ئاسایشی پەدەکە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئۆمێد بەڕۆشکی و ڕفاندیان.

239
0
هاوبەشی :

چالاکوان ئەیهان سەعید ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ‌هێزەکانی پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوان ئۆمێد بەڕۆشکی و ڕفاندیان.

ڕفاندنی ئەو چالاکوانە دوای ئەودێت بە توندی ڕەخنەی لەدەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە گرت لەسەر زیندانیکردنی شیروان شێروانی بە زیاتر لە چوار ساڵ.

lئومێد بەڕۆشکی یەکێکە لەو چالاکوانانەی بادینان بە هۆی کاری ڕۆژنامەوانی و رەخنەگرتن لە دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستگیرکراو و لە ٢٠٢٢ ئازاد بوو.

هاوبەشی :