گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنرا ، سێ داگیركەر سزادران ، دەیان جار هەرێمەكانی گەریلا بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كرا
لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک، بەرخۆدانی گەریلا بێ‌وچان بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر لە جۆری سکۆرسکی وەشێنرا و ٣ سەربازی تورکی داگیرکەریش سزادران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەکانی گەریلاوە دراون، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە چالاکییەکانی گەریلادا، ١٥ جار بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان دەستوەردان کرا، گورزیش لە دوو هەلیکۆپتەر وەشێنراوە و سێ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون.
ده‌وڵه‌تی تورك به فرۆكه‌ی شه‌ڕ، ده‌یان جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپی بۆردومان كرد. شه‌ڕ و پێكدادن له نێوان داگیركه‌ران، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ربازه‌كانیان له هه‌رێمه‌كه جێگیر بكه‌ن به‌رده‌وامه.