به درێژایی مێژوویان ماڵباتی بارزانی هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به‌بێ پاڵپشتى ده‌ره‌كى هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنن، له رابردوودا به پاڵپشتى شاى ئێران و سه‌دام حسێن، له ئێستاشدا به هاوكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، مەسرور به‌لایه‌وه ئاساییە گروپى ڤاگنه‌رى رووسى بهێنێته هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى بپارێزێت
دوێنێ مایكڵ رۆبن نووسەری ئەمریکی وتارێکی لەدامەزاروەی ئەمریکی ئینتەر پرایس (AIE) بڵاوکردەوە لە بەشێکی ووتارەکەیدا هاتووە :
“هه‌رچه‌نده به‌شێكى زۆرى گه‌لى كورد رێزی مه‌لا مسته‌فا بارزانى، باپیرى مه‌سرور بارزانیان ده‌گرت، به‌ڵام خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌م خێزانه كه‌مبوویه‌وه كاتێك كه مه‌سعود بارزانى باوكى مه‌سرور هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن به‌ست له ساڵى 1996.
ره‌نگه مه‌سرور وشه‌ى ناشیرین به‌رامبه‌ر تاڵه‌بانیه ركابه‌ره‌كانى به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت له دوو راستى رابكات، كه یه‌كه‌میان بریتیه له‌وه‌ى كه مه‌سعود بارزانى باوكى جاش بووه، دووه‌میشیان بریتیه له‌وه‌ى كه ئه‌م خێزانه جگه له‌و ناوچه‌یه‌ى بۆ خۆیان دروستیانكردووه، به درێژایی مێژوویان هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به‌بێ پاڵپشتى ده‌ره‌كى هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنن، بۆ نمونه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له رابردوودا به پاڵپشتى شاى ئێران و سه‌دام حسێن بوو، له ئێستاشدا به هاوكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایه. ته‌نانه‌ت له شه‌ڕى دژى داعشیشدا، پێشمه‌رگه رایانكرد و ئێزدیه‌كانیان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى چاره‌نووسى خۆیان ببنه‌وه، دواى ئه‌وه میلیشیا شیعه‌كان شه‌ڕه‌كه‌یان برده‌وه. هه‌رچه‌نده له ئێستادا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و تاڕاده‌یه‌كى كه‌میش ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CIA) به‌رده‌وامن له‌وه‌ى هه‌موو هێلكه‌كانى خۆیان بخه‌نه ناو سه‌به‌ته‌كه‌ى بارزانى،
به‌ڵام هیچ دوور نییه كه مه‌سرور زۆر به‌لایه‌وه ئاسایی بێت كه گروپى ڤاگنه‌رى رووسى بهێنێته هه‌رێمى كوردستان عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى جێگیر بكات و ئه‌و سامانه بپارێزێت كه به گه‌نده‌ڵى كۆیكردووه‌ته‌وه”