەن و ڕێگە بۆ هەموو بەرەوپێشچوونێکی دیموکراسی بکەنەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئامادەن لە ساڵی ٤٠ەمیندا بە شێوەیەکی کاریگەرتر و سەرکەوتووانەتر ڕۆڵێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خاکورک و هەموو چیاکانی کوردستان گەریلا گورزی کۆشندە لە چەتە فاشیستەکانی ئاکەپە– مەهەپە دەدەن. ئەوانەی دوێنێ لە شەنگال، مەخمور، کۆبانێ و زۆر ناوچەی تر لە بەرانبەر هێرشەکانی داعش وەستانەوە و شکستیان پێهێنان، گەریلابوون. ئێستاش لەسەر هێڵی سەرکەوتن خۆڕاگری دەکەن. ئەو گەریلایانەی بە هەڵمەتی شۆڕشگێری ١٥ی ئاب ئافرێنران، نابەزن و شکست ناهێنن.

جارێکی دیکە جەژنی گەریلا و بەرخۆدانی ١٥ی ئاب لە هەموو هێزە دیموکراسی و ئازادیخوازەکان پیرۆز دەکەین و هیواخوازین لە تێکۆشانی چلەمین ساڵەدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن. سڵاو لە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین کە لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی شەڕ دەکەن”.

هاوبەشی :