سێى ئاب؛ رۆژى جینۆسایدی ئێزدییەکان

316
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، نۆ ساڵ بەسەر پەلاماردانی داعش بۆ سەر شەنگال و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا تێدەپەڕێت، کە دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی لە شەنگال هەزاران ژن و کچی ئێزیدیی کەوتنە دەستی ریکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە.

لە 3ی ئابی 2014 رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش)، لە پاش ئەوەی هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان بەبێ شەڕ شەنگالیان چۆڵکرد، رێکخراوی تیرۆرستیی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و بە هەزاران ژن و کچی ئێزیدییەکان کۆمەڵکوژکران یان بێ سەروشوێن کران و بەشێکی زۆر ژن و کچانی ئێزیدیی کران بەکەنیزەک.
هەتا ئێستاش، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژن و کچی ئێزیدیی بێ سەروشوێنن و یان لەلایەن داعشەوە دیلکراون.

هاوبەشی :