كۆنگرەی تەڤگەری ئازادی لە دەرەوەی وڵات بە سەركەوتوویی كۆتایی هات

256
0
هاوبەشی :

 

كۆنگرەی تەڤگەری ئازادی لە دەرەوەی وڵات بە سەركەوتوویی كۆتایی هات

لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ و ١٣ ی ئابی ٢٠٢٣ كۆنگرەی یەكەمی تەڤگەری ئازادی بۆ ڕێكخستنەكانی دەرەوەی وڵات لە ژێر دروشمی ( بەڕێكخستن بوون و ئیرادەی ئازاد ، تێكۆشانی دیموكراتی فراوان دەكەین ) بەڕێوە چوو
سەرەتا ، كۆنگرە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد، وتاری دەستەی ئامادەكاری كۆنگرە لەلایەن هەڤاڵ عومەر ئەمین خوێنرایەوە، دواتر لەڕێی سكایپەوە بەڕیز هەڤاڵ تارا حسێن وتارێك دەربارەی هەلومەرجی ئێستای كوردستان و ناوچەكە و جیهان خوێنرایەەوە بە تێرو تەسەلی شرۆڤەی بارودۆخەكەی كرد و باسی لە چونیەتی بەستنی كۆنگرە كرد.
ئەم كۆنگریە لەسەر داوای كوردانی دەرەوەی وڵات و پێویستی بەڕێخستنی ڕەوەندی كوردی ئێستای ڕەوەندی كوردی بەسترا، ئەمەش دوای بەستنی چەند كۆنفڕانسێك لە دەرەوەی ولات .

دوای چەندین سەرنج و تێبینی شرۆڤەو لێكدانەوەی چڕ و پڕ لەلایەن ئەندامان و میوانان و بەشداربوانی كۆنگر لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا پەیمانامەی كۆنگرەی ڕێكخستنەكانی دەرەوەی وڵاتی تەڤگەری ئازادی بە ئەنجام گەیەنرا و بڕیاری كۆنگرەی لەسەر درا.
لە ناوەوەی وڵات بەڕێزان هەڤاڵ تارا حسێن و هەڤاڵ سەلام عەبدوڵا بەشداری كۆبونەوەیان كرد و لەڕیی سكایپەوە بە سەرنج و تیبینیەكانیا كۆنگرەیان دەوڵەمەند كرد.
لە ڕۆژی سێهەمدا هەردوو هاوسەرۆك و ٢١ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرێتی هەلبژێران، كۆنگرە بە دروشمی بژی سەرۆك ئ•ا*پ•ۆ و ژن ژیان ئازادی و چەندتن دروشمی تر بەسەركەوتوویی كۆتایی هات

هاوبەشی :