نوری‌ مالیکیی داوا ئەکات هەڵبژاردنی‌ پارلمانی‌ هەرێمی کوردستان بەزوویی بکرێت

238
0
هاوبەشی :

سەرۆکی‌ دەوڵەتی‌ یاسا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی‌ پارلمانی‌ هەرێمی کوردستان دوانەکەوێت و بەپێی‌ یاسا و دەستووری‌ عێراق بەڕێوەبچێت.

نووسینگەی‌ سەرۆکی‌ دەوڵەتی‌ یاسا نوری مالیکیی، لە راگەیاندراوێکیدا باسی لە کۆبونەوەیەکی نوری‌ مالکیی‌ و بافڵ تاڵەبانیی‌ کردوە و هێمای بۆ ئەوەکردوە‌”لە کۆوبونەوەکەدا باس لە دواین گۆڕانکارییەکان و رەوشی‌ هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و تیایدا نوری‌ مالکیی‌ وتویەتی‌، پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دوانەخرێت و بەپێی‌ یاسا و دەستووری‌ عێراق ئەنجامبدرێت“.

ئەمە لە کتێکدایە سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق وتویەتی‌، پێویستە هەرچی‌ زووە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هاوبەشی :