پارێزەرانی “بیرۆی سەدە” بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەر گەلی كورد، سەرلێدانی سەردۆزگەری کۆماری بورسایان کرد

316
0
هاوبەشی :

پارێزەران رێزان ساریجا، رازیە ئوزتورک، مەزڵوم دینج و فایەق ئوزگور بۆ ئەوەی چاویان بە رێبەر ئ•ۆ•ج•ا•ل•ان بکەوێت، داواکاریەکیان پێشکەش بە سەردۆزگەری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری گرتووخانەی ئیمرالی کرد

هەر وەها بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ حامیلی یلدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، کە ئەوانیش لە ئیمرالیدا بەندکراون، داواکاری فەرمی بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیەندراوە

ماوەی ٢٧ مانگە سەرەڕای چالاکی و ناڕەزایەتیەکانی گەلی کورد و ئازادیخوازان، چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەر ئ•ۆ•ج•ا•ل•ان ئەنجام نەدراوە و کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا و یەکێتی ئەوروپاش لەم بابەتەدا بێدەنگیان هەڵبژاردوە

هاوبەشی :