پەدەکە هەوڵ دەدات گەمارۆی زاپ بدات
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، پەدەکە لە ئامێدیەوە هێزێکی گەورەی بەرەی گۆڕەپانەکانی گەریلا رەوانەکرد. دیمەنی ئەو جموجۆڵە تۆمار کرایەوە.
هێزەکانی پەدەکە ٢ی ئاب هێزێکی گەورەی خۆیان سەرەتا ناردە ناوچەی ئامێدیی باشووری کوردستان و لەوێشەوە رەوانەی گۆڕەپانی گەریلایان کرد.
لە دیمەنەکانەوە دەبینرێت کە هێزەکانی پەدەکە لە چیا بە حەفارە و شۆفڵەوە رێگەی نوێ دروست دەکەن و لەو شوێنەی کە بەنداوی زاپی لێیە بەرەو گۆڕەپانەکانی گەریلا دەچن.
بە گوێرەی زانیارییەکان پەدەکە بە تایبەتی هەوڵ دەدات لە دۆڵی رەشاوا، گەرا چێلکا و مێرگێ جێگیر ببێت و بنکەی نوێ دروست بکات.
ئەوەش راگەیەندراوە کە جموجۆڵی هێزەکانی پەدەکە بەرەو گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆ تەواوکردن و بەئەنجام گەیاندنی ئەو گەمارۆیەیە کە سوپای تورکی داگیرکەر دەیەوێت لە زاپ ئەنجامی بدات.
پشتیوانی زۆری پەدەکە کە لەم ساڵانەی رابردوودا دەیداتە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ساڵانی رابردوودا بووەتە مایەی ناڕەزایەتی زۆری گەلی کورد.