پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى یاسای کۆچی نایاسایی پەسەند کرد

88
0
هاوبەشی :

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى یاسای کۆچی نایاسایی پەسەند کرد و بەپێی یاساکە، لەمەودوا هەرکەسێک بە قاچاخ بچێتە ناو خاکی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.

لە بەرامبەردا، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوى کردەوە، ئەو یاسایەی، کە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە تێپەڕێندراوە لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوى کردەوە، پەنابەران لە وڵاتى یۆنان لە دۆخێكی خراپدان و بەپێى بڕیارێکى حکومەتى ئەو وڵاتەش سەرجەم هاوكاریەكانی حكومەت بۆ ئەو پەنابەرانەش راگیراون، كە مۆڵەتی مانەوەیان هەیە.

هاوبەشی :