تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا شەش ٢٦ كوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی “سەیدە زەینەب”ی دیمەشق پایتەختی سووریا شەش کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.
زۆرینەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە شێعەن.
هەندێ لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری کوژراو و برینداران لە ئارادایە.
تەقینەوەکە لە نزیک هۆتێلی “سەید ئەلسەلام” لە نزیک زیارەتگەی زەینەب ڕوویداوە.
یەکینەیەک لە چەکدارانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەن کە تەقینەوەکە تێیدا روویداوە.