كه‌جه‌كه: ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن
كه‌جه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا كرد، كه سیخوڕی میت، یونس تۆپتاش له‌باره‌ی ڕێكخستنه سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، دانی پێدا ناوه، هاوكات داوای له گه‌لی كورد كرد، “ڕێگری له خیانه‌تكاران و دارده‌سته سیخوڕه‌كان بكه‌ن”.
هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، له‌باره‌ی سیخوڕی ده‌وڵه‌تی تورك یونس تۆپتاش، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، تۆپتاش له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێزه‌وه و خزمی شه‌هیدانه، تۆپتاش ئه‌و دۆخه‌ی قۆستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوی میت و ئه‌ندامی شه‌ڕی تایبه‌ت كار بكات، به‌مجۆره‌ش تاوانی به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و گه‌ریلا ئه‌نجامداوه. كه‌جه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، تۆپتاش له هه‌مان كاتدا بۆ ڕێكخراوه سیخۆڕییه‌كان كاری كردووه.
كه‌جه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یونس تۆپتاش چه‌ندین جار زانیاری له‌باره‌ی شوێنی كه‌سانی وڵاتپارێز و گه‌ریلا به دوژمن داوه و ڕایگه‌یاند، “له ئه‌نجامی زانیارییه‌كانی ئه‌و و هاوكاره سیخوڕ-خیانه‌تكارانی، كه به دوژمنیان داوه، ده‌یان گه‌ریلا و ریشسپی كوژراون”.
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، تۆپتاش له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و دانپێدانانی كردووه، ئاشكراشیكردووه، تۆپتاش زانیاری گرنگی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سیخوڕی له كوردستان هه‌یه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌مجۆره‌یه:
سیاسه‌تی له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژكردن كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دژی گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له هه‌موو كایه‌كانی ژیان به‌رده‌وامه. حكومه‌تی تورك ده‌یه‌وێت به شه‌ڕێكی چه‌په‌ڵ كۆمه‌ڵگا تێكبدات و په‌ره به به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌شفرۆشی بدات و گه‌نجان به‌ناوی فێستیڤاڵی جۆراجۆر به‌لاڕێدا ببات. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌و كۆنسێپتە به‌كردار بكات.
ده‌یه‌وێت بنه‌ماڵه‌كان چاویان له پێنج قروش پاره بێت، گه‌نجان به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی ماددی وابه‌سته‌ی خۆی بكات. ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا برسی بكات و بیكاته به‌نده و كۆیله‌ی پاره. له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه ئامانجی ئه‌وه‌یه، كه كورد به‌ته‌واوی له بواری ماددی، مه‌عنه‌وی، ئه‌خلاقی و ڕۆحی له‌ناو ببات.
ده‌وڵه‌تی تورك كه شه‌ڕێكی چه‌په‌ڵ له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، به كۆنسێپتی به‌لاڕێدابردنی كۆمه‌ڵگا و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی گه‌ریلا نه‌وه‌ستایه‌وه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی شكستی هێنا، هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوون به سیخوڕ و چه‌ته گورز له گه‌ریلا بدات. ئه‌مه‌ش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌ك سیاسه‌تێكی به‌ربڵاوتر جێبه‌جێ ده‌كرێت. له باشوور، ڕۆژئاوا و باكوور له‌ڕێگه‌ی گوشار، توندوتیژی، ئه‌شكه‌نجه و پاره، هه‌ندێك كه‌سیان به‌لاڕێدا بردووه. ته‌كنیكیشی وه‌ك هاوته‌ریب به‌كارهێنا و له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلا و هێزه‌كانی ئازادی كوردستان تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌تی تورك تۆڕه سیخوڕییه‌كانی زیاتر كرد و درێژه‌یشی پێده‌دات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و سیستماتیك كار ده‌كات. كه‌سانی لاواز به پاره، ده‌رفه‌تی ماددی و چه‌ندین شێوازی دیكه به‌لاڕێدا ده‌بات و له دژی گه‌لی كوردستان، گه‌ریلا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌كاریان ده‌هێنێت و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا تاوانی شه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
یونس تۆپتاش نه‌ك هه‌ر سیخوڕی ده‌كرد، به‌ڵكوو سیخوڕه‌كانی دیكه‌یشی ڕێكده‌خست:
یه‌كێك له‌و سیخوڕ و هه‌واڵده‌رانه، یونس تۆپتاش خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئێلیحه. یونس تۆپتاش ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌كارهێنراوه و له زۆرێك له ناوچه و شاره‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك خۆی به‌ره‌و پێش بردووه و بووه‌ته هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر وڵاتپارێز و گه‌ریلاكانمان. كه‌سایه‌تییه‌كی به‌وجۆره كه تا ڕاده‌یه‌ك هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ دوژمن ژیاوه، وته و داوكاری ده‌وڵه‌ت، كۆنترا و هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی جێبه‌جێ كردووه. كه‌سێكه بێ ئه‌وه‌ی تووشی دوودڵی بووبێت گوڕایه‌ڵی دوژمنی كردووه.ئه‌م سیخوڕه له پێناو بژێوی و ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆی، داماڵدراو له وشیاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی لۆمپه‌ن و مشه‌خۆر كه‌وتووه‌ته داوی دوژمن و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ریلا زیانی پێبگات. ئه‌م كه‌سه نه‌ته‌نیا وه‌ك سیخوڕ جوڵاوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هاوكات به به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنی سیخوڕه‌كان، كاری كردووه و له‌م ڕووه‌شه‌وه، هه‌ندێك مشه‌خۆر و لۆمپه‌نی خستووه‌ته نێو ئه‌و داوه‌وه.
دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه
یونس تۆپتاش له ئه‌نقه‌ره‌وه تا ئێسته‌نبوڵ، له ئامه‌ده‌وه تاكوو ئیزمیر، له هه‌ولێره‌وه تاكوو سلێمانی گه‌ڕاوه، هه‌م زانیاری كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌میش سیخوڕی به‌ڕێكخستن كردووه، هەم زانیاری هەواڵگری کۆکردووەتەوە و هەم لەسەر بنەمای زانیاری سیخوڕەکانی سەر بە ئەو، شوێنی ژمارەیەکی زۆر وڵاتپارێز و گەریلا دەستنیشان کراون و خراونەتە دا‌و و بۆسەی دوژمنەوە. لە ئەنجامی گەیاندنی ئەو زانیاریانەی لەبارەی شوێنەکانەوە کە ئەو سیخوڕ-خائینەکان و هاوکارانی دیکەی گواستویانەتەوە، بە دەیان گەریلا و وڵاتپارێز تیرۆر کراون. ئەو سیخوڕە خزمی شەهید رەمەزان تۆپتاش (ساری ئیبراهیم)ە. راستیەکی دڵتەزێنی مێژووی ئێمە ئەوەیە کە هاوڕێمان ساری ئیبراهیم لەلایەن سیخوڕەکانەوە شەهید کرا. لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە، وەک وڵاتپارێزێک و کەسوکاری شەهیدان دەناسرێت، تۆڕی پەیوەندییەکانی زۆر بە ئاسانی دروستکردووە و بۆ ئەو گۆڕەپانانەی دەیەوێت بە ئاسانی دەچێت و رێگەی پێدەدرێت. ئەوەش بووەتە ئاسانکارییەک بۆی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی، وەرگرتنی زانیاری و دەستنیشانکردنی شوێنەکان و لەو رووە زۆر بە ئاسانی ئەوەی کردووە. یونس تۆپتاش کە وەک کەسێکی متمانەپێکراو دەرکەوتووە، وەک وڵاتپارێزێک ناسراوە و وەک بنەماڵەی شەهید قەبوڵکراوە، هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی قۆستووەتەوە و خیانەتی لەگەلی کوردستان، لەو گەریلایانە کردووە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان شەڕ دەکەن، گیانی خۆیان بەخت دەکەن و بە بێ دوو دڵی بەرەوڕووی شەهیدبوون دەچن. بەبێ سڵ کردنەوە بووەتە هۆی تیرۆرکردنی دەیان فەرماندەی گەریلا و وڵاتپاڕێز. ئەو کەسایەتیە خائینە لەبەردەم دوژمن، سەربازانی ئاسایی و ئەندامانی میت دەکەوێتە ئاستێک کە هەموو قسەکانیان بێ یەک و دوو جێبەجێ دەکات، بەڵام دواجار دەستگیرکرا، لە لایەن یەکینە پەیوەندیدارەکانمانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و بە هۆی بوونی ئەو هەموو بەڵگە حاشاهەڵنەگرانە نەیتوانی نکۆڵی لەتاوانەکانی بکات و دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.
لە سێمێلکا لە رێگەی میتەوە سیستمی ناسینەوەی روخسار دانراوە
هەروەها لەلایەن ئەوەوە پشتڕاستکرایەوە کە لە بینای چاودێری لە نێوان هەردوو لای دەروازەی سنووری سێمێلکا کە کەوتووەتە نێوان رۆژئاوا و باشوورەوە هەواڵگری تورکیا بە پشتیوانی پەدەکە سیستمی ناسینەوەی روخسار جێگیر کردووە و هەموو هاتنەناوەوە و چوونە دەرەوەیەک لەژێر چاودێریدایە و لەلایەنی تەکنیکیەوە سیستمی ناسینەوە روخسار و دەموچاو لەلای باشوور هەیە.
یونس تۆپتاش دانی بەوەشداناوە کە خواستیان هەیە کە ئەو کەسانەی لە گۆڕەپانەکانی باکوور خەبات دەکەن، بخەنە خزمەتی خۆیانەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە هێرۆئین، چەک و هتد بە چاودێری و ئاگاداری میت دەفرۆشن و داهاتەکەیان پێکەوە دابەش دەکەن. ئەو بەکرێگیراوە وتی، “من کوژرانی گەریلاکانم کە لە ئەنجامی زانیاری پێشوو کرابوونە ئامانج دەستنیشان دەکرد، راپۆرتم ئامادە دەکرد و دەمگەیاند. کەلوپەلم دابین دەکرد” ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی رێکخستن و بەڕێوەبردنی تۆڕە سیخوڕیەکان چووەتە باشووری کوردستان.
یونس تۆپتاش باسی لەوەکرد، کە بە هۆی ئەو زانیارییانەی گەیاندوویەتی پەشیمانە، خیانەتی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی، خزمە گەریلاکانی کردووە، ناپاکی لە کۆمەڵگاکەی و گەلی کوردستان و پارتی، رێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان کردووە داوای لێبوردنی کرد. داوای لە هەردوو منداڵەکەی کرد لێیخۆشببن و وتی: ئەو هەرگیز جارێکی‌تر خیانەت لەگەلی کوردستان، گەریلا و وڵاتاپارێزان ناکاتەوە و ئەو خیانەتەی کە تیایدایە نایهێڵێت.
داوا لە گەلەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورک دژی وڵاتپارێزان هەستیار بن، مافی ژیان بۆ بەکرێگیراوی لەو جۆرە نەهێڵنەوە، لە دژی خائینان، هاوکاران کە دەستیان چووەتە خوێنی گەریلا و هەروەها بەرامبەر نۆکەران و هەواڵدەر و سیخوڕەکان هەڵوێستی توند بگرنەبەر و لەناو خۆیاندا ئەو بکوژانە نەگرنەخۆ کە دەستیان سوورە بە خوێنی فەرماندەکانی گەریلا و وڵاتپارێزان”.