ڕوونکردنــــەوەیـــــەك بــۆ ڕای گـــشـــتیی

262
0
هاوبەشی :

لە بارەی بڕیــارە ســتـەمــکارانەکەی دادگای هەولــێــر دژ بــە هاوڕێی سەر بەرزمان(شێـــروان شێـروانـیی)
خەڵکی ئازادییخوازیی کوردستان
ناوەند و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانی بەهەڵوێست
ئەمڕۆ دادگای هەولێر بە تۆمەتی ناڕەوا سزای چوار ساڵی دیکەى زیندانى بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند.
کە بەداخەوە ڕۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2020دەستگیرکرا و دوای زیاتر لە سێ ساڵ ئەمڕۆ دیسان بە چوار ساڵ زیندانیکردنی دیکە سزاکەی بۆ نوێکرایەوە!
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمەڵگای کوردستان لەژێر باری چەندین گرفتی کەڵەکەبوودا چاوەڕێی دۆزینەوەی چارەسەرە و خوازیارە کە دەسەڵاتی دادوەریی و قەزا لەو بارەیەوە بە ئەرکی خۆی هەستێت،نەك ملهوڕیی و بن پێخستنی دادگاکان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی حیزبیی و خێزانیی و تەنانەت کەسیی!
ئێمە ئەگەرچی ئەزانین کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەوە کوێر و کەڕترن کە چاو و گوێیان بەو ڕاستییانە ئاشنابێت، هێشتا بە توندیی پڕۆتستۆی ئەو بڕیارە پڕە لە مەزاجە کەسییە ئەکەین و بەبڕیارێکی زۆر ترسەنۆکانەی ئەزانین و ستەمکاران لە دادگای مێژوودا سووك و ڕیسوا ئەکەین.
بەم جۆرە هەڵسوکەوتانەیان ڕۆژ دوای ڕۆژ لەمەرگی خۆیان و پێگە پڕ لە نادادییەکەیان نزیك ئەبنەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و دەسەڵاتی ناوەندیی لە بەغدا تا دێت بچووکتریان ئەکاتەوە، دەسەڵاتێك کە پشت لەمافی هاونیشتیمانیان و ئازادیی دەربڕینیان بکات، بێگومان چارەنووسی هەر بۆ زبڵدانی مێژووە!
لەم ساتەدا کە ئێمە ئەم چەند دێڕە تۆمار ئەکەین، زۆربەی دامەزراوەکانی هەرێم شەرعییەتیان نەماوە و بەداخەوە کۆی حیزبەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لە ستایشی سیستمە سیاسییەکەدا نغرۆ بوون و لە هەمبەر ئەم خۆسەپاندن و ملهوڕییەی دەسەڵاتدا دژ بە ئازادییخوازانی بادینان و خەڵکیی کوردستان بەگشتیی دەستەوەستان و بگرە هاودەستن!
ئەگەر لێرەولەوێ شەرمنانەش باس لەو کەیسە بکرێت، تەنیا وەك ڕیکلامی هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵمەتی حیزبی بەکارئەهێنرێت.
بۆیە ئێمە وەك هاوڕێ و هاوڕێبازانی شێروان شێروانیی و کۆی دەستگیرکراوانی بادینان، داوای هەڵوێستی یەکگرتووانە لە خەڵکی کوردستان ئەکەین و هیوادارین سنوورێك بۆ یاساشکێنیی و ناعەدالەتیی دەسەڵات دابنێین، هەروەك درود و سڵاو ئەنێرین بۆ کاك شێروان و هاوڕێ بە ناحەق زیندانی کراوەکانیان و دڵنیاین کە زیندانییکردن لەسەر هەڵوێستی مەدەنیی و وەستانەوە بەڕووی دەسەڵاتی نابەرپرسیاردا، جێگای مرۆڤە مەردەکان و ڕابەرانی خەباتی سیاسییە و لە ئایندەدا خەڵکیی ڕێگای هاتنە دەرەوەیان بۆ گوڵاوپرژێن ئەکەن.
سڵاو لە خۆڕاگریی و مانەوەتان لە بەرەی دژ بە ستەمکاریی و نەفرەت لەوانەی کە چەندین ساڵە لە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانتان دایبڕیوون!
هاوڕێ و هاوڕێبازانی شێروان شێروانیی
20ی تەمووزی2023
1_ لەتیف فاتیح : نوسەر
2- هادی حمە ڕەشید : چالاکی سیاسی
3_ هەرێز جەمال : ڕۆژنامەنوس
4_ محمد سیخو : چالاکوان
5_ هێمن حسێن : مامۆستا
6_ سەباح علی قارەمان : ڕۆژنامەنوس
7_گۆنا عەلی ڕەشید: چالاکوان
8_ کاوە شێخ عەبدوڵا : ڕۆژنامەنوس
9_ ئاراس محمد : چالاکوان
10_ پەری تایەر : ئەمریکا
11_کامەران کوردی : ئەمریکا
12_ئامەد پیران : ڕۆژنامەنوس
13_ ئەیاد محمد : ڕۆژنامەنوس
14_ ستار ئەحمەد : محامی
15_ئومێد محمد ساڵح / رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی .
16_کەژاڵ نوری : نوسەر . چالاکوان . ڕۆژنامەنوس
17_مەهدی فەتاحی: چاودێری سیاسی و ڕۆژنامەوان
18_هێمن سێکانی : جوتیار
19_ڕابەر ڕەشید : نوسەر
20_بڕوا ستار : ڕۆژنامەنووس
21_هەڤرێس شوان : ڕۆژنامەنوس
22_نجم الدین محمد صالح : مامۆستا
23_ غالب محمد : ڕۆژنامەنوس . چاودێری سیاسی
24_ڕێباز زۆراب : ڕۆژنامەنوس
25_ ڕەگەز کەمال : ڕۆژنامەنوس
26_عادل عەزیز : ڕۆژنامەنوس
27_هەڵمەت هۆشیار : نوسەر
28_کاروان عوسمان شوانی : نوسەر
29_دانەر ئەسڵان : ڕۆژنامەنوس
30_ ئارام عەزیز : چالاکوان
31_سۆران مەلاحەسەن : چالاکوان
32_بێریڤان بەرگارەیی : ڕۆژنامەنوس
33_هاوژین عبدوڵا : مامۆستا
34_دیار سوڵتانی : ڕۆژنامەنوس
35_زانا عوسمان : ڕۆژنامەنوس
36_ڕێباز کەمال غەریب : چالاکی مەدەنیی
37_سەروەت موحەممەد :چالاکی مەدەنیی
38_مجاهد محمد امین : چالاکوانی مەدەنی
39_ئەرسەلان عابید : تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە
40_فەرهاد قادر : تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە
41_ عوسمان عبداللە گوڵپیی: چالاکی سیاسیی
42 _ مەریوان محمد ڕۆستەم ڕۆژنامەنووس
43 د محمد کیانی، چالاکی سیاسی
44 نورەدین سعید محموود ،چالاکوان و ڕەخنەگر
45- لوقمان حسن ،هونەرمەند
46 – نەجیبە قەرەداغی – ئەندامی ئاکادیمیای ژنۆلۆژی
تۆش گەر پشتیوانی شیروان شیروانیت ناوی خۆت و پیشەکەت بنوسە و لای خۆت بڵاوی کەرەوە
#ئازادی_بۆ_شێروان_شێروانی

هاوبەشی :