هەرێم وەک داینەمۆی هێنانەکایەی گلادیۆی ناوەندێتیی بان ناسیونالیزمی مەزهەبیی عێراقیی عەرەبیی

248
0
هاوبەشی :


ئارام حاجی

کارکردنی نەریتیی سیاسیی بزاوتی کوردیی، نەک هەرنەیتوانی ئەو تێگەشتنە لە بوونی هەرێم وەک بوونێکی دەوڵەتی بەمانا نادەوڵەتییەکەی جێگیرکات، بەڵکو بووەتە مایەی کاڵکردنەوەی ئەو سیفەتە نادەوڵەتدارییەش، کە لە ئەمری واقیعدا هەیبوو.

تا ئەو ئاستەی ئێستا لە بەڕێوەبردنێکی کارگێڕیی شکستخواردوودا دەسوڕێتەوە و هۆکاری ڕاستەوخۆی داڕمانێکی چاوەڕوانکراوی قەوارەکەیە.

بەتایبەت لەسەروەختێکدا کە گلادیۆی بان ناسیونالیزمی مەزهەبیی ناوەندێتیی، بەجدیی کاربۆ جێگیرکردنی خۆی دەکات و لەپشت ئەمەشەوە ئەو ناپشتیوانییەی ئابوریی سیاسیی و حیزبی، لە قەوارەکە ڕۆڵی کاریگەریی هەیە لە خێراکردنی داڕمانەکەدا و کە بەتەواوی مانا غائیب بوونی ئەو نیشتمانییبوونە کوردستانییە فەرزدەکات کە نیشتمانییبوونی عێراقیی دەکاتە جێگرەوەی و ئەمەش ئەو گرێیەی ڕێبەرایەتیی و گوتاری نا ڕێبەرایەتیی ڕەواو ناگوتاری سیاسیی نەریتیی ئەفراندویەتی و بەهۆی دەرگیربوونییەوە لەگەڵ ئەو ئەجندا هەرێمایەتییانەی کە نەتەوەییبوون و نیشتمانییبوونی کوردستانی هاویشتۆتە دەرەوەی کارکردنی خۆی.

چونکە لەسەروبەریدا توانای تێپەڕاندنی ئەو ئەزموونە فەلەستینییەی نییە کە خۆی لەبوونی نادەوڵەتی سیاسیی فەتح و حەماسدا نمایش دەکات و ئەوە هاوکێشە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەکان و سیاسەت ئابوریی ئیسرائیلییە مایەی مانەوەیەتیی و هەرێمیش جمکی ئەو مۆدێلە فەلەستینییەیە یە لە فۆڕمی سیاسیی جووت حیزبیی یەکێتیی-پارتیدا کە هاوکێشە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەکان و سیاسەت ئابوریی ناوەند هێشتویەتییەوە، تا تەواوبوون و پێگەشتنی فۆڕمە ناوەندێتییە بان ناسیونالیزمییە مەزهەبییەکەی و بەو پێگەشتنە تەواوبوونی ئەم چ وەک فۆڕمێکی سیاسیی نیشتمانیی کوردستانیی چ وەک فۆڕمێکی سیاسەت ئابوریی عێراقیی دەگات بەحەتمیەتی کۆتایی خۆی، لە نیشتمانییبوونە عێراقییەکەی ژێردەستی ئەو ستاتۆیەدا کەبە گلادیۆی ناوەندێتیی بان ناسیونالیزمیی مەزهەبیی عێراقیی عەرەبیی ناوزەد دەکرێت.

هاوبەشی :