چل ڕۆژ بەسەر تیرۆرکردنی حسێن ئاراسان تێپەڕدەبێت تائێستا بکوژی ئاراسان دەستگیر نەکراوە
ئەمڕۆ ٤٠ رۆژ، بەسەر تیرۆرکردنی حسێن ئاراسان تێپەڕدەبێت،كە لە شاری سلێمانی لەلایەن ئەندامێکی دەزگای سیخوڕی میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، تائێستا بکوژی ئاراسان دەستگیر نەکراوە و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت: تائێستا هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.