هەپەگە: گەریلا گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنێت

231
0
هاوبەشی :

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گورزی قورس لە سوپای تورک دەوەشێنن. لە چالاکییەکانی دوێنێدا دوو داگیرکەر سزادران، سیستمێکی کامێرای چاودێری تێکشکێنرا. لەو هێرشانەدا تائێستا هیچ گەریلایەک شەهید نەبووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: “بەرخودانی کاریگەری هێزەکانمان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک بەردەوامە. هێزەکانمان لەهەموو دەرفەتێکدا بە تاکتیکی داهێنەرانە لە داگیرکەران دەدەن و ناهێڵن داگیرکەران لە گۆڕەپانەکانی بەرخوداندا جێگیربن. داگیرکەران لە بەرامبەر چالاکی هێزەکانمان بێچارە و دەستەوەستان بوون و هەربۆیە لە زەوی و ئاسمانەوە گۆڕەپانەکانی بەرخودان بۆردومان دەکەن. دەوڵەتی تورک کە نەیتوانی ئامانجەکانی بپێکێت و گورزی قورسی بەرکەوت، ئەو راستیانە دەشارێتەوە و بۆ رای گشتیی ئاشکرایان ناکات. لەبارەی زیانە گیانییەکانی گەریلاشەوە زانیاری درۆ بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێرشەکانی ٢٠ی تەمووزەوە بۆ سەر شاخی جودی تائێستا هیچ زیانێکی گیانیمان نەبووە، لەئێستادا تەنیا پەیوەندیمان لەگەڵ هەڤاڵێکمان پجڕاوە. راگەیاندنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک ئەو زیانە گیانییە نەبووانەی گەریلا وەک ئەوە نیشان دەدات کە زیانی گیانی هەبووە و نایەوێت زیانە گیانیەکانی سوپای تورک ببینێت. نابێت بڕوا بەو درۆیانەی راگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورک بکرێت. لەبارەی هێرشەکانی دوژمن و بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەک هەمووکات زانیاری روون بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی بڵاودەکەینەوە”.

زانیاری لە سەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورک بەم جۆرەیە:

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٣ی تەمووزدا کاتژمێر ٠٦:٢٠دا کاتێک داگیرکەران ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیربن، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک برینداربوو.

لە ٢٣ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٢٥دا داگیرکەران کە ویستیان خۆیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیر بکەن، بە تاکتیکی نیشان شکێن کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٣ی تەمووزدا کاتژمێر ١٤:٤٠ داگیرکەران کە ویستیان خۆیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیر بکەن، بە تاکتیکی نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج داگیرکەرێک سزادرا و سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراری تێکشکێندرا.

لە ٢٣ی تەمووزدا کاتژمێر ١٧:٢٠ هێزەکانی یەژاستارمان لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیربن، گورزی قورسیان لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندا. کاتژمێر ١٩:٠٠ و ١٩:٣٠ گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ٢٤ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٣٠- ٠١:٥٠ کاتێک هەلیکۆپتەرەکان هەوڵیان دەدا داگیرکەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنن، ٤ جار لە هەلیکۆپتەرەکان درا و رێگە نەدرا هەلیکۆپتەرەکان بنیشنەوە. هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە دووربکەونەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٢٤ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٤ جار، هەرێمەکانی گوندەکانی شێلازێ و گۆلکای مەتینا ٣ جار، بە گشتی ١١ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٢٤ی تەمووزدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢١ی جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.

هەرێمی زاپ و شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە دەیان جار تۆپباران کران”.

هاوبەشی :