لەندەن : بە مەراسمێکی تایبەت یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی شەھید ڕێزان جاوید بەڕێوە چوو .

228
0
هاوبەشی :

دوێکە یەکشەممە ٦-٨-٢٠٢٣ بە دەسپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) لە بریتانیا مەراسمێک بۆ یەکەمین سالیادی گیانبەختکردنی شەھید ڕێزان جاوید بەڕێوە چوو .

مەراسمەکە بە خۆڵێکی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد . پاشان لە لایان نوێنەری ژنانی ڕۆژ مۆمی یادکردنەوەی شەھیدان بە وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب داگرسان .

لە بەشی دووھەمی مەراسمەکە لە ڕێگای سنیفزیۆن بەشێک لە ژیان و وتە بەنڕخەکانی شەھید یوسف رەبانی ناسراو بە ڕێزان جاوید بلاو کرایەوە . لە دڕێژەی مەراسمەکە پەیامی ھەر یەک لە کەژار ، پەیەدە ، پژاک و کۆدار ، ھاوسەرۆکی مەجڵێسی گەل ، پڵاتفۆرمی ھۆرام و کەجەدەکەی باشوور خوێندرانەوە . لە پەیامەکاندا سەرەڕای شەرمەزار کردنی سیاسەتی تیرۆری دەوڵەتانی ئێران و تورکیە بەرامبەر بە گەلەکەمان ، خیاناتی ماڵباتی بارزانی لە بەرامبەر شۆرشگێڕانی کورد ڵەعنەت کرا . ھەر وەھا گرنگی تێکۆشانی شەھید ڕێزان بۆ ڕێکخستنی جوانانی ڕۆژھەڵات ، گەیشتن بە ئازادی ، پێکھینانی یەکیەتەیی نەتەوەیی و بەرخۆدان لە بەرامبەر داگیرکارانی کوردستان تیشک خرایە سەری.
لە کۆتائیدا جگە لە بلاو کردنەوەی دو کلیپی شۆڕشگێری ، لە لایان ھۆنەرمەندی گەنج کارۆ خاڵێدی چەند گۆرانی لە سەر شەھیدانی ڕێگای ئازادی وڵات پێشکەشکرا.
لە کۆتائیدا مەراسمەکە بە وتنەوەی درۆشمەکانی شەھید نامرن ، بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی کۆتایی پێھات.

شایانی باسە ھاوکات لە شاری ڵیڤڕپووڵ یادی شەھید ڕێزان بەڕز ڕا گیرا.

هاوبەشی :