بارزانی موڵکەکەی ئەمریکای بەبەهای ۲۷ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

222
0
هاوبەشی :


 

لە ڕۆژ نیوز وەرگیراوە

لەپاش ئاشکرابوونی کەیسە زەبەلاحەکانی گەندەڵی بنەماڵەی بارزانی لە ئەمریکا و بردنە دەرەوەی پارەی قوتی خەڵک بۆ کڕینی کۆشک و ڤێلا و موڵک، یەکێک لە موڵکە بازرگانییەکانی بارزانی لە ناوچەی بەیڤەرلی هیڵزی ئەمریکا، لە ڕێگای کۆمپانیای (ئێڵ ئێڵ سی) خراوەتە مەزاد و لیستی فرۆشتنەوە، کە بەهاکەی ۲۷ ملیۆن دۆلارە.

بەپێی هەواڵێک لە ماڵپەڕی (زە ڕیەڵ دیڵ) بۆ بازرگانیی و وەبەرهێنان لە ئەمریکا بڵاوبووەتەوە، کۆشک و باڵەخانەکانی پەیڤەرلی هیڵزی ماڵی بارزانی، بە بڕی ۲۷ ملیۆن دۆلار خراونەتە مەزاد و لیستی فرۆشتنەوە.

موڵکەکە بریتییە، کۆمەڵێک کۆشک و باڵەخانەی بازرگانیی کە ڕووبەرەکەی ٢١هەزار پێ چوارگۆشەیە، لە شاری بەیڤەرلی هیڵزی سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمریکا.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ماڵباتی بارزانی خاوەنی پێگەیەکی سیاسین و بەبەردەوام لە هەوڵی بەکارهێنانی دەسەڵاتی سیاسییاندان بۆ خۆشگوزەرانیی خۆیان لەڕێی بردنە دەرەوەی پارەی ناوخۆی هەرێم بۆ دەرەوە.

ئەو پێگەیە لە کۆتاییدا ئاشکرای کردووە، کە ئەو موڵکە ساڵی ۲۰۱٨ کڕدراوە و هەر زوو چالاکوانان، ڕەخنەگرانی سیاسیی و پێگە هەواڵییەکانی دەرەوە و ناوخۆ درکیان بەوە کرد، کە کۆمپانیای ناوبراو پەیوەستە بە یەکێک لە کەسایەتییە سیاسیی و داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە کە ماڵباتی بارزانین و نەوتی سەربەخۆ دەفرۆشن بەنێوی ئابووری سەربەخۆوە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی بەغدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەرێمی کوردستان بەدەست برسێتی و قەیرانێکی قوڵ و سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، گرانیی زیادکردنی باج و برسێتی و دواکەوتنی مووچە تەنگی بە هاوڵاتییانی هەرێم هەڵچنیوە و سێ بارزانییەکەش دەڵێن داهات بەشناکات، تا عێراق پارە نەنێرێت ناتوانین مووچە دابین بکەین.

هاوبەشی :