ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ڕایگەیاند، هێزی ئەمەریکا بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا

252
0
هاوبەشی :

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و قەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە رێگای کۆپتەرەوە ئەنجامدرابوو، ژماره‌یه‌ك كه‌سیان دەستگیرکرد و گواستویانەتەوە بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا کە لەو ناوچەیەوە نزیکن، تائێستا هیچ وردەکارییەکی ئۆپراسیۆنەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هێزەکەی ئەمریکا له‌ رێگای فڕۆكه‌وه‌ به‌ هاوكاری قەسەدە له‌ شارۆچكه‌ى عكیدات له‌ خۆرهه‌ڵاتی دێرزور دابه‌زیون و گه‌مارۆی شارۆچكه‌كه‌یان داوه‌، چه‌ند ماڵێكیان پشكنیوه‌ و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن بۆ بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.

هاوبەشی :