جەوانانی شۆڕشگێری شاری سەقز بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و دروشمی ژن ژیان ئازادی شۆڕش بەردەوامی پێدەدەن
جەوانانی شۆڕشگێری شاری سەقز بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و دروشمی ژن ژیان ئازادی لە گەڕەکی تازاوای ئەم شارە جارێکی تر ئامادەبوونی خۆیان بۆ بەردەوام کردنی شۆڕش تا گەیشتن بە سەرکەوتن دووپات کردەوە.
جەوانانی شۆڕشگێر ڕایانگەیاند کە ئەوان شەقامەکان بۆ داگیرکەران چۆڵ ناکەن و وەک ژیلەمۆ ئاگری شۆڕش دووبارە گەش دەکەنەوە.
جەوانانی شۆڕشگێری سەقز ڕوو بە جاش و سیخورەکانی ڕژێم وتیان لە ئەمڕۆوە ژیانیان لێ تاڵ ئەکەین و تۆڵەی هەموو ئەو خوێنە ڕژاوانەی گەلەکەمان ئەستێنینەوە، لە کوردستان دا جیگایەک بۆ جاش و خۆفرۆشان نیە