هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی سەد ساڵەی لۆزان، لە شاری لۆزانی سویسڕا، بە هەزاران کوردستانی بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پەیمانە دەستیان بە ڕێپێوان کردووە.

233
0
هاوبەشی :

 

لە چەند کاتژمێر لەمەوبەرەوە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی سەد ساڵەی لۆزان، لە شاری لۆزانی سویسڕا، بە هەزاران کوردستانی لەو شارە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پەیمانەی سەد ساڵە بووەتە هۆی نەهامەتیی کورد و گەلانی ناوچەکە دەستیان بە ڕێپێوان کردووە.

نزیکەی دە هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانەکەن.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم بینایەی کۆمەڵەی کوردیی شاری لۆزان دەستی پێکردووە و تا بەردەم ئەو بینایەی سەد ساڵ لەمەوبەر پەیمانی لۆزانی تێدا واژۆ کرا، بەردەوام دەبێت.

هاوبەشی :