پەدەكە ژو ناوچە دابڕاوەكان بە لیستی جیا لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەشداری دەكات

234
0
هاوبەشی :

بەرپرسی لقی سێی پەدەكە لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حزبەکەی خۆی تۆمار دەكات بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

محەمەد کەمال وتیشی پرۆسەکە وا دەخوازێت و بەرژوەندیش لەوەدایە دوو لیست هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەرژەوەندی کورد لە ناوچەدابڕێنراوەکاندا وادەخوازێ کورد بە یەک لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بکات.

جێی ئاماژەیە لە ڕاگەیەنراوێکدا، ١٣ حزبی کوردستانی لە شاری کەرکوک بۆ ڕایگشتی و سەرکردایەتی حزبە کوردستانییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، دەبێت کورد بە یەک لیست بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بێت.

پێشتر پەدەكە لە زاری بەرپرسانی خۆیەوە جەختیكردەوە لەوەی ئامادەنین لەگەڵ یەنەكەدا یەك لیستی دروست بكەن. ئەمەش بۆتە هۆی زیاتر پەرش و بڵاوبوونی ناوماڵی کورد و دابەشبوونیان.

هاوبەشی :