فەیسبوك و تویتەر و ئابوری لیبڕاڵ ، هەرگیز ناتوانێت جێگای چەكی ژەنگاوی بگرێتەوە، چونكە پەلەپیتكەی چەكە ژەنگاویەكە لە دەستی خۆماندایە، بەڵام هەوساری فەیسبوك و تویتەر و ئابوری لیبڕاڵ لە دەستی خاوەنەكانی لۆزاندایە

254
0
هاوبەشی :

 

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكی كوردستان (كەجەكە)، وتو وێژێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی هاوڵاتی ئەنجامدا، لە بەشێكی ئەو وتو وێژەدا لە بەم شێوەیە باس لە كۆبونەوەكانی لۆزانی سویسرا و بۆچونەكان و ئەنجامەكانی كرد، كۆنفڕانسی لۆزان خاوەن گرنگیەكی مێژووییە لە چوار بەشی كوردستان و لە سەرانسەری دونیاوە كورد لە یەك كۆبونەوە ، وتیان ڕاستە سەد ساڵ لەمەوەبەر لێرەدا بڕیاری جینۆسایدی ئێمە درا، بەڵام هێشتا ئێمە هەر زیندووین لە دژی ئەو بڕیارانە تێدەكۆشین.
پێویستە مرۆڤ دەستخۆشی لە ڕێكخەڕان و بەشداربوان بكات ، بەڵام هێشتا زۆر كار ماوە بكرێت چونكە لۆزان لە فۆرمی نوێدا هێشتا بەردەوامە و بڕیارەكانی لۆزان هێشتا كاری پێدەكرێن و كاریگەری لۆزان لەسەر تاكی كورد و لەسەر سیاسەتی كورد هێشتا هەر بەردەوامە .
لەگەڵ ئەوەی زۆر گفتوگۆی هێژایانە هەبوون بەڵام زۆر یەك لەو گفتوگۆكان هێشتا كاریگەری لۆزانیان لەسەر بوو.
بۆ نمونە باسی (چەكی ژەنگاوی كرا، گوایە ئیدی سەردەمی بەسەرچوە)، بەڵام بیری مێژوویی هەندێ برادەر هێندە كورت بینە ناتوانێت ببێنێت كە كورد وێڕای هەموو كەموكوڕیەكانی كە ڕەنگە ئێستا جێگەی باس نەبێت، لە سایەی ئەو چەكە ژەنگاویانەوە ، ئەم هەموو دەسكەوتەی بەدەست خستوە، زاگرۆس هیوا وتی:
( فەیسبوك و تویتەر و ئابوری لیبڕاڵ ، هەرگیز ناتوانێت جێگای چەكی ژەنگاوی بگرێتەوە، چونكە پەلەپیتكەی چەكە ژەنگاویەكە لە دەستی خۆماندایە، بەڵام هەوساری فەیسبوك و تویتەر و ئابوری لیبڕاڵ لە دەستی خاوەنەكانی لۆزاندایە، خاوەنەكانی لۆزانیش وەك فریشتە نین كە بە فەیسبووك و تویتەر و ئابوری لیبڕاڵ قسە بكەن، بەڵكو بە پێشكەوتوترین تەكنەلۆجیای سەردەم هێرشمان دەكەنە سەر و وەك لە نمونەی هەڵەبجە و سەریكانی ، ئێستاش لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینادا دەبینرێت بە چەكی كیمیایی و چەكی بۆشایی و چەكی فۆسفۆڕ و چەكی ناوەكی تاكتیكی كورد كۆمەڵ كوژ دەكەن، هەر بۆیە چەكە ژەنگاویەكەی شانی چەند فەرەنجی پۆشێكی وەك مامە ڕیشە و مەعسوم قۆڕقوماز نەبوایە، كورد نەیدەتوانی بە چەند پۆست و شێركردنی فەیسبوك و تویتەر و ئینستاگرام لە شاری لۆزان كۆنگرە دروست بكات، تەنانەت بە هەندێك دەوڵەتیش ناتوانێت شتێكی وەهاڕێكبخات، پێویستە لە جیاتی ئەوەی تەشهیر بەچەكی ژەنگاوی بكرێت، دەبیت وەك ئامڕازێكی مان و نەمان ڕێزی لێبگێرێت و پیرۆز بكرێت).
زاگرۆس هیوا لە درێژەی وتوێژەكەیدا ، ئاماژەی بەوەشدا، باس لەوە كرا ئیدی كاتی خەباتی چەكداری نەماوە و كورد پێویستە بە فەیسبوك خەبات بكات، وەك بڵێت ئیتر داگیركاری سەر كوردستان نەماوە و دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان لە بەرامبەر كوردا زمانی ئاشتی و دیموكراسی بەكاردەهێنن، بە پێچەوانەوە داگیركەرانی كوردستان هێشتا هەر بە زمانی چەك لەگەڵ كورد قسە دەكەن لەدەرەوەی زمانی چەك هیچ زمانێكی دیكە نازانن.
لەجیاتی پڕۆژەی چەك كردنی كورد گەڵاڵە بكرێت، پێویستە ئەم پەیامە بەداگیركەران بگەیەنرێت، ئیدی بە زمانی چەك لەگەڵ ئێمە قسە نەكەن ، (هەر بۆیە لە جیاتی ئەوەی كە دەست لە چەكی ژەنگاوی هەڵبگرین، پێویستە دەست لەو زهنیەتە ژەنگاویە هەڵبگرین كە لۆزان لە مێشكماندا چاندویەتی).
زاگرۆس هیوا، تانەی لە هەندێ ئاخیوەری دیكە داو، هەندێ برادەر وتیان كە:
(پێویستە واقعی چوار پارچە بوونی كوردستان پەسەند بكرێت، هەر كوڕدێك تەنیا لە بەشێكی خۆێدا خەبات بكات، كاری بەسەر بەشەكانی دیەوە نەبێت، ئەمەش لە خۆێدا تێڕوانینێكە كە پەیمانی لۆزان لە مێشكی كوردا چاندویەتی و هەمان زهنیەتی لۆزانە، ئەی بۆ توركیا مافی هەیە ڕادێۆی كوردی لە قاهیرە دابخات، مافی دەستوەردانی ڕێكەوتنی كورد و بەغدادی هەیە، باشور و ڕۆژئاوای كوردستان داگیر بكات، داواكاریە دژە كوردیەكانی خۆی بەسەر ناتۆدا بسەپێنێت.
مێژوی دیالێكتیكی تێكۆشانی ئازادی كوردستان ئەوەی سەلماندوە كە پاڵپشتی ڕاستەقینەی كورد لە بەشێكی كوردستان، ئەو كوردانەن كە لەبەشەكانی تر كوردستان ژیان دەكەن، خەبات لە بەشێكی كوردستان كاریگەری لەسەر خەباتی بەشەكانی تری كوردستان دائەنێت

هاوبەشی :