٨ سه‌ربازی تورك كوژران و گورز له‌ هێلیكۆپته‌رێك وه‌شێندرا

225
0
هاوبەشی :


گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی زاپ له‌ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ٨ سه‌ربازی تورك كوژران و گورز له‌ هێلیكۆپته‌رێكیش وه‌شێندرا.

هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی سوپای تورك بۆسه‌ر زاپ و مه‌تینا به‌رده‌وامه‌. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانیش به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی، گورز له‌ سوپای تورك ده‌وه‌شێنن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلا ده‌ستكه‌وتوون، له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوای زاپ، گه‌ریلا گوزی قورسی له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنێت.

به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ٨ سه‌ربازی تورك كوژراون و گورزی قورس له‌ هێلیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێندراوه‌.

هاوبەشی :