پەیامێكی بورهان مەجید بۆ شكاندنی بێدەنگی و خاوەنداری كردن لە خاك و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی

260
0
هاوبەشی :

هونەرمەندی خەمخۆری وڵات و خەڵكەكەی لە واڵای فەرمی خۆیەوە بەزمانە سادەكەی خۆی پەیامێكی سادە و پڕ مانای بڵاو كردۆتەوە داوا لەخەڵك دەكات بۆ حەڵاڵ كردنی نان، ئاو و هەوای نیشتیمانە وێرانەكەمان. پێویستە هەڵویستیان هەبێت و خاوەنداری لەو خاكە بكەن كە لەسەری دەژین و نابێت بێدەنگ بن، بیدەنگیان هۆكاری درێژەبپێدان و بەردەوامی ستەمكاریە.

لە بەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت وەك بورهان مەجید هەرگیز كۆڵنادەم و بەرامبەر بە ستەمكاران و كۆتایی ستەمكاران سەرە نوێلكی مێژووە

دەقی پەیامە سادەكەی هورمەندی خەمخۆری خاك و خەلكەكەی:

[ بێلایەنەکان کێن ]
مردووەکان بێدەنگ و بێلایەنن ،
پرسیار باشە بۆچی ؟
وەڵام چونکە مردووەکان نەئەبێنن و نەئەبیستن لەبەر ئەوە گلەییان لێناکرێت ،
پەیامێکی تایبەت بۆ ………………..
مرۆڤە خاوەن هەڵوێستەکانی ئەم هەرێمە کاول و وێرانەیە ، بۆئەوەی (نان و ئاو هەوای) ئەم خاکەتان پێ حەڵاڵبێت نابێت بێدەنگبن ، بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم و ستەمانەی کەئەم دوو خێزانە دیکتاتۆرە تاڵانچیەی لایخۆمان دەیکەن دەرهەق بەم خەڵکە هەژارو ستەم دیدەیەی کوردوستان ،
پەیامێکی تر بۆ دیکتاتۆرەکانی هەرێم و کۆیلەکانی …
من وەکوو (بورهان مەجید) …………
هەرگرگیز بێدەنگ نابم ، هەرگیزیش کۆڵنادەم و لێتان نابورم ،
من باش دەزانم ئەم رێگایە چەند سەخت و چەند گرانە ،
باشیش دەنزام کۆتایی دیکتاتۆرەکانی هەرێم زبڵدانی مێژوو دەبێت .

هاوبەشی :