هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب بۆ ئازادیی رێبه‌ر ئۆ_جالان رێپێوانیان كرد
به سەرپەرشتیی “ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی شه‌نگال”، هاووڵاتییانی عەرەب بە مەبەستی ئازادیی جه‌سته‌یی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆ_جالان رێپێوانێکیان سازدا.
ئێواره‌ی دوێنێ هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له شه‌نگال، بۆ ئازادیی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گەلان عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانێكی جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامدرا. له ڕێپێوانه‌كه‌دا به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل سه‌دان كه‌س به‌شدار بوون.
ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن “ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی شه‌نگال” به دروشمی “به سیستمی نه‌ته‌وه‌ی-دیموكراتیك، گۆشه‌گیریی ئیمراڵیی تێكده‌شكێنین” له گوندی خه‌له‌ف ده‌ستی پێكرد و تاكو گوندی بارێ به‌رده‌وام بوو، له ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌شداربووان پۆسته‌ری رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هەڵگرتبوو.
له گوندی بارێ راگه‌یه‌ندراوێك خوێندرایه‌وه، تیایدا هاتووه، “به‌ناوی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی دانیشتووی شه‌نگال، گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان شه‌رمه‌زار ئه‌كه‌ین. ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تاوانه. پێویسته ئازادیی ڕێبه‌ر ئۆجالان مسۆگه‌ر بكه‌ین. هه‌روه‌ك ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت: “جیهان باخچه‌یه‌كه، ئه‌م باخچه‌یه ته‌نیا به گوڵێك ناگه‌شێته‌وه”، ئه‌و ئه‌م په‌یامه ده‌دات، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو گه‌لان نه‌بێت، جیهان شوێنێكی گه‌شاوه و گونجاو نابێت بۆ ژیان.