لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە پاکستان زیاتر لە ١٤٤ کەس بوونە قوربانی

226
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

شەوی ڕابردوو حزبی (لوتکەی زانایانی ئیسلامیی) كە یەكێكە لە هاوپەیمانەكانی حكومەت، لە ویلایەتی خەیبەر لە پاكستان لە ڕێگەی هێرشێكی خۆكوژییەوە كراوەتە ئامانج.

ڕیاز ئەنوەر، وەزیری تەندرووستیی لە ویلایەتی خەیبەر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆكوژییە ٤٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ كەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە هێرشێكی خۆكوژیی بوو، هێرشبەرەكە خۆی لە نزیك كۆنگرەی ئەو حزبە سیاسییە تەقاندووەتەوە.

هاوبەشی :