٣٩هەمین ساڵیادی ١٥ تەباخ پیرۆز دەكەین

235
0
هاوبەشی :

ڕۆژی سێشەممە، ٣٩هەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب (تەباخ ) ڕۆژی ژیانەوە و هەستانەوەی گەلی كوردە، ڕۆژی لە دایك بوونی ئازادیخوازان و خەلكانی خەمخۆری ولاتە، ڕۆژی بەبەرگداكردنەوەی ڕۆح و ئیرادەی گەلی كوردە، ڕۆژی یەك بوون و ئازادی مرۆڤایەتیە.

ڕۆژی گەڕانەوەی بڕوا و متمانە و ئیرادە ی گەلی كوردو گەلانی جیهان و تەواوی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆژە پڕ سەروەریە لە سەرجەم هەڤاڵان و گەلی ولاتپارێزی کورد و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت ، بەتایبەتی لە ڕێبەرمان (ڕێبەر •ئ•ا•پ•ۆ) ڕێبەر و فەیلسوفی گەلان و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.

لە کەسایەتی گەریلای پێشەنگی یەكەم چالاكی (هەڤاڵ عەگید ) و هەڤاڵان زیلان، هەموو شەهیدانی هەنگاوی قارەمانانەی ١٥ی ئاب و تەواوی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی كوردستان و شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەرز و بەڕێز ڕائەگرین.

بەرخۆدانی گەریلا لەسەر هێڵی ئ•ا•پ•ۆ•چ•ی ئەمڕۆ لە باکورو باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان بەردەوامە، لە هەموو دەڤەرێک و بەتایبەتی لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خاکورک و قەندیل پاراستنی خاک و گەلی کورد لە لوتکەدایە.

دەرچە میدیا لەمڕۆژەگەرمترین. پیرۆزبای لە گەلی خۆمان و گەلانی جیهان و تەواوی مرۆڤایەتی دەكەین، بەتایبەتی ڕێبەری گەلان.

هاوبەشی :