مایكڵ رۆبن : مه‌سرور هه‌رگیز خۆڕاگر نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وانه خۆڕاگرن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌ودا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
مه‌سرور بارزانى “خۆڕاگر” چۆن به شوێنپێى سه‌دام حسێن و عیدی ئه‌میندا ده‌چێته‌وه بۆ ناو كونه بۆر
مایكڵ رۆبن نووسەری ئەمریکی لە وتارێکیدا کە لەدامەزاروەی ئەمریکی ئینتەر پرایس (AIE) بڵاویکردووەتەتەوە بەراوردی دەسەڵاتی سەدام حسێن و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: مەسرور بارزانی دەیەوێت لە رێگەی بەرهەمهێنانی فیلمێكى دۆكیۆمێنتارییه‌وه وەسف و سەنا و پیاهەڵدانی خۆی بکات وەک چۆن له ساڵى 1980، سه‌دام حسێن ئه‌و چه‌قۆكێشه بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ى كه توانى بچێته لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى عێراق، پاڵپشتى دارایی دراماى “رۆژه درێژه‌كان”ى كرد.
دەشڵێت:ئێستا كورده‌كان زۆر به روونى داواى هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن كه بارزانى نه‌یتوانى له‌باره‌یانه‌وه خۆڕاگر بێت: له‌كاتێكدا كه مووچه‌كه‌ى ئه‌وان نادرێت، داهاتى بارزانى هه‌رگیز ناوه‌ستێت. له‌كاتێكدا كه كورده‌كان له‌به‌رده‌م پله‌ى گه‌رماى تاقه‌تپڕوكێن و بێكاره‌بایدا ئازار ده‌چێژن، كاره‌باى كۆشكه‌كه‌ى بارزانى هه‌رگیز نابڕێت و هه‌رگیزیش نا‌بینیت كه حه‌وزى ئاوه‌كانیان ئاوى لێببڕێت. له‌كاتێكدا كه توركیا گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان راده‌گرێت، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى بارزانى به ئاسانى گه‌شت ده‌كات و تووشى هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت.
مه‌سرور هه‌رگیز خۆڕاگر نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وانه خۆڕاگرن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌ودا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، سه‌بر و ته‌حامولى ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش تا كه‌ى بڕده‌كات؟! هه‌ر ئه‌وه‌ى كه مه‌سرور بۆ شاردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى فیلم به‌رهه‌مده‌هێنێت، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌زانێت، په‌تى ته‌حه‌مولى خه‌ڵك باریك بووه‌ته‌وه.